دووه‌م قۆرنتێ 12
12
1 باش نیه شانازی بكه‌م، جا بۆ بینینی په‌روه‌ردگار و ئاشكراكراوی ئه‌و دێم. 2 مرۆڤێک ده‌ناسم له مه‌سیحدا، پێش چوارده ساڵ بۆ ئاسمانی سێیه‌م ڕفێندرا، ئایا به له‌شه‌وه یاخود بێ له‌ش، نازانم، خودا ده‌زانێت. 3 ده‌زانم ئه‌م مرۆڤه به له‌شه‌وه یاخود بێ له‌ش، نازانم، خودا ده‌زانێت 4 بۆ به‌هه‌شت ڕفێندرا، قسه‌یه‌كی بیست كه ده‌رنابڕدرێت و مرۆڤ نابێت باسی بكات. 5 به‌مه شانازی ده‌كه‌م، به‌ڵام شانازی به‌خۆم ناكه‌م، مه‌گه‌ر به لاوازییه‌كانم. 6 چونكه ئه‌گه‌ر بمه‌وێت شانازی بكه‌م، گێل نابم، چونكه ڕه‌وا ده‌ڵێم، به‌ڵام خۆم ده‌پارێزم نه‌وه‌ک یه‌كێک وا له من بگات زیاتر له‌وه‌ی ده‌مبینن و لێم ده‌بیستن. 7 نه‌وه‌ک به گه‌وره‌یی ئاشكرا كراوان لووتبه‌رز بم، له جه‌سته‌دا دڕكێكم بێ درا، فریشته‌ی شه‌یتان ئازارم ده‌دات، تاكو لووتبه‌رز نه‌بم. 8 بۆ ئه‌مه سێ جار له په‌روه‌ردگار پاڕامه‌وه له كۆڵم بكاته‌وه، 9 پێی فه‌رمووم: “به‌خششی منت به‌سه، چونكه هێزی من له لاوازی ته‌واو ده‌بێت”. بۆیه به‌وپه‌ڕی شادییه‌وه شانازی به لاوازیم ده‌كه‌م، تاكو هێزی مه‌سیح بێته سه‌رم. 10 بۆیه له پێناوی مه‌سیحدا، به لاوازی و جنێودان و ناخۆشی و چه‌وسانه‌وه و ته‌نگانه دڵخۆش ده‌بم، چونكه هه‌ر كاتێ لاوازبم ئه‌وا به‌هێزم.
11 بوومه گێل و شانازیم كرد، ئێوه ناچارتان كردم! چونكه ده‌بووایه له‌لایه‌ن ئێوه‌وه ستایش بكرێم، چونكه هیچم له په‌یامبه‌ره به‌رزه‌كان كه‌متر نییه، هه‌رچه‌نده هیچ نیم. 12 به‌وپه‌ڕی دانبه‌خۆداگرتنه‌وه په‌رجوه‌كانی په‌یامبه‌ر له‌نێوانتاندا ئه‌نجام دراوه، به نیشانه و كاری سه‌یر و په‌رجو. 13 چونكه چیتان له وارگه‌كانی دیكه كه‌متره، جگه له‌وه‌ی خۆشم بارم گران نه‌كردوون؟ له‌م هه‌ڵه‌یه بمبه‌خشن! 14 ئه‌وا سێیه‌م جاره ئاماده‌م بێمه لاتان، نابمه بارگرانیش. چونكه داوای شته‌كانتان ناكه‌م، به‌ڵكو خۆتان. چونكه منداڵ بۆ دایباب كۆناكاته‌وه، به‌ڵكو دایباب بۆ منداڵ. 15 منیش به‌وپه‌ڕی شادییه‌وه بۆ ئێوه خه‌رج ده‌كه‌م و خۆم خه‌رجی ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر ئێوه‌م زۆرتر خۆشده‌وێت، ئایا كه‌متر منتان خۆشده‌وێت! 16 با وابێت، بارم گران نه‌كردوون. به‌ڵام كه فێڵبازم، به فێڵ لێم سه‌ندوون! 17 ئایا به‌وانه‌ی بۆم ناردوون چڵێسیم هه‌بووه؟ 18 له تتوس پاڕامه‌وه و براكه‌م له‌گه‌ڵیدا نارد. ئایا تتوس چڵێسیی هه‌بوو؟ ئایا به هه‌مان ڕووح ڕه‌فتار ناكه‌ین، به هه‌مان هه‌نگاو ناڕۆین؟
19 ئایا له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌م هه‌مووه بۆ به‌رگریكردن له خۆمان ده‌یڵێین؟ له‌به‌رده‌م خودا له مه‌سیحدا ده‌دووێن، هه‌موو شتێک بۆ بنیادنانتانه، ئه‌ی خۆشه‌ویستان. 20 چونكه ده‌ترسم كاتێ بێم و وه‌ک ده‌مه‌وێت نه‌تانبینم، ئێوه‌ش وا بمبینن كه نه‌تانه‌وێت. نه‌وه‌ک ناكۆكی، ئیره‌یی، تووڕه‌یی، تاقمكاری، بوختان، غه‌یبه‌ت، له‌خۆباییبوون، شێوان هه‌بێت. 21 نه‌وه‌ک بێمه‌وه، خودام له‌لاتان نزمم بكاته‌وه و زۆر خه‌فه‌ت بخۆم له‌وانه‌ی پێشتر گوناهیان كردووه، كه‌چی تۆبه‌یان نه‌كردووه له‌و گڵاوی و داوێنپیسی و به‌دڕه‌وشتییه‌ی كردوویانه.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
دووه‌م قۆرنتێ 12: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧