لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووه‌م تسلۆنیقێ 2

2
1 ئیتر برایان، ده‌رباره‌ی هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان و كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵیدا، داواتان لێ ده‌كه‌ین 2 تاكو خێرا هزرتان نه‌هه‌ژێت و نه‌ترسن، نه‌ به‌ ڕووحێک، نه‌ به‌ وشه‌یه‌ک، نه‌ به‌ په‌یامێک وه‌ک له‌ ئێمه‌وه‌ بێت، بڵێت ڕۆژی مه‌سیح هاتووه‌. 3 به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک كه‌س هه‌ڵتان نه‌خه‌ڵه‌تێنێ چونكه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ نایێت، ئه‌گه‌ر پێشتر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ نه‌یێت و مرۆڤی سه‌رپێچی ده‌رنه‌كه‌وێت، ڕۆڵه‌ی له‌ناوچون، 4 ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستی ده‌كات و به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ی پێی ده‌ووترێ خوداوه‌ند یان په‌رستراو خۆی به‌رز ده‌كاته‌وه‌، ته‌نانه‌ت له‌ په‌رستگای خودا داده‌نیشێت و خۆی به‌ خوداوه‌ند ده‌رده‌خات. 5 ئایا له‌ یادتان نییه‌ كه‌ له‌لاتان بووم ئه‌مانه‌م پێ ده‌ووتن؟ 6 ئێستاش ده‌زانن چی به‌ربه‌سته‌، تاكو له‌ كاتی خۆی ئاشكرا بكرێت. 7 چونكه‌ نهێنیی سه‌رپێچی ئێستا كارده‌كات، ته‌نها تاكو به‌ربه‌ست له‌نێواندا لاده‌چێت. 8 ئه‌وسا سه‌رپێچیكار ئاشكرا ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ فووی ده‌می له‌ناوی ده‌بات و به‌ ده‌ركه‌وتنی هاتنه‌وه‌ی كۆتاییی پێ ده‌هێنێت. 9 هاتنه‌وه‌ی سه‌رپێچیكار به‌ كاری شه‌یتانه‌، به‌ هه‌موو په‌رجو و نیشانه‌ و كارێكی سه‌یری درۆیه‌، 10 هه‌روه‌ها هه‌موو به‌دكارییه‌ک بۆ چه‌واشه‌كردنی له‌ناوچووانه‌، چونكه‌ خۆشویستنی ڕه‌وایان په‌سه‌ند نه‌كرد، ئه‌وه‌ی ڕزگاریان ده‌كات. 11 بۆیه‌ خودا چه‌واشه‌ی به‌هێزیان بۆ ده‌نێرێت، تاكو بڕوا به‌ درۆ بكه‌ن، 12 تاكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی بڕوا به‌ ڕه‌وا ناكه‌ن و حه‌زیان له‌ ناڕه‌واییه‌، تاوانبار بكرێن.
13 به‌ڵام ئێمه‌ ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه‌ سوپاسی خودا بكه‌ین، برایانی خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگار، چونكه‌ خودا له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئێوه‌ی بۆ ڕزگاری هه‌ڵبژاردووه‌، به‌ پارساكردنی ڕووح و بڕواكردنی ڕه‌وا. 14 بۆ ئه‌مه‌ش به‌ ئینجیلمان بانگیكردن، بۆ ده‌ستكه‌وتنی شكۆی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان. 15 كه‌واته‌ برایان، جێگیر بن و ده‌ست بگرن به‌و ئامۆژگاریانه‌ی كه‌ له‌ ئێمه‌وه‌ فێربوون، چ به‌ وشه‌ بێت یان به‌ په‌یام. 16 ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان خۆی له‌گه‌ڵ خودای باوكمان، ئه‌وه‌ی خۆشیویستین و دڵنه‌واییه‌كی جاویدانی و هیوایه‌كی باشی به‌ به‌خشش پێداین، 17 دڵنه‌واییتان بكات و له‌ هه‌موو قسه‌ و كردارێگی چاک جێگیرتان بكات.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

دووه‌م تسلۆنیقێ 2: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە