هیوادارم به‌رگه‌ی هه‌ندێک گێلایه‌تی من بگرن! هه‌رچه‌نده به‌رگه‌شم ده‌گرن. دڵگه‌رمییه‌كی خوداییانه دڵگه‌رمیم بۆتان هه‌یه، چونكه له یه‌ک پیاو نیشانم كردن، تاكو وه‌ک پاكیزه‌یه‌كی بێگه‌رد پێشكه‌شی مه‌سیحتان بكه‌م. به‌ڵام ده‌ترسم، وه‌ک ماره‌كه حه‌وای به فێڵه‌كه‌ی خه‌ڵه‌تاند، هزری ئێوه‌ش له‌و ساكاریه بۆ مه‌سیح چه‌واشه بكرێت. چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كێک بێ و ئیشۆعێكی دیكه ڕابگه‌یه‌نێت جیاواز له‌وه‌ی ڕامانگه‌یاند، یان ڕووحێكی دیكه وه‌رگرن جیاواز له‌وه‌ی وه‌رتانگرت، یان ئینجیلێكی دیكه جیاواز له‌وه‌ی وه‌رتانگرت، ئه‌وا باش به‌رگه ده‌گرن. وا ده‌زانم هیچم له‌و په‌یامبه‌ره به‌رزانه كه‌متر نییه. ئه‌گه‌ر له قسه‌كردن زمان پاراو نیم، خۆ زانینم هه‌یه، به‌ڵكو ئێمه له هه‌ر لایه‌ک و له هه‌موو شتێک بۆ ئێوه‌مان ده‌رخست. یاخود گوناهم كردووه كه خۆم نزم كرده‌وه تاكو ئێوه به‌رز ببنه‌وه، چونكه به‌خۆڕایی موژده‌ی ئینجیلی خودام بۆ ڕاگه‌یاندن؟ وارگه‌كانی دیكه‌م تاڵان كرد كه خه‌رجیم لێیان وه‌رگرت له‌پێناوی ڕاژه‌كه‌تان. كه له‌گه‌ڵتان بووم و پێویستیم هه‌بوو، قورساییم نه‌خسته سه‌ر كه‌س، چونكه برایان له ماقیدۆنیاوه هاتن پێویستییه‌كانی منیان پڕكرده‌وه. له هه‌موو شتێك‌دا خۆم پاراست تا قورسایی نه‌خه‌مه سه‌رتان، خۆشمی لێ ده‌پارێزم. وه‌ک ڕه‌وای مه‌سیح له مندایه، له ناوچه‌كانی ئه‌خائیه ئه‌م شانازیه‌م لێ ناسه‌ندرێته‌وه. بۆچی؟ ئایا چونكه ئێوه‌م خۆشناوێت؟ خودا ده‌زانێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌م، وا ده‌یكه‌م، تاكو هه‌لی هه‌ڵپه‌رستان ببڕم كه ده‌یانه‌وێت ده‌ریبخه‌ن له‌وه‌ی شانازی پێوه ده‌كه‌ن گوایه ئه‌وان وه‌ک ئێمه‌ن. چونكه ئه‌مانه په‌یامبه‌ری درۆزنن، كارگه‌ری فێڵبازن، خۆیان بۆ شێوه‌ی په‌یامبه‌ری مه‌سیح ده‌گۆڕن. سه‌یر نییه، چونكه شه‌یتان خۆی بۆ شێوه‌ی فریشته‌ی ڕووناكی ده‌گۆڕێت! كه‌واته شتێكی گه‌وره نییه ئه‌گه‌ر ڕاژه‌وانانی خۆیان بۆ شێوه‌ی ڕاژه‌وانی خوداناسی بگۆڕن. دواڕۆژیان به‌گوێره‌ی كرداریان ده‌بێت.
دووه‌م قۆرنتێ 11 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دووه‌م قۆرنتێ 11
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دووه‌م قۆرنتێ 1:11-15
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان