لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 11:5-19

یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 11:5-19 PNTZS

ئه‌مه‌ش گه‌واهییه‌كه‌یه‌: خودا ژیانی جاویدانی پێ داوین، ئه‌م ژیانه‌ش له‌ ڕۆڵه‌كه‌یدایه‌. ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی هه‌بێت ژیانی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی خودای نه‌بێت، ژیانی نابێت. ئه‌مانه‌م بۆ ئێوه‌ نووسی كه‌ باوه‌ڕتان به‌ ناوی ڕۆڵه‌ی خودا هه‌یه‌، تاكو بزانن ژیانی جاویدانیتان هه‌یه‌ و باوه‌ڕ به‌ ناوی ڕۆڵه‌ی خودا بهێنن. ئه‌مه‌ش ئه‌و متمانه‌یه‌ كه‌ به‌ومان هه‌یه‌: ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی ویستی خۆی داوای شتێک بكه‌ین، گوێمان لێ ده‌گرێت. ئه‌گه‌ر بزانین گوێمان لێ ده‌گرێت هه‌رچییه‌ک داوا بكه‌ین، ده‌زانین ئه‌وه‌ی لێیمان داوا كردووه‌ هه‌مانه‌. ئه‌گه‌ر یه‌كێک براكه‌ی خۆی ببینێت گوناهێک ده‌كات ئه‌نجامه‌كه‌ی مه‌رگ نه‌بێت، پێویسته‌ بۆی بپاڕێته‌وه‌، خوداش ژیانی ده‌داتێ. بۆ ئه‌وانه‌ی گوناه‌ ده‌كه‌ن به‌ره‌و مه‌رگ نییه‌. گوناه‌ هه‌یه‌ به‌ره‌و مه‌رگه‌، بۆ ئه‌مه‌ ناڵێم داوا بكرێت. هه‌موو تاوانێک گوناهه‌، به‌ڵام گوناهیش هه‌یه‌ به‌ره‌و مه‌رگ نییه‌. ده‌زانین هه‌ر كه‌سێک له‌ خوداوه‌ له‌دایكبووبێت گوناه‌ ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌ خوداوه‌ له‌ دایكبووه‌ خۆی ده‌پارێزێت، به‌دكاریش ده‌ستی لێ نادات. ده‌زانین ئێمه‌ له‌ خوداوه‌ین، هه‌موو جیهان له‌ ژێر ده‌ستی به‌دكار دانراوه‌.