بۆیه هه‌موو ڕق و هه‌موو فێڵ و ڕووپامایی و ئیره‌یی و هه‌موو زه‌مكردنێک دابكه‌نن. وه‌ک ساوای تازه له‌دایكبوو، ئاره‌زووتان له شیری ڕووحیی پاک بێت، تاكو به‌مه بۆ ڕزگاری گه‌شه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگاری چاكتان تام كردووه. ئه‌وه‌ی دێنه لای، به‌ردێكی زیندووه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن خودا بژارده‌یه و گرانبه‌هایه ئێوه‌ش وه‌ک به‌ردی زیندوو له خانوویه‌كی ڕووحی بنیادنراو بن، بۆ كاهینیه‌تیی پارسا، بۆ پێشكه‌شكردنی قوربانیی ڕووحیی كه به ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه لای خودا په‌سه‌ندن. چونكه له سیپاره‌كه‌دا هاتووه: “ئه‌وه‌تا من به‌ردێک له سهیۆن داده‌مه‌زرێنم، قولینچكی هه‌ڵبژێردراو و گرانبه‌ها، ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ بهێنێت شه‌رمه‌زار نابێت”. بۆیه بۆ ئێوه كه باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌م به‌رده گرانبه‌هایه، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵ نین، “ئه‌و به‌رده‌ی بنیادنه‌ران ڕه‌تیان كرده‌وه، بووه به‌ردی قولینچک” هه‌روه‌ها: “به‌ردی ساتمه‌كردن وتاشه‌به‌ردی ته‌گه‌ره‌كردنه. ئه‌وانه‌ی ساتمه ده‌كه‌ن گوێڕایه‌ڵی وشه‌كه نین، هه‌ر ئه‌مه‌شه چاره‌نووسیان”. به‌ڵام ئێوه ڕه‌گه‌زێكی بژارده‌ن، كاهینیه‌تیی شاهانه، نه‌ته‌وه‌یه‌كی پارسا، گه‌لی تایبه‌ت، تاكو چاكییه‌كانی ئه‌وه ڕابگه‌ێنن كه بانگی كردوون له تاریكییه‌وه بۆ ڕووناكییه سه‌یره‌كه‌ی. كه پێشتر گه‌ل نه‌بوون، به‌ڵام ئێستا ئێوه گه‌لی خودان، پێشتر به‌زه‌ییتان وه‌رنه‌گرتبوو، به‌ڵام ئێستا به‌زه‌ییتان وه‌رگرت. خۆشه‌ویستان، وه‌ک نامۆ و بێگانه داواتان لێ ده‌كه‌م له هه‌وه‌سه‌كانی له‌ش دوور بكه‌ونه‌وه، كه دژی ده‌روون ده‌جه‌نگێت. با له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا ڕه‌وشتتان باش بێت، تاكو كاتێ بوختانتان پێ ده‌كه‌ن گوایه ئێوه به‌دكارن، كرده‌وه چاكه‌كانتان ببینن و له ڕۆژی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خودا‌ش ئه‌وان شكۆداری بكه‌ن.
یه‌كه‌م په‌تڕۆس 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م په‌تڕۆس 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م په‌تڕۆس 1:2-12
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان