لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 1:5-11

یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 1:5-11 PNTZS

برایان، سه‌باره‌ت به‌ كات و ده‌م پێویست ناكات بۆتان بنووسین، چونكه‌ خۆتان باش ده‌زانن، كه‌ ڕۆژی په‌روه‌ردگار وه‌ک دزه‌ له‌ شه‌ودا، ئاوا دێت. چونكه‌ كاتێ ده‌ڵێن: “ئاشتی و ئاسووده‌ییه‌”، ئه‌وسا یه‌كسه‌ر له‌ناوچوون دێته‌ سه‌ریان، وه‌ک ژانی سكپڕێک، ده‌ربازیش نابن. به‌ڵام ئێوه‌ برایان، له‌ تاریكیدا نین تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ وه‌ک دز له‌ناكاو بێته‌ سه‌رتان. چونكه‌ هه‌مووتان ڕۆڵه‌ی ڕووناكی و ڕۆڵه‌ی ڕۆژن. هی شه‌و و هی تاریكی نین. كه‌واته‌ با‌ وه‌ک خه‌ڵكی دیكه‌ نه‌خه‌وین، به‌ڵكو با بێدار و وریا بین. چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌خه‌ون به‌ شه‌و ده‌خه‌ون و ئه‌وانه‌ی سه‌رخۆش ده‌بن به‌ شه‌و سه‌رخۆش ده‌بن. به‌ڵامئێمه‌ی هی ڕۆژ، با وریا بین و سپه‌ری باوه‌ڕ و خۆشویستن بپۆشین و هیوای ڕزگاری وه‌ک كڵاوی ئاسنین له‌سه‌ر بكه‌ین. چونكه‌ خودا ئێمه‌ی بۆ تووڕه‌یی ده‌ستنیشان نه‌كردووه‌، به‌ڵكو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕزگاری به‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی ئێمه‌دا مرد، تاكو ئه‌گه‌ر به‌خه‌به‌ر بین یاخود خه‌وتوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و بژین. بۆیه‌ دڵنه‌وایی یه‌كتری بكه‌ن و یه‌كتری بنیاد بنێن، وه‌ک ده‌یكه‌ن.