یەکەم پەترۆس 1:2-12
یەکەم پەترۆس 1:2-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه هه‌موو ڕق و هه‌موو فێڵ و ڕووپامایی و ئیره‌یی و هه‌موو زه‌مكردنێک دابكه‌نن. وه‌ک ساوای تازه له‌دایكبوو، ئاره‌زووتان له شیری ڕووحیی پاک بێت، تاكو به‌مه بۆ ڕزگاری گه‌شه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگاری چاكتان تام كردووه. ئه‌وه‌ی دێنه لای، به‌ردێكی زیندووه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن خودا بژارده‌یه و گرانبه‌هایه ئێوه‌ش وه‌ک به‌ردی زیندوو له خانوویه‌كی ڕووحی بنیادنراو بن، بۆ كاهینیه‌تیی پارسا، بۆ پێشكه‌شكردنی قوربانیی ڕووحیی كه به ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه لای خودا په‌سه‌ندن. چونكه له سیپاره‌كه‌دا هاتووه: “ئه‌وه‌تا من به‌ردێک له سهیۆن داده‌مه‌زرێنم، قولینچكی هه‌ڵبژێردراو و گرانبه‌ها، ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ بهێنێت شه‌رمه‌زار نابێت”. بۆیه بۆ ئێوه كه باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌م به‌رده گرانبه‌هایه، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵ نین، “ئه‌و به‌رده‌ی بنیادنه‌ران ڕه‌تیان كرده‌وه، بووه به‌ردی قولینچک” هه‌روه‌ها: “به‌ردی ساتمه‌كردن وتاشه‌به‌ردی ته‌گه‌ره‌كردنه. ئه‌وانه‌ی ساتمه ده‌كه‌ن گوێڕایه‌ڵی وشه‌كه نین، هه‌ر ئه‌مه‌شه چاره‌نووسیان”. به‌ڵام ئێوه ڕه‌گه‌زێكی بژارده‌ن، كاهینیه‌تیی شاهانه، نه‌ته‌وه‌یه‌كی پارسا، گه‌لی تایبه‌ت، تاكو چاكییه‌كانی ئه‌وه ڕابگه‌ێنن كه بانگی كردوون له تاریكییه‌وه بۆ ڕووناكییه سه‌یره‌كه‌ی. كه پێشتر گه‌ل نه‌بوون، به‌ڵام ئێستا ئێوه گه‌لی خودان، پێشتر به‌زه‌ییتان وه‌رنه‌گرتبوو، به‌ڵام ئێستا به‌زه‌ییتان وه‌رگرت. خۆشه‌ویستان، وه‌ک نامۆ و بێگانه داواتان لێ ده‌كه‌م له هه‌وه‌سه‌كانی له‌ش دوور بكه‌ونه‌وه، كه دژی ده‌روون ده‌جه‌نگێت. با له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا ڕه‌وشتتان باش بێت، تاكو كاتێ بوختانتان پێ ده‌كه‌ن گوایه ئێوه به‌دكارن، كرده‌وه چاكه‌كانتان ببینن و له ڕۆژی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خودا‌ش ئه‌وان شكۆداری بكه‌ن.
یەکەم پەترۆس 1:2-12 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بۆیە هەموو ڕق و هەموو فێڵ و دووڕوویی و چاوپیسی و هەموو زەمکردنێک دابکەنن. وەک ساوای تازە لەدایک بوو، ئارەزووتان لە شیری ڕۆحی پاک بێت، تاکو بەمە بۆ ڕزگاری گەشە بکەن، چونکە تامتان کردووە کە مەسیحی باڵادەست چاکە. ئەوەی ئێوە دێنە لای، بەردە زیندووەکەیە، لەلایەن خەڵکەوە ڕەتکراوەتەوە، بەڵام لەلایەن خوداوە هەڵبژێردراوە و گرانبەهایە، ئێوەش وەک بەردی زیندوو لە خانووێکی ڕۆحی بنیاد دەنرێن، بۆ کاهینیێتی پیرۆز، بۆ کردنی قوربانییە ڕۆحییە قبوڵکراوەکان بۆ خودا لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە، چونکە لە نووسراوە پیرۆزەکاندا هاتووە: ﴿ئەوەتا بەردێک لە سییۆن دادەنێم، گرنگترین بەردی بناغەی هەڵبژێردراو و گرانبەها، ئەوەی پشتی پێ ببەستێت شەرمەزار نابێت.﴾ بۆیە بۆ ئێوە کە باوەڕتان هێناوە ئەم بەردە گرانبەهایە، بەڵام بۆ بێباوەڕان، ﴿ئەو بەردەی وەستاکان ڕەتیان کردەوە، بوو بە گرنگترین بەردی بناغە،﴾ هەروەها: ﴿دەبێتە بەردێک بۆ کۆسپ، تاشەبەردێکیش کە لێی بکەونە خوارەوە.﴾ ئەوانە ساتمە دەکەن و دەکەون، چونکە گوێڕایەڵی وشەی خودا نین، هەر ئەمەشە چارەنووسیان. بەڵام ئێوە گەلێکی هەڵبژێردراون، کاهینیێتی شاهانە، نەتەوەیەکی پیرۆز، گەلی تایبەتی خودان، تاکو چاکییەکانی ئەوە ڕابگەیەنن کە بانگی کردوون لە تاریکییەوە بۆ ڕووناکییە سەرسوڕهێنەرەکەی. پێشتر گەل نەبوون، بەڵام ئێستا گەلی خودان، پێشتر بەزەییتان وەرنەگرتبوو، بەڵام ئێستا بەزەییتان وەرگرتووە. خۆشەویستان، ئێوە نامۆ و بێگانەن بەم جیهانە، هەر بۆیە لێتان دەپاڕێمەوە لە هەوەسەکانی جەستە دوور بکەونەوە، کە لە دژی دەروون دەجەنگن. با لەنێو بێباوەڕاندا ڕەوشتتان باش بێت، تاکو کاتێک بوختانتان پێ دەکەن گوایا ئێوە بەدکارن، کردەوە چاکەکانتان ببینن و لە ڕۆژی بەسەرکردنەوەی خودا، ئەوانیش خودا شکۆدار بکەن.