لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووه‌م قۆرنتێ 3:2-13

دووه‌م قۆرنتێ 3:2-13 PNTZS

بۆم نووسین، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێ هاتم خه‌مبار نه‌بم له‌وانه‌ی پێویسته‌ پێیان شادبم. له‌ هه‌مووتان دڵنیام، كه‌وا شادی من هی هه‌مووتانه‌. چونكه‌ له‌ خه‌مێكی زۆر و دڵته‌نگییه‌وه‌ به‌ فرمێسكی زۆره‌وه‌ بۆم نووسین، نه‌ک خه‌مبار بن، به‌ڵكو تا بزانن خۆشویستنم بۆ ئێوه‌ چه‌ند قووڵه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێک بووه‌ هۆی خه‌مباری، ئه‌وا ته‌نها منی خه‌مبار نه‌كردووه‌، به‌ڵكو تا ڕاده‌یه‌ک هه‌مووتانی خه‌مبار كردووه‌، ئه‌گه‌ر زۆرم نه‌ووتبێت. ئیتر به‌سه‌ ئه‌و سزایه‌ی كه‌وا له‌لایه‌ن زۆرینه‌یه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، باشتره‌ بیبه‌خشن و دڵنه‌وایی بكه‌ن، نه‌وه‌ک له‌ خه‌فه‌تی زۆره‌وه‌ قووت بدرێت. بۆیه‌ تكاتان لێ ده‌كه‌م خۆشویستنی خۆتانی بۆ دووپات بكه‌نه‌وه‌. چونكه‌ بۆ ئه‌مه‌ بۆم نووسین تاكو به‌ سه‌لماندنتان بزانم، ئاخۆ له‌ هه‌موو شتێكدا گوێڕایه‌ڵن؟ جا ئه‌وه‌ی له‌ شتێک لێی ده‌یبه‌خشن، منیش وا ده‌كه‌م. چونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌خشیم ئه‌گه‌ر له‌ شتێک به‌خشیم ئه‌وا له‌به‌رده‌م مه‌سیح له‌پێناوی ئێوه‌ ده‌یبه‌خشم، نه‌وه‌ک شه‌یتان له‌خشته‌مان ببات. چونكه‌ له‌ مه‌به‌سته‌كانی بێ ئاگا نین. كاتێ هاتمه‌ ترۆئۆس له‌ پێناوی ئینجیلی مه‌سیح و په‌روه‌ردگار ده‌رگایه‌كی بۆم كرده‌وه‌. گیانم پشووی نه‌دا، چونكه‌ تتوسی برام نه‌بینی. ئیتر ماڵئاواییم لێیان كرد و ده‌رچووم بۆ ماقیدۆنیا.