لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووه‌م په‌تڕۆس 1

1
1 شیمعون په‌تڕۆس، به‌نده‌ و په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح، بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ بێتاوانیی خوداوه‌ندمان و ئیشۆعی مه‌سیحی ڕزگاریده‌ره‌وه‌ باوه‌ڕێكی به‌هاداری وه‌ک ئێمه‌یان ده‌ستكه‌وتووه‌: 2 به‌خشش و ئاشتی بۆتان زیاد بێت، به‌ ناسینی خودا و ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان.
3 هێزه‌ خوداییه‌كه‌ی هه‌موو شتێكی بۆ ژیان و خواترسی به‌ ئێمه‌ی به‌خشیوه‌، به‌ ناسینی ئه‌وه‌ی بانگی كردین بۆ شكۆ و چاكییه‌كه‌ی، 4 ئاواش به‌ ئه‌مانه‌وه‌ به‌ڵێنه‌ به‌هادار و مه‌زنه‌كانمان پێدرا، تاكو به‌ ئه‌مانه‌ به‌شدار بن له‌ سروشتی خودایی و هه‌ڵبێن له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی جیهان كه‌ له‌ هه‌وه‌سدایه‌. 5 هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هه‌موو تێكۆشانێک بكه‌ن تاكو چاكی بۆ باوه‌ڕتان زیاد بكه‌ن، بۆ چاكیێتی زانین، 6 بۆ زانین خۆڕاگرتن، بۆ خۆڕاگرتن دانبه‌خۆداگرتن، بۆ دانبه‌خۆداگرتن خواترسی، 7 بۆ خواترسی سۆزی برایانه‌، بۆ سۆزی برایانه‌ خۆشویستن. 8 چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تان تێدابێت و زیاد بكات، واتان لێده‌كات بۆ ناسینی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح ته‌مبه‌ڵ و بێبه‌رهه‌م نه‌بن. 9 چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ی نه‌بێت، ئه‌وا كوێر و كورتبینه‌، له‌ یادی چووه‌ له‌ گوناهه‌ كۆنه‌كانی بێگه‌رد ببێته‌وه‌. 10 بۆیه‌ برایان، زیاتریش تێبكۆشن بۆ جێگیركردنی هه‌ڵبژاردن و بانگه‌وازییه‌كه‌تان، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تان كرد ئه‌وا هه‌رگیز ناكه‌ون، 11 هه‌روه‌ها پێشوازییه‌كی گه‌رمتان لێ ده‌كرێ بۆ چوونه‌ ناوه‌وه‌ی پاشایه‌تیی جاویدانیی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌رمان ئیشۆعی مه‌سیح.
12 بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئه‌م شتانه‌تان به‌ یاد ده‌هێنمه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌و ڕه‌وایه‌ی ئێستادا ده‌زانن و جێگیرن. 13 به‌ڵام به‌ ڕه‌وای ده‌زانم، تاكو له‌م خانووه‌دابم، به‌ وریاكردنه‌وه‌ وه‌بیرتان بهێنمه‌وه‌، 14 چونكه‌ ده‌زانم داكه‌ندنی ئه‌م خانووه‌ نزیكبۆته‌وه‌، وه‌ک په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح بۆی ده‌رخستم. 15 هه‌روه‌ها تێده‌كۆشم تاكو دوای ده‌رچوونم هه‌رده‌م ئه‌م شتانه‌تان وه‌بیربێته‌وه‌. 16 چونكه‌ ئێمه‌ دوای ئه‌فسانه‌یه‌كی دروستكراو نه‌كه‌وتووینه‌، هاتنی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح و هێزه‌كه‌یمان پێ ناساندن، به‌ڵكو گه‌واهیده‌ری مه‌زنتایه‌تیی ئه‌وین. 17 چونكه‌ كاتێ ڕێز و شكۆی له‌ خودای باوک وه‌رگرت، ده‌نگێكی ئاوا له‌ شكۆداری پایه‌ به‌رزه‌وه‌ بۆی هات: “ئه‌مه‌یه‌ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، ئه‌وه‌ی پێی دڵشادم”. 18 ئێمه‌ش ئه‌م ده‌نگه‌مان بیست كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ هات، كاتێ له‌ شاخی پارسا له‌گه‌ڵی بووین. 19 وشه‌ی پێغه‌مبه‌رانیشمان هه‌یه‌ و جێگیره‌، كه‌ چاک ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئاگاداری بن، وه‌ک بۆ چرایه‌كی ڕووناک له‌ شوێنێكی تاریک، تاكو ڕۆژ هه‌ڵدێت و هه‌ساره‌ی به‌یان له‌ دڵتاندا هه‌ڵدێت. 20 له‌ سه‌رووی هه‌مووان ئه‌مه‌ بزانن، كه‌ هیچ پێشبینییه‌ک له‌ په‌رتووكه‌كه‌دا به‌ لێكدانه‌وه‌ی تایبه‌ت نابێت، 21 چونكه‌ هه‌رگیز پێشبینیه‌ک به‌ خواستی مرۆڤ نه‌هاتووه‌، به‌ڵكو مرۆڤه‌ پارساكانی‌ خودا دوواون كه‌ به‌ ڕووحی پارسا هه‌ڵگیراون.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

دووه‌م په‌تڕۆس 1: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە