پۆڵۆس و شیلاو تیماتیئوس، بۆ وارگه‌ی تسلۆنیقێیه‌كان، له خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار: به‌خشش و ئاشتیی له خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ ئێوه. برایان، ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه سوپاسی خودا بكه‌ین، وه‌ک شایسته‌یه، چونكه باوه‌ڕتان زۆر گه‌شه ده‌كات و خۆشویستنی هه‌ر یه‌كێكتان و هه‌موو بۆ یه‌كتری زیاد ده‌كات، ته‌نانه‌ت ئێمه به خۆمان له وارگه‌كانی خودا شانازیتان پێوه ده‌كه‌ین، بۆ دانبه‌خۆداگرتن و باوه‌ڕتان له هه‌موو چه‌وسانه‌وه و ته‌نگانه‌یه‌ک كه به‌رگه‌ی ده‌گرن. ئه‌مه به‌ڵگه‌یه كه حوكمی خودا دادپه‌روه‌رانه‌یه، تاكو شیاوی پاشایه‌تیی خودا بن، ئه‌وه‌ی له پێناوی ئازار ده‌چێژن.
دووه‌م تسلۆنیقێ 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دووه‌م تسلۆنیقێ 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دووه‌م تسلۆنیقێ 1:1-5
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان