هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی هه‌بێت كه ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه، ئه‌وه له خوداوه له‌دایكبووه. هه‌ر كه‌سێک باوكه‌كه‌ی خۆشبووێ، ئه‌وه‌شی خۆشده‌وێت كه لێی له‌دایكبووه. به‌مه ده‌زانین ڕۆڵه‌كانی خودامان خۆشده‌وێت: كه خودامان خۆشبووێ و ڕاسپارده‌كانی بپارێزین. چونكه ئه‌مه خۆشویستنه بۆ خودا: ڕاسپارده‌كانی بپارێزین. ڕاسپارده‌كانیشی قورس نین. چونكه هه‌ر كه‌سێک له خوداوه له‌دایكبووبێت جیهان ده‌به‌زێنێت. ئه‌مه‌ش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یه كه جیهان ده‌به‌زێنێت: باوه‌ڕمانه. كێیه جیهان ده‌به‌زێنێت؟ ته‌نها ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ڕی هه‌یه كه ئیشۆع ڕۆڵه‌ی خودایه. ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه به ئاو و خوێن هاتووه، ئیشۆعی مه‌سیح، نه‌ک ته‌نها به ئاو، به‌ڵكو به ئاو و به خوێن. ڕووحه‌كه‌ش گه‌واهی ده‌دات، چونكه ڕووحه‌كه ڕه‌وایه. ئه‌وانه‌ی له ئاسماندا گه‌واهیی ده‌ده‌ن سێیانن: باوک و وشه‌كه و ڕۆحی پارسا. ئه‌و سێیانه‌ش یه‌كێكن. ئه‌وانه‌ش كه له زه‌ویدا گه‌واهی ده‌ده‌ن سێیانن: ڕووح و ئاو و خوێن، ئه‌و سێیانه‌ش بۆ یه‌كێكن. ئه‌گه‌ر گه‌واهیی خه‌ڵک په‌سه‌ند بكه‌ین، ئه‌وا گه‌واهیی خودا مه‌زنتره، چونكه ئه‌مه گه‌واهیی خودایه سه‌باره‌ت به ڕۆڵه‌كه‌ی داویه‌تی. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به ڕۆڵه‌ی خودا بهێنێت ئه‌م گه‌واهییه له خۆیدا هه‌یه. ئه‌وه‌ی بڕوا به خودا نه‌كات، خودا به درۆزن داده‌نێت، چونكه باوه‌ڕ به‌و گه‌واهییه ناكات كه خودا سه‌باره‌ت به ڕۆڵه‌كه‌ی داویه‌تی. ئه‌مه‌ش گه‌واهییه‌كه‌یه: خودا ژیانی جاویدانی پێ داوین، ئه‌م ژیانه‌ش له ڕۆڵه‌كه‌یدایه. ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی هه‌بێت ژیانی هه‌یه، ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی خودای نه‌بێت، ژیانی نابێت. ئه‌مانه‌م بۆ ئێوه نووسی كه باوه‌ڕتان به ناوی ڕۆڵه‌ی خودا هه‌یه، تاكو بزانن ژیانی جاویدانیتان هه‌یه و باوه‌ڕ به ناوی ڕۆڵه‌ی خودا بهێنن. ئه‌مه‌ش ئه‌و متمانه‌یه كه به‌ومان هه‌یه: ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی ویستی خۆی داوای شتێک بكه‌ین، گوێمان لێ ده‌گرێت. ئه‌گه‌ر بزانین گوێمان لێ ده‌گرێت هه‌رچییه‌ک داوا بكه‌ین، ده‌زانین ئه‌وه‌ی لێیمان داوا كردووه هه‌مانه. ئه‌گه‌ر یه‌كێک براكه‌ی خۆی ببینێت گوناهێک ده‌كات ئه‌نجامه‌كه‌ی مه‌رگ نه‌بێت، پێویسته بۆی بپاڕێته‌وه، خودا‌ش ژیانی ده‌داتێ. بۆ ئه‌وانه‌ی گوناه ده‌كه‌ن به‌ره‌و مه‌رگ نییه. گوناه هه‌یه به‌ره‌و مه‌رگه، بۆ ئه‌مه ناڵێم داوا بكرێت. هه‌موو تاوانێک گوناهه، به‌ڵام گوناهیش هه‌یه به‌ره‌و مه‌رگ نییه. ده‌زانین هه‌ر كه‌سێک له خوداوه له‌دایكبووبێت گوناه ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له خوداوه له دایكبووه خۆی ده‌پارێزێت، به‌دكاریش ده‌ستی لێ نادات. ده‌زانین ئێمه له خوداوه‌ین، هه‌موو جیهان له ژێر ده‌ستی به‌دكار دانراوه. ده‌شزانین كه‌وا ڕۆڵه‌ی خودا هات و چاوی كردینه‌وه تاكو ڕه‌وا بناسین. ئێمه‌ش له ڕه‌واداین، له ڕۆڵه‌كه‌ی، ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌و خوداوه‌ندی ڕاسته‌قینه و ژیانی جاویدانیه. ڕۆڵه‌كان، خۆتان له بت بپارێزن. ئامین.
یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 1:5-21
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان