لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یه‌كه‌م په‌تڕۆس 5

5
1 داوا له‌و پیرانه‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌ نێوتانن، وه‌ک پیرێكی هاوڕێ و گه‌واهیده‌ری ئازاره‌كانی مه‌سیح و هاوبه‌شی ئه‌و شكۆیه‌ی وا ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ 2 ئه‌و مێگه‌له‌ی خودا بله‌وه‌ڕێنن كه‌ له‌نێوانتاندایه‌، وه‌ک چاودێر ڕاژه‌ بكه‌ن، نه‌ک به‌ ناچاری، نه‌ک بۆ قازانی به‌د، به‌ڵكو به‌ چاڵاكییه‌وه‌، 3 خۆتان مه‌سه‌پێنن به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی دراونه‌ته‌ ده‌ستتان، به‌ڵكو ببنه‌ نموونه‌ بۆ مێگه‌ل. 4 كاتێكیش سه‌رۆكی شوانان ده‌رده‌كه‌وێ، تاجی شكۆ وه‌رده‌گرن كه‌ له‌ناوناچێت.
5 ئه‌ی لاوه‌كان، به‌ هه‌مان شێوه‌ ملكه‌چی پیران بن، هه‌مووتان بۆ یه‌كتری خاكساری بپۆشن، چونكه‌: “خودا به‌رهه‌ڵستی لووتبه‌رزه‌كان ده‌كات، به‌ڵام به‌خشش ده‌داته‌ خاكساره‌كان”. 6 بۆیه‌ له‌ ژێر ده‌ستی به‌ توانای خودا خاكسار بن، تاكو له‌ كاتی خۆیدا به‌رزتان بكاته‌وه‌. 7 هه‌موو خه‌مێكتان بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و، چونكه‌ ئه‌و بایه‌ختان پێ ده‌دات.
8 چاوكراوه‌ و بێدرا بن، چونكه‌ شه‌یتانی دوژمنتان وه‌ک شێرێكی به‌ نه‌عره‌ته‌یه،‌ ده‌سووڕێته‌وه‌ و ده‌گه‌ڕێ به‌دوای یه‌كێک تا قووتی بداته‌وه‌. 9 به‌ربه‌ره‌كانێی بكه‌ن، جێگیر بن له‌ باوه‌ڕ، بزانن براكانیشتان له‌ جیهاندا هه‌مان ئازار ده‌چێژن.
10 خودای هه‌موو به‌خششێک، ئه‌وه‌ی بانگی كردوون بۆ شكۆ جاویدانیه‌كه‌ی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا، كه‌ تۆزێک ئازارتان چێژت، خۆی ته‌واوكارتانه‌ و جێگیرتان ده‌كات و به‌هێزتان ده‌كات و بناغه‌تان داده‌نێت. 11 تاجاویدانی هێز بۆ ئه‌وه‌. ئامین.
12 بـــه‌ده‌سـتـی ســـلـــفـــانـــۆس، كـــه‌ بـــه‌ بـــرای ســـه‌رڕاســـتـــی ده‌زانـــم،
به‌ وشه‌ی كه‌م بۆم نووسین، ئامۆژگاری ده‌كه‌م و گه‌واهیی ده‌ده‌م،
كه‌ ئه‌مه‌ به‌خششه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خودایه‌ كه‌ تیایدا هه‌ڵده‌ستن.
13 ئـــــه‌وه‌ی لــــه‌ بـــــاڤــــل وه‌ک ئــــێــــوه‌ هــــه‌ڵــــبــــژێــــردراوه‌،
سـڵاوتـان لـێـده‌كـات، هـه‌روه‌هـا مـه‌رقـوسـی ڕۆڵـه‌كـه‌م.
14 به‌ ماچی خۆشویستن سڵاو له‌ یه‌كتری بكه‌ن.
ئــــاشـــــتـــی بـــۆ هـــه‌مـــووتـــان بــێــت،
ئێوه‌ی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدان.
ئامین.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

یه‌كه‌م په‌تڕۆس 5: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە