لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووەم تیمۆساوس 1:4-8

دووەم تیمۆساوس 1:4-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

له‌به‌رده‌م خودا و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو له‌ كاتی ده‌ركه‌وتنی و پاشایێتیه‌كه‌ی، زیندووان و مردووان حوكم ده‌دات، ڕاتده‌سپێرم: وشه‌كه‌ ڕابگه‌یه‌نه‌، ئاماده‌ به‌ له‌ كاتی گونجاو و نه‌گونجاو، سه‌رزه‌نشت بكه‌، ڕابخوڕه‌، ئامۆژگاری بكه‌ به‌وپه‌ڕی پشوودرێژی و فێركردنه‌وه‌. چونكه‌ كاتێ دێت به‌رگه‌ی فێركردنی دروست ناگرن، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی هه‌وه‌سی تایبه‌تی خۆیان ڕابی كۆده‌كه‌نه‌وه‌ قدیلكه‌ی گوێیان بكاته‌وه‌. بۆ ڕه‌وا گوێیان داده‌خه‌ن، به‌ره‌و ئه‌فسانه‌ لاده‌ده‌ن. به‌ڵام تۆ، له‌ هه‌موو شتێكدا وریابه‌، له‌ ئازاردا دان بگره‌، كاری موژده‌ده‌ری بكه‌، ڕاژه‌ی خۆت ته‌واو بكه‌. چونكه‌ من وا وه‌ک مه‌یی پێشكه‌شكراو ده‌ڕژێم و كاتی كۆچكردنم هاتووه‌. تێكۆشانێكی باش تێكۆشاوم، پێشبڕكێیه‌كه‌م ته‌واو كرد، باوه‌ڕم پاراست. ئێستا تاجی خوداناسیم بۆ دانراوه‌، ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگاری دادوه‌ره‌ له‌و ڕۆژه‌دا ده‌مداتێ، ته‌نها بۆ من نییه‌، به‌ڵكو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌ كه‌ تامه‌زرۆی ده‌ركه‌وتنین.

دووەم تیمۆساوس 1:4-8 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

لەبەردەم خودا و عیسای مەسیح، ئەوەی لە داهاتوودا زیندووان و مردووان حوکم دەدات، لەبەر دەرکەوتنی خۆی و شانشینەکەی ڕاتدەسپێرم: وشەی خودا ڕابگەیەنە، ئامادە بە لە کاتی گونجاو و نەگونجاو، خەڵکی ڕاستەڕێ بکە، سەرزەنشت بکە و ورەیان بەرز بکەرەوە، بەوپەڕی پشوودرێژی و هەوڵی فێرکردن، چونکە کاتێک دێت خەڵک بەرگەی فێرکردنی دروست ناگرن، بەڵکو بەگوێرەی ئارەزووی تایبەتی خۆیان مامۆستا کۆدەکەنەوە تاکو ختووکەی گوێیان بدات. بۆ ڕاستی گوێیان دادەخەن، بۆ ئەفسانە لادەدەن. بەڵام تۆ، لە هەموو شتێکدا وریابە، لە ئازاردا دان بە خۆتدا بگرە، بە کاری مزگێنیدەری هەستە، خزمەتی خۆت تەواو بکە. سەبارەت بە من، وا وەک شەرابی پێشکەشکراو دەڕژێم و کاتی کۆچکردنم هاتووە. تێکۆشانێکی باش تێکۆشاوم، پێشبڕکێکەم تەواو کرد و باوەڕەکەم پاراست. ئێستا تاجی ڕاستودروستیم بۆ دانراوە، ئەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ کە دادوەری ڕاستودروستە لەو ڕۆژەدا دەمداتێ، تەنها بۆ من نییە، بەڵکو بۆ هەموو ئەوانەشە کە پەرۆشی دەرکەوتنین.