لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووه‌م تیماتیئوس 1:4-8

دووه‌م تیماتیئوس 1:4-8 PNTZS

له‌به‌رده‌م خودا و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو له‌ كاتی ده‌ركه‌وتنی و پاشایێتیه‌كه‌ی، زیندووان و مردووان حوكم ده‌دات، ڕاتده‌سپێرم: وشه‌كه‌ ڕابگه‌یه‌نه‌، ئاماده‌ به‌ له‌ كاتی گونجاو و نه‌گونجاو، سه‌رزه‌نشت بكه‌، ڕابخوڕه‌، ئامۆژگاری بكه‌ به‌وپه‌ڕی پشوودرێژی و فێركردنه‌وه‌. چونكه‌ كاتێ دێت به‌رگه‌ی فێركردنی دروست ناگرن، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی هه‌وه‌سی تایبه‌تی خۆیان ڕابی كۆده‌كه‌نه‌وه‌ قدیلكه‌ی گوێیان بكاته‌وه‌. بۆ ڕه‌وا گوێیان داده‌خه‌ن، به‌ره‌و ئه‌فسانه‌ لاده‌ده‌ن. به‌ڵام تۆ، له‌ هه‌موو شتێكدا وریابه‌، له‌ ئازاردا دان بگره‌، كاری موژده‌ده‌ری بكه‌، ڕاژه‌ی خۆت ته‌واو بكه‌. چونكه‌ من وا وه‌ک مه‌یی پێشكه‌شكراو ده‌ڕژێم و كاتی كۆچكردنم هاتووه‌. تێكۆشانێكی باش تێكۆشاوم، پێشبڕكێیه‌كه‌م ته‌واو كرد، باوه‌ڕم پاراست. ئێستا تاجی خوداناسیم بۆ دانراوه‌، ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگاری دادوه‌ره‌ له‌و ڕۆژه‌دا ده‌مداتێ، ته‌نها بۆ من نییه‌، به‌ڵكو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌ كه‌ تامه‌زرۆی ده‌ركه‌وتنین.