یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 5
5
1 برایان، سه‌باره‌ت به كات و ده‌م پێویست ناكات بۆتان بنووسین، 2 چونكه خۆتان باش ده‌زانن، كه ڕۆژی په‌روه‌ردگار وه‌ک دزه له شه‌ودا، ئاوا دێت. 3 چونكه كاتێ ده‌ڵێن: “ئاشتی و ئاسووده‌ییه”، ئه‌وسا یه‌كسه‌ر له‌ناوچوون دێته سه‌ریان، وه‌ک ژانی سكپڕێک، ده‌ربازیش نابن. 4 به‌ڵام ئێوه برایان، له تاریكی‌دا نین تاكو ئه‌و ڕۆژه وه‌ک دز له‌ناكاو بێته سه‌رتان. 5 چونكه هه‌مووتان ڕۆڵه‌ی ڕووناكی و ڕۆڵه‌ی ڕۆژن. هی شه‌و و هی تاریكی نین. 6 كه‌واته با وه‌ک خه‌ڵكی دیكه نه‌خه‌وین، به‌ڵكو با بێ‌دار و وریا بین. 7 چونكه ئه‌وانه‌ی ده‌خه‌ون به شه‌و ده‌خه‌ون و ئه‌وانه‌ی سه‌رخۆش ده‌بن به شه‌و سه‌رخۆش ده‌بن. 8 به‌ڵامئێمه‌ی هی ڕۆژ، با وریا بین و سپه‌ری باوه‌ڕ و خۆشویستن بپۆشین و هیوای ڕزگاری وه‌ک كڵاوی ئاسنین له‌سه‌ر بكه‌ین. 9 چونكه خودا ئێمه‌ی بۆ تووڕه‌یی ده‌ستنیشان نه‌كردووه، به‌ڵكو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕزگاری به ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، 10 ئه‌وه‌ی له پێناوی ئێمه‌دا مرد، تاكو ئه‌گه‌ر به‌خه‌به‌ر بین یاخود خه‌وتوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و بژین. 11 بۆیه دڵنه‌وایی یه‌كتری بكه‌ن و یه‌كتری بنیاد بنێن، وه‌ک ده‌یكه‌ن.
12 ئیتر برایان، داواتان لێ ده‌كه‌ین ڕێزی ئه‌وانه بگرن كه له‌نێوانتاندا ڕه‌نج ده‌ده‌ن و له په‌روه‌ردگار سه‌رپه‌رشتیتان ده‌كه‌ن و ئاگادارتان ده‌كه‌نه‌وه، 13 له‌به‌ر كاره‌كانیان ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و خۆشویستنیان بۆ ده‌ربڕن. به ئاشتی له‌گه‌ڵ یه‌كتری بژین. 14 برایان، داواشتان لێ ده‌كه‌ین: سه‌رزه‌نشتی ته‌مبه‌ڵه‌كان بكه‌ن، وره‌ی وره‌دابه‌زیوه‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه، یارمه‌تی لاوازه‌كان بده‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌مووان پشوودرێژ بن. 15 ئاگاداربن پاداشتی خراپه به خراپه مه‌ده‌نه‌وه، به‌ڵكو هه‌میشه بۆ یه‌كتری و بۆ هه‌مووان كۆشش بكه‌ن بۆ چاكه. 16 هه‌میشه دڵشادبن، 17 بێ بڕانه‌وه نوێژ بكه‌ن، 18 بۆ هه‌موو شتێک سوپاسی خودا بكه‌ن، چونكه خواستی خودا ئه‌مه‌یه بۆ ئێوه له ئیشۆعی مه‌سیحدا. 19 ڕووح مه‌كوژێننه‌وه، 20 پێشبینییه‌كان به سووک مه‌زانن، 21 هه‌موو شتێک تاقی بكه‌نه‌وه، چی باشه ده‌ستی پێوه بگرن، 22 له هه‌موو شێوه‌یه‌كی خراپه دوور بكه‌ونه‌وه. 23 خودای ئاشتی خۆی به ته‌واوی پارساتان بكات. ڕووح و ده‌روون و له‌شتان به ته‌واوی بێ گله‌یی بپارێزێت له هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان. 24 سه‌رڕاسته ئه‌وه‌ی بانگتان ده‌كات، كه ده‌یكات.
25 برایان، له‌پێناومان نوێژ بكه‌ن.
26 به ماچێكی پارسا سڵاو له هه‌موو برایان بكه‌ن.
27 سوێندتان به په‌روه‌ردگار ده‌ده‌م ئه‌م په‌یامه
بۆ هه‌موو برا پارسا‌كان بخوێننه‌وه.
28 به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان
له‌گه‌ڵتان بێت.
ئامین.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 5: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧