دووەم پەترۆس 8:3-10 - Compare All Versions
دووەم پەترۆس 8:3-10 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
به‌ڵام خۆشه‌ویستان، ته‌نها ئه‌م شته‌تان له‌یاد نه‌چێت، ڕۆژێک له‌لای په‌روه‌ردگار وه‌ک هه‌زار ساڵه و هه‌زار ساڵیش وه‌ک ڕۆژێكه. په‌روه‌ردگار سه‌باره‌ت به به‌ڵێنه‌كه‌ی خاو نییه، وه‌ک هه‌ندێک به خاوی ده‌زانن، به‌ڵام له‌گه‌ڵمان پشوودرێژه، نایه‌وێت كه‌س له‌ناوبچێت، به‌ڵكو هه‌مووان بۆ تۆبه‌كردن بێن. به‌ڵام ڕۆژی په‌روه‌ردگار وه‌ک دز دێت، تیایدا به ده‌نگێكی به‌رز ئاسمانان نامێنێت، به سووتان توخمه‌كان هه‌ڵده‌وشێنه‌وه، زه‌وی و ئه‌و دروستكراوانه‌ی تیایدایه ده‌سوتێت.
دووەم پەترۆس 8:3-10 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
بەڵام خۆشەویستان تەنها ئەم شتەتان لەیاد نەچێت، ڕۆژێک لەلای یەزدان وەک هەزار ساڵە و هەزار ساڵیش وەک ڕۆژێکە. یەزدان سەبارەت بە بەڵێنەکەی خاو نییە، وەک هەندێک بە خاوی دەزانن، بەڵام لەگەڵمان پشوو درێژە، نایەوێت کەس لەناوبچێت، بەڵکو دەیەوێت هەمووان بۆ تۆبەکردن بێن. بەڵام هاتنی ڕۆژی یەزدان وەک هاتنی دز وایە، تێیدا بە دەنگێکی بەرز ئاسمان نامێنێت، بە سووتان توخمەکان لەناودەچن، زەوی و ئەو کارانەی تێیدایە نامێنێت.