پۆڵۆس و شیلاو تیماتیئوس، بۆ وارگه‌ی تسلۆنیقێیه‌كان، له خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار: به‌خشش و ئاشتیی له خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ ئێوه. برایان، ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه سوپاسی خودا بكه‌ین، وه‌ک شایسته‌یه، چونكه باوه‌ڕتان زۆر گه‌شه ده‌كات و خۆشویستنی هه‌ر یه‌كێكتان و هه‌موو بۆ یه‌كتری زیاد ده‌كات، ته‌نانه‌ت ئێمه به خۆمان له وارگه‌كانی خودا شانازیتان پێوه ده‌كه‌ین، بۆ دانبه‌خۆداگرتن و باوه‌ڕتان له هه‌موو چه‌وسانه‌وه و ته‌نگانه‌یه‌ک كه به‌رگه‌ی ده‌گرن. ئه‌مه به‌ڵگه‌یه كه حوكمی خودا دادپه‌روه‌رانه‌یه، تاكو شیاوی پاشایه‌تیی خودا بن، ئه‌وه‌ی له پێناوی ئازار ده‌چێژن. له‌لای خودا دادپه‌روه‌رانه‌یه ئه‌وانه‌ی ته‌نگتان پێ هه‌ڵده‌چنن سزایان به ته‌نگانه بداته‌وه، ئێوه كه له ته‌نگانه‌دان له‌گه‌ڵ ئێمه حه‌سانه‌وه‌تان ده‌بێت، له كاتی ئاشكراكردنی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار له ئاسمان له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی تواناكه‌ی. له ئاگرێكی گڕداردا سزای ئه‌وانه ده‌دات كه خودا ناناسن و گوێڕایه‌ڵی ئینجیلی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان نابن، ئه‌وانه به له‌ناوچوونی جاویدانی سزا ده‌درێن، دوور له ئاماده‌گی په‌روه‌ردگار و شكۆی تواناكه‌ی، كاتێ له‌و ڕۆژه‌دا دێته‌وه، تاكو له پارساكانی شكۆدار بێت و ببێته سه‌رسامی له‌نێو هه‌موو باوه‌ڕداران، چونكه له‌لای ئێوه گه‌واهیدانمان باوه‌ڕی پێ كرا. هه‌رده‌م نوێژتان بۆ ده‌كه‌ین، تاكو خودامان واتان لێ بكات شایانی بانگه‌وازه‌كه‌ی بن، هه‌موو ئاره‌زوویه‌ک بۆ چاكه و ئه‌و كرداره‌ی به باوه‌ڕه ده‌كرێت به هێزه‌وه ته‌واو بكات، تاكو ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان له ئێوه‌دا شكۆدار بێت و ئێوه‌ش له‌ودا، به به‌خششی خوداوه‌ندمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار.
دووه‌م تسلۆنیقێ 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دووه‌م تسلۆنیقێ 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دووه‌م تسلۆنیقێ 1:1-12
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان