یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 4
4
1 خۆشه‌ویستان، بڕوا به هه‌موو ڕووحێک مه‌كه‌ن، به‌ڵكو ڕووحه‌كان تاقی بكه‌نه‌وه: ئایا له خوداوه‌یه، چونكه زۆر پێغه‌مبه‌ری درۆزن هاتوونه‌ته جیهان. 2 ڕووحی خودا به‌مه ده‌ناسنه‌وه: هه‌ر ڕووحێک دان بنێت كه ئیشۆعی مه‌سیح له جه‌سته‌دا هاتووه، ئه‌وا له‌لایه‌ن خوداوه‌یه، 3 به‌ڵام هه‌ر ڕووحێكیش دان به ئیشۆع نه‌نێت كه له جه‌سته‌دا هاتووه، ئه‌وا له خوداوه نییه. ئه‌و ڕووحه دژه مه‌سیحه كه بیستووتانه دێت، ئێستا وا له جیهاندایه. 4 ڕۆڵه‌كان، ئێوه له خوداوه‌ن، ئه‌وانتان به‌زاندووه، چونكه ئه‌وه‌ی له ئێوه‌دایه مه‌زنتره له‌وه‌ی له جیهاندایه. 5 ئه‌وانه له جیهانه‌وه‌ن، بۆیه ئه‌وه‌ی له جیهانه‌وه‌یه ده‌یڵێن و جیهان گوێیان لێ ده‌گرێت. 6 ئێمه له خوداوه‌ین. ئه‌وه‌ی خودا بناسێت گوێمان لێ ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له خوداوه نه‌بێت گوێمان لێ ناگرێت. ڕووحی ڕه‌وا و ڕووحی چه‌واشه به‌مه ده‌ناسین.
7 خۆشه‌ویستان، با یه‌كتریمان خۆشبووێ، چونكه خۆشویستن له خوداوه‌یه و هه‌ر كه‌سێک خۆشویستنی هه‌بێت له خوداوه له‌دایكبووه و خودا ده‌ناسێت. 8 ئه‌وه‌ی خۆشویستنی نه‌بێت خودای نه‌ناسیوه، چونكه خودا خۆشویستنه. 9 به‌مه خۆشویستنی خودا له‌نێوانماندا ده‌ركه‌وت: خودا ڕۆڵه تاقانه‌كه‌ی نارده جیهان تاكو به‌هۆیه‌وه بژین. 10 خۆشویستن له‌مه‌دایه: نه‌ک ئێمه خودامان خۆش‌ویست، به‌ڵكو ئه‌و خۆشی‌ویستین و ڕۆڵه‌كه‌ی بۆ پۆشینی گوناهه‌كانمان نارد.
11 خۆشه‌ویستان، ئه‌گه‌ر خودا ئاوا خۆشی‌ویستین، پێویسته ئێمه‌ش یه‌كتریمان خۆشبووێ. 12 هه‌رگیز كه‌س خودای نه‌بینیوه. ئه‌گه‌ر یه‌كتریمان خۆشبووێ، خودا له نێوماندا جێگیر ده‌بێت و خۆشویستنه‌كه‌ی له نێوماندا ته‌واوه. 13 به‌مه ده‌زانین له ئه‌ودا جێگیر ده‌بین و ئه‌ویش له ئێمه: چونكه ئه‌و له ڕووحی خۆی پێی‌داوین. 14 ئێمه‌ش بینیمان و گه‌واهیی ده‌ده‌ین، كه‌وا باوک ڕۆڵه‌ی وه‌ک ڕزگاریده‌ری جیهان ناردووه. 15 ئه‌وه‌ی دان بنێت كه‌وا ئیشۆع ڕۆڵه‌ی خودایه، خودا له‌ودا جێگیر ده‌بێت و ئه‌ویش له خودا. 16 ئێمه‌ش ئه‌و خۆشویستنه‌ی خودا كه بۆ ئێمه‌یه ناسیمان و بڕوامان پێكرد. خودا خۆشویستنه. ئه‌وه‌ی له خۆشویستندا جێگیر بێت له خودا جێگیر ده‌بێت و خودا‌ش له‌ودایه. 17 به‌مه خۆشویستن له‌گه‌ڵمان ته‌واو ده‌كرێت: كه له ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا دڵنیا بین، چونكه ئێمه‌ش له‌م جیهانه‌دا وه‌كو ئه‌و ده‌بین. 18 خۆشویستن ترسی تێدا نییه، به‌ڵكو خۆشویستنی ته‌واو ترس ده‌رده‌كاته ده‌ره‌وه، چونكه ترس له سزاوه دێت. ئه‌وه‌ی بترسێت له خۆشویستندا ته‌واو نه‌بووه. 19 خۆشمانده‌وێت، چونكه یه‌كه‌مجار ئه‌و خۆشی‌ویستووین. 20 ئه‌گه‌ر یه‌كێک وتی: “خودام خۆشده‌وێت” و ڕقی له براكه‌ی بێته‌وه، ئه‌وه درۆزنه. چونكه ئه‌وه‌ی برای خۆی خۆشنه‌وێت كه بینیویه‌تی، چۆن ده‌توانێت خودای خۆشبووێ كه نه‌یبینیوه؟ 21 له ئه‌وه‌وه ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌مان دراوه‌تێ: ئه‌وه‌ی خودای خۆشبووێ، با براكه‌شی خۆشبووێ.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 4: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧