لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووه‌م تسلۆنیقێ 1

1
1 پۆڵۆس و شیلاو تیماتیئوس، بۆ وارگه‌ی تسلۆنیقێیه‌كان، له‌ خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار: 2 به‌خشش و ئاشتیی له‌ خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆ ئێوه‌.
3 برایان، ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه‌ سوپاسی خودا بكه‌ین، وه‌ک شایسته‌یه‌، چونكه‌ باوه‌ڕتان زۆر گه‌شه‌ ده‌كات و خۆشویستنی هه‌ر یه‌كێكتان و هه‌موو بۆ یه‌كتری زیاد ده‌كات، 4 ته‌نانه‌ت‌ ئێمه‌ به‌ خۆمان له‌ وارگه‌كانی خودا شانازیتان پێوه‌ ده‌كه‌ین، بۆ دانبه‌خۆداگرتن و باوه‌ڕتان له‌ هه‌موو چه‌وسانه‌وه‌ و ته‌نگانه‌یه‌‌ک كه‌ به‌رگه‌ی ده‌گرن. 5 ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌یه‌ كه‌ حوكمی خودا دادپه‌روه‌رانه‌یه‌، تاكو شیاوی پاشایه‌تیی خودا بن، ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی ئازار ده‌چێژن. 6 له‌لای خودا دادپه‌روه‌رانه‌یه‌ ئه‌وانه‌ی ته‌نگتان پێ هه‌ڵده‌چنن سزایان به‌ ته‌نگانه‌ بداته‌وه‌، 7 ئێوه‌ كه‌ له‌ ته‌نگانه‌دان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ حه‌سانه‌وه‌تان ده‌بێت، له‌ كاتی ئاشكراكردنی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار له‌ ئاسمان له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی تواناكه‌ی. 8 له‌ ئاگرێكی گڕداردا سزای ئه‌وانه‌ ده‌دات كه‌ خودا ناناسن و گوێڕایه‌ڵی ئینجیلی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان نابن، 9 ئه‌وانه‌ به‌ له‌ناوچوونی جاویدانی سزا ده‌درێن، دوور له‌ ئاماده‌گی په‌روه‌ردگار و شكۆی تواناكه‌ی، 10 كاتێ له‌و ڕۆژه‌دا دێته‌وه‌، تاكو له‌ پارساكانی شكۆدار بێت و ببێته‌ سه‌رسامی له‌نێو هه‌موو باوه‌ڕداران، چونكه‌ له‌لای ئێوه‌ گه‌واهیدانمان باوه‌ڕی پێ كرا. 11 هه‌رده‌م نوێژتان بۆ ده‌كه‌ین، تاكو خودامان واتان لێ بكات شایانی بانگه‌وازه‌كه‌ی بن، هه‌موو ئاره‌زوویه‌ک بۆ چاكه‌ و ئه‌و كرداره‌ی به‌ باوه‌ڕه‌ ده‌كرێت به‌ هێزه‌وه‌ ته‌واو بكات، 12 تاكو ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان له‌ ئێوه‌دا شكۆدار بێت و ئێوه‌ش له‌ودا، به‌ به‌خششی خوداوه‌ندمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

دووه‌م تسلۆنیقێ 1: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە