به‌ڕێز تیئۆپیلا، له سیپاره‌ی یه‌كه‌ممدا ده‌رباره‌ی هه‌موو ئه‌وه‌ی ئیشۆع ده‌ستی پێكرد بیكات و فێری بكات نووسیومه، تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی تیایدا به‌رزبووه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به ڕووحی پارسا ئه‌و په‌یامبه‌رانه‌ی ڕاسپارد كه هه‌ڵیبژاردن. دوای ئازار چێژتنی به به‌ڵگه‌ی زۆر به زیندوویی خۆی پیشاندان، له ماوه‌ی چل ڕۆژدا بۆیان ده‌ركه‌وت و سه‌باره‌ت به پاشایه‌تیی خودا بۆیان دوا. كاتێ له‌گه‌ڵیان كۆبووه‌وه، ڕایسپاردن كه “یروشلایم به‌جێ مه‌هێڵن، به‌ڵكو چاوه‌ڕێی به‌ڵێنه‌كه‌ی باوک بكه‌ن كه له منه‌وه بیستتان. چونكه یوخه‌ننه‌ن به ئاو عه‌مادی كرد، به‌ڵام ئێوه پاش چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م به ڕووحی پارسا عه‌ماد ده‌كرێن”. ئه‌وانه‌ی پێكه‌وه كۆببوونه‌وه لێیان پرسی و وتیان: “په‌روه‌ردگار، ئایا له‌م كاته‌دا پاشایه‌تی بۆ ئیسڕائیل ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟” پێی فه‌رموون: “بۆتان نییه ئه‌و كات و سه‌رده‌مانه بزانن كه باوک به ده‌سه‌ڵاتی خۆی دایناون. به‌ڵام كاتێ ڕووحی پارساتان دێته سه‌ر هێزێک وه‌رده‌گرن، بۆ من ده‌بنه گه‌واهیده‌ر، له یروشلایم و هه‌موو ئیهوود و شمرن، تاكو ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی”. كه ئه‌مه‌ی فه‌رموو و ئه‌وانیش ته‌ماشایان ده‌كرد، به‌رزبووه‌وه. هه‌ورێک له‌به‌رچاویان شاردییه‌وه. كاتێ ئه‌و ده‌ڕۆیی، ئه‌وان سه‌رنجیان له ئاسماندا بوو، دوو پیاو به جلی سپییه‌وه له‌لایانه‌وه ڕاوه‌ستاون.
كردار 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 1:1-10
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان