لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووه‌م قۆرنتێ 2

2
1 له‌به‌ر ئه‌مه‌ له‌لایه‌ن خۆمه‌وه‌ بڕیارم دا له‌ خه‌مباریدا نه‌یه‌مه‌وه‌ لاتان. 2 چونكه‌ ئه‌گه‌ر من خه‌مبارتان بكه‌م، كێ دڵشادم ده‌كات، جگه‌ له‌ ئێوه‌ كه‌ خه‌مبارم كردوون؟ 3 بۆم نووسین، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێ هاتم خه‌مبار نه‌بم له‌وانه‌ی پێویسته‌ پێیان شادبم. له‌ هه‌مووتان دڵنیام، كه‌وا شادی من هی هه‌مووتانه‌. 4 چونكه‌ له‌ خه‌مێكی زۆر و دڵته‌نگییه‌وه‌ به‌ فرمێسكی زۆره‌وه‌ بۆم نووسین، نه‌ک خه‌مبار بن، به‌ڵكو تا بزانن خۆشویستنم بۆ ئێوه‌ چه‌ند قووڵه‌.
5 به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێک بووه‌ هۆی خه‌مباری، ئه‌وا ته‌نها منی خه‌مبار نه‌كردووه‌، به‌ڵكو تا ڕاده‌یه‌ک هه‌مووتانی خه‌مبار كردووه‌، ئه‌گه‌ر زۆرم نه‌ووتبێت. 6 ئیتر به‌سه‌ ئه‌و سزایه‌ی كه‌وا له‌لایه‌ن زۆرینه‌یه‌، 7 به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، باشتره‌ بیبه‌خشن و دڵنه‌وایی بكه‌ن، نه‌وه‌ک له‌ خه‌فه‌تی زۆره‌وه‌ قووت بدرێت. 8 بۆیه‌ تكاتان لێ ده‌كه‌م خۆشویستنی خۆتانی بۆ دووپات بكه‌نه‌وه‌. 9 چونكه‌ بۆ ئه‌مه‌ بۆم نووسین تاكو به‌ سه‌لماندنتان بزانم، ئاخۆ له‌ هه‌موو شتێكدا گوێڕایه‌ڵن؟ 10 جا ئه‌وه‌ی له‌ شتێک لێی ده‌یبه‌خشن، منیش وا ده‌كه‌م. چونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌خشیم ئه‌گه‌ر له‌ شتێک به‌خشیم ئه‌وا له‌به‌رده‌م مه‌سیح له‌پێناوی ئێوه‌ ده‌یبه‌خشم، 11 نه‌وه‌ک شه‌یتان له‌خشته‌مان ببات. چونكه‌ له‌ مه‌به‌سته‌كانی بێ ئاگا نین.
12 كاتێ هاتمه‌ ترۆئۆس له‌ پێناوی ئینجیلی مه‌سیح و په‌روه‌ردگار ده‌رگایه‌كی بۆم كرده‌وه‌. 13 گیانم پشووی نه‌دا، چونكه‌ تتوسی برام نه‌بینی. ئیتر ماڵئاواییم لێیان كرد و ده‌رچووم بۆ ماقیدۆنیا.
14 به‌ڵام سوپاس بۆ خودا، ئه‌وه‌ی هه‌موو كاتێ له‌ كه‌ژاوه‌ی سه‌ركه‌وتن له‌ مه‌سیحدا ڕابه‌رایه‌تیمان ده‌كات، له‌ هه‌موو شوێنێک به‌هۆی ئێمه‌ بۆنی خۆشی ناسینه‌كه‌ی دیارده‌خات. 15 چونكه‌ بۆنی خۆشی مه‌سیحین بۆ خودا، له‌نێوان ئه‌وانه‌ی ڕزگاریان ده‌بێت و له‌نێوان ئه‌وانه‌ی له‌ناوده‌چن. 16 بۆ ئه‌وانه‌ بۆنی مه‌رگه‌ بۆ مه‌رگ، بۆ ئه‌وانی دیكه‌ بۆنی ژیانه‌ بۆ ژیان. ئایا كێ شیاوه‌ بۆ ئه‌م شتانه‌؟ 17 ئێمه‌ وه‌ک زۆر كه‌س بازرگانی به‌ وشه‌ی خودا ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌ دڵسۆزی له‌ خوداوه‌ و له‌به‌رده‌م خودا له‌ مه‌سیحدا ده‌دوێین.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

دووه‌م قۆرنتێ 2: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە