لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووه‌م په‌تڕۆس 8:3-10

دووه‌م په‌تڕۆس 8:3-10 PNTZS

به‌ڵام خۆشه‌ویستان، ته‌نها ئه‌م شته‌تان له‌یاد نه‌چێت، ڕۆژێک له‌لای په‌روه‌ردگار وه‌ک هه‌زار ساڵه‌ و هه‌زار ساڵیش وه‌ک ڕۆژێكه‌. په‌روه‌ردگار سه‌باره‌ت به‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی خاو نییه‌، وه‌ک هه‌ندێک به‌ خاوی ده‌زانن، به‌ڵام له‌گه‌ڵمان پشوودرێژه‌، نایه‌وێت كه‌س له‌ناوبچێت، به‌ڵكو هه‌مووان بۆ تۆبه‌كردن بێن. به‌ڵام ڕۆژی په‌روه‌ردگار وه‌ک دز دێت، تیایدا به‌ ده‌نگێكی به‌رز ئاسمانان نامێنێت، به‌ سووتان توخمه‌كان هه‌ڵده‌وشێنه‌وه‌، زه‌وی و ئه‌و دروستكراوانه‌ی تیایدایه‌ ده‌سوتێت.