داوا له‌و پیرانه ده‌كه‌م كه له نێوتانن، وه‌ک پیرێكی هاوڕێ و گه‌واهیده‌ری ئازاره‌كانی مه‌سیح و هاوبه‌شی ئه‌و شكۆیه‌ی وا ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ ئه‌و مێگه‌له‌ی خودا بله‌وه‌ڕێنن كه له‌نێوانتاندایه، وه‌ک چاو‌دێر ڕاژه بكه‌ن، نه‌ک به ناچاری، نه‌ک بۆ قازانی به‌د، به‌ڵكو به چاڵاكییه‌وه، خۆتان مه‌سه‌پێنن به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی دراونه‌ته ده‌ستتان، به‌ڵكو ببنه نموونه بۆ مێگه‌ل. كاتێكیش سه‌رۆكی شوانان ده‌رده‌كه‌وێ، تاجی شكۆ وه‌رده‌گرن كه له‌ناوناچێت. ئه‌ی لاوه‌كان، به هه‌مان شێوه ملكه‌چی پیران بن، هه‌مووتان بۆ یه‌كتری خاكساری بپۆشن، چونكه: “خودا به‌رهه‌ڵستی لووتبه‌رزه‌كان ده‌كات، به‌ڵام به‌خشش ده‌داته خاكساره‌كان”. بۆیه له ژێر ده‌ستی به توانای خودا خاكسار بن، تاكو له كاتی خۆیدا به‌رزتان بكاته‌وه.
یه‌كه‌م په‌تڕۆس 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م په‌تڕۆس 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م په‌تڕۆس 1:5-6
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان