خۆشه‌ویستان، با یه‌كتریمان خۆشبووێ، چونكه خۆشویستن له خوداوه‌یه و هه‌ر كه‌سێک خۆشویستنی هه‌بێت له خوداوه له‌دایكبووه و خودا ده‌ناسێت. ئه‌وه‌ی خۆشویستنی نه‌بێت خودای نه‌ناسیوه، چونكه خودا خۆشویستنه. به‌مه خۆشویستنی خودا له‌نێوانماندا ده‌ركه‌وت: خودا ڕۆڵه تاقانه‌كه‌ی نارده جیهان تاكو به‌هۆیه‌وه بژین. خۆشویستن له‌مه‌دایه: نه‌ک ئێمه خودامان خۆش‌ویست، به‌ڵكو ئه‌و خۆشی‌ویستین و ڕۆڵه‌كه‌ی بۆ پۆشینی گوناهه‌كانمان نارد. خۆشه‌ویستان، ئه‌گه‌ر خودا ئاوا خۆشی‌ویستین، پێویسته ئێمه‌ش یه‌كتریمان خۆشبووێ. هه‌رگیز كه‌س خودای نه‌بینیوه. ئه‌گه‌ر یه‌كتریمان خۆشبووێ، خودا له نێوماندا جێگیر ده‌بێت و خۆشویستنه‌كه‌ی له نێوماندا ته‌واوه. به‌مه ده‌زانین له ئه‌ودا جێگیر ده‌بین و ئه‌ویش له ئێمه: چونكه ئه‌و له ڕووحی خۆی پێی‌داوین. ئێمه‌ش بینیمان و گه‌واهیی ده‌ده‌ین، كه‌وا باوک ڕۆڵه‌ی وه‌ک ڕزگاریده‌ری جیهان ناردووه. ئه‌وه‌ی دان بنێت كه‌وا ئیشۆع ڕۆڵه‌ی خودایه، خودا له‌ودا جێگیر ده‌بێت و ئه‌ویش له خودا. ئێمه‌ش ئه‌و خۆشویستنه‌ی خودا كه بۆ ئێمه‌یه ناسیمان و بڕوامان پێكرد. خودا خۆشویستنه. ئه‌وه‌ی له خۆشویستندا جێگیر بێت له خودا جێگیر ده‌بێت و خودا‌ش له‌ودایه. به‌مه خۆشویستن له‌گه‌ڵمان ته‌واو ده‌كرێت: كه له ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا دڵنیا بین، چونكه ئێمه‌ش له‌م جیهانه‌دا وه‌كو ئه‌و ده‌بین. خۆشویستن ترسی تێدا نییه، به‌ڵكو خۆشویستنی ته‌واو ترس ده‌رده‌كاته ده‌ره‌وه، چونكه ترس له سزاوه دێت. ئه‌وه‌ی بترسێت له خۆشویستندا ته‌واو نه‌بووه. خۆشمانده‌وێت، چونكه یه‌كه‌مجار ئه‌و خۆشی‌ویستووین. ئه‌گه‌ر یه‌كێک وتی: “خودام خۆشده‌وێت” و ڕقی له براكه‌ی بێته‌وه، ئه‌وه درۆزنه. چونكه ئه‌وه‌ی برای خۆی خۆشنه‌وێت كه بینیویه‌تی، چۆن ده‌توانێت خودای خۆشبووێ كه نه‌یبینیوه؟ له ئه‌وه‌وه ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌مان دراوه‌تێ: ئه‌وه‌ی خودای خۆشبووێ، با براكه‌شی خۆشبووێ.
یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 7:4-21
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان