یەکەم یۆحەنا 11:5-19
یەکەم یۆحەنا 11:5-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌مه‌ش گه‌واهییه‌كه‌یه: خودا ژیانی جاویدانی پێ داوین، ئه‌م ژیانه‌ش له ڕۆڵه‌كه‌یدایه. ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی هه‌بێت ژیانی هه‌یه، ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی خودای نه‌بێت، ژیانی نابێت. ئه‌مانه‌م بۆ ئێوه نووسی كه باوه‌ڕتان به ناوی ڕۆڵه‌ی خودا هه‌یه، تاكو بزانن ژیانی جاویدانیتان هه‌یه و باوه‌ڕ به ناوی ڕۆڵه‌ی خودا بهێنن. ئه‌مه‌ش ئه‌و متمانه‌یه كه به‌ومان هه‌یه: ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی ویستی خۆی داوای شتێک بكه‌ین، گوێمان لێ ده‌گرێت. ئه‌گه‌ر بزانین گوێمان لێ ده‌گرێت هه‌رچییه‌ک داوا بكه‌ین، ده‌زانین ئه‌وه‌ی لێیمان داوا كردووه هه‌مانه. ئه‌گه‌ر یه‌كێک براكه‌ی خۆی ببینێت گوناهێک ده‌كات ئه‌نجامه‌كه‌ی مه‌رگ نه‌بێت، پێویسته بۆی بپاڕێته‌وه، خودا‌ش ژیانی ده‌داتێ. بۆ ئه‌وانه‌ی گوناه ده‌كه‌ن به‌ره‌و مه‌رگ نییه. گوناه هه‌یه به‌ره‌و مه‌رگه، بۆ ئه‌مه ناڵێم داوا بكرێت. هه‌موو تاوانێک گوناهه، به‌ڵام گوناهیش هه‌یه به‌ره‌و مه‌رگ نییه. ده‌زانین هه‌ر كه‌سێک له خوداوه له‌دایكبووبێت گوناه ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له خوداوه له دایكبووه خۆی ده‌پارێزێت، به‌دكاریش ده‌ستی لێ نادات. ده‌زانین ئێمه له خوداوه‌ین، هه‌موو جیهان له ژێر ده‌ستی به‌دكار دانراوه.
یەکەم یۆحەنا 11:5-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەمەش شایەتییەکەیە: خودا ژیانی هەتاهەتایی پێداوین و ئەو ژیانەش لە کوڕەکەیدایە. ئەوەی کوڕەکەی هەبێت ژیانی هەیە، ئەوەی کوڕی خودای نەبێت، ژیانیشی نابێت. ئەمانەم بۆ ئێوە نووسی کە باوەڕتان بە ناوی کوڕی خودا هەیە، تاکو بزانن ژیانی هەتاهەتاییتان هەیە. ئەمەش ئەو متمانەیە کە بەومان هەیە، ئەگەر بەگوێرەی ویستی ئەو داوای هەر شتێک بکەین، گوێمان لێ دەگرێت. ئەگەر بزانین هەرچییەک داوا بکەین گوێمان لێ دەگرێت، ئەوا دەزانین ئەوەی لە ئەومان داوا کردووە هەمانە. ئەگەر کەسێک خوشک یان برایەکی لە کاتی ئەنجامدانی گوناهێکدا بینی کە بەرەو مردنی نەبات، پێویستە لەسەری لە خودا بۆی بپاڕێتەوە، خودا‌ش ژیانی دەداتێ. مەبەستم ئەوانەیە گوناه دەکەن کە بەرەو مردن نییە. گوناه هەیە بەرەو مردنە، بۆ ئەمە ناڵێم داوا بکرێت. هەموو ناڕەواییەک گوناهە بەڵام گوناهیش هەیە بەرەو مردن نییە. دەزانین هەرکەسێک لە خوداوە لەدایک بووبێت بەردەوام نابێت لە گوناهکردن، بەڵکو ئەوەی لە خوداوە لەدایک بووە خۆی دەپارێزێت و شەیتان دەستی لێ نادات. دەزانین لە خوداوەین و هەموو جیهان لەژێر دەستی شەیتاندا دانراوە.