یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 3
3
1 بڕوانن باوک چ خۆشو‌یستنێكی پێ داوین، ته‌نانه‌ت پێمان ده‌ووترێ ڕۆڵه‌كانی خودا! بۆیه جیهان نامانناسێت، چونكه ئه‌وی نه‌ناسیوه. 2 خۆشه‌ویستان، ئێستا ئێمه ڕۆڵه‌كانی خوداین، هێشتا ده‌رنه‌كه‌وتووه ده‌بینه چی. به‌ڵام ده‌زانین كاتێ ئه‌و ده‌رده‌كه‌وێت ئێمه وه‌ک ئه‌و ده‌بین، چونكه وه‌ک خۆی ده‌یبینین. 3 هه‌ر كه‌سێک ئه‌م هیوایه‌ی به‌و هه‌بێت، هه‌روه‌ک ئه‌و بێگه‌رده، خۆی بێگه‌رد ده‌كاته‌وه. 4 هه‌ر كه‌سێک گوناه بكات سه‌رپێچی ده‌كات، چونكه گوناه سه‌رپێچییه. 5 ده‌زانن ئه‌و ده‌ركه‌وتووه تاكو گوناه لابدات، خۆی گوناهی تێدا نییه. 6 هه‌ر كه‌سێک له‌ودا جێگیر بێت، گوناه ناكات. هه‌ر كه‌سێک گوناه بكات نه بینیویه‌تی و نه ناسیویه‌تی.
7 ڕۆڵه‌كان، با كه‌س چه‌واشه‌تان نه‌كات: ئه‌وه‌ی خوداناسی بكات خوداناسه، وه‌ک ئه‌ویش خوداناسه. 8 ئه‌وه‌ی گوناه بكات له ئیبلیسه، چونكه ئیبلیس له سه‌ره‌تاوه گوناهی كرده‌وه. ڕۆڵه‌ی خودا بۆ ئه‌مه ده‌ركه‌وت، تاكو كاره‌كانی ئیبلیس هه‌ڵبوه‌شێنێه‌وه. 9 هه‌ر كه‌سێک له خوداوه له‌دایک بووبێت گوناه ناكات، چونكه تۆوی خودا تیایدا جێگیر ده‌بێت و ناتوانێت گوناه بكات، چونكه له خوداوه له‌دایكبووه. 10 ڕۆڵه‌كانی خودا و ڕۆڵه‌كانی ئیبلیس به‌مه ده‌رده‌كه‌ون: هه‌ر كه‌سێک خوداناسی نه‌كات له خوداوه نییه، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی براكه‌ی خۆی خۆشنه‌وێت.
11 چونكه ئه‌مه ئه‌م هه‌واڵه‌یه كه له سه‌ره‌تاوه بیستتان: كه‌وا یه‌كترمان خۆشبووێ. 12 وه‌ک قائین مه‌بن، كه سه‌ر به خراپه‌كار بوو و برای خۆیی سه‌ربڕی. بۆچی سه‌ری بڕی؟ چونكه كاره‌كانی خۆی خراپ بوون و هی براكه‌ی خوداناسانه بوو.
13 برایانم، لاتان سه‌یر نه‌بێت ئه‌گه‌ر جیهان ڕقی لێتان بێته‌وه. 14 ده‌زانین له مه‌رگه‌وه بۆ ژیان گواستراینه‌وه، چونكه برایانمان خۆشده‌وێت. ئه‌وه‌ی خۆشویستنی بۆ براكه‌ی نه‌بێت له مه‌رگدا ده‌مێنێته‌وه. 15 هه‌ر كه‌سێک ڕقی له براكه‌ی ببێته‌وه بكوژه، خۆتان ده‌زانن هیچ بكوژێک له ژیانی جاویدانیدا نامێنێته‌وه. 16 به‌مه خۆشویستنمان زانی: ئه‌و ژیانی خۆیی بۆ ئێمه دانا. ئێمه‌ش ده‌بێت ژیانی خۆمان بۆ برایان دابنێین. 17 به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماڵی دونیای هه‌بێت و براكه‌ی خۆی به نه‌داری بینی و دڵی لێی ڕه‌ق كرد، چۆن خۆشویستنی خودای تێدا ده‌مێنێته‌وه؟ 18 ڕۆڵه‌كانم، با به وشه و زمان خۆشویستن نه‌كه‌ین، به‌ڵكو به كردار و به ڕه‌وا! 19 به‌مه ده‌زانین سه‌ر به ڕه‌واداین و دڵمان ئۆقره ده‌رگرێت له ئاماده‌گی ئه‌و 20 چونكه كاتێ دڵمان سه‌ركۆنه‌مان ده‌كات، خودا له دڵمان مه‌زنتره و هه‌موو شتێک ده‌زانێت.
21 خۆشه‌ویستان، ئه‌گه‌ر دڵمان سه‌ركۆنه‌مان نه‌كات، ئه‌وا له‌به‌رده‌م خودا دڵنیا ده‌بین، 22 هه‌رچییه‌كی لێ داوا بكه‌ین لێی وه‌رده‌گرین، چونكه ڕاسپارده‌كانی ده‌پارێزین و ئه‌وه ده‌كه‌ین كه به‌دڵیه‌تی. 23 ئه‌مه‌ش ڕاسپارده‌كه‌یه‌تی: باوه‌ڕمان به ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی ڕۆڵه‌كه‌ی هه‌بێت و یه‌كتریمان خۆشبووێ، وه‌ک ڕایسپاردووین. 24 ئه‌وه‌ی ڕاسپارده‌كانی بپارێزێت، له‌ودا جێگری ده‌بێت و ئه‌ویش له‌م، به‌مه‌ش ده‌زانین ئه‌و له ئێمه‌دا جێگیره، به‌و ڕووحه‌ی كه پێی‌داوین.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 3: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧