بۆیه دڵنه‌وایی یه‌كتری بكه‌ن و یه‌كتری بنیاد بنێن، وه‌ک ده‌یكه‌ن. ئیتر برایان، داواتان لێ ده‌كه‌ین ڕێزی ئه‌وانه بگرن كه له‌نێوانتاندا ڕه‌نج ده‌ده‌ن و له په‌روه‌ردگار سه‌رپه‌رشتیتان ده‌كه‌ن و ئاگادارتان ده‌كه‌نه‌وه، له‌به‌ر كاره‌كانیان ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و خۆشویستنیان بۆ ده‌ربڕن. به ئاشتی له‌گه‌ڵ یه‌كتری بژین. برایان، داواشتان لێ ده‌كه‌ین: سه‌رزه‌نشتی ته‌مبه‌ڵه‌كان بكه‌ن، وره‌ی وره‌دابه‌زیوه‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه، یارمه‌تی لاوازه‌كان بده‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌مووان پشوودرێژ بن. ئاگاداربن پاداشتی خراپه به خراپه مه‌ده‌نه‌وه، به‌ڵكو هه‌میشه بۆ یه‌كتری و بۆ هه‌مووان كۆشش بكه‌ن بۆ چاكه. هه‌میشه دڵشادبن، بێ بڕانه‌وه نوێژ بكه‌ن، بۆ هه‌موو شتێک سوپاسی خودا بكه‌ن، چونكه خواستی خودا ئه‌مه‌یه بۆ ئێوه له ئیشۆعی مه‌سیحدا. ڕووح مه‌كوژێننه‌وه، پێشبینییه‌كان به سووک مه‌زانن، هه‌موو شتێک تاقی بكه‌نه‌وه، چی باشه ده‌ستی پێوه بگرن، له هه‌موو شێوه‌یه‌كی خراپه دوور بكه‌ونه‌وه. خودای ئاشتی خۆی به ته‌واوی پارساتان بكات. ڕووح و ده‌روون و له‌شتان به ته‌واوی بێ گله‌یی بپارێزێت له هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان. سه‌رڕاسته ئه‌وه‌ی بانگتان ده‌كات، كه ده‌یكات.
یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 11:5-24
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان