كه ئه‌مه‌ی فه‌رموو و ئه‌وانیش ته‌ماشایان ده‌كرد، به‌رزبووه‌وه. هه‌ورێک له‌به‌رچاویان شاردییه‌وه. كاتێ ئه‌و ده‌ڕۆیی، ئه‌وان سه‌رنجیان له ئاسماندا بوو، دوو پیاو به جلی سپییه‌وه له‌لایانه‌وه ڕاوه‌ستاون. وتیان: “گلیلاییه‌كان، چیتانه ڕاوه‌ستاون سه‌یری ئاسمان ده‌كه‌ن؟ ئه‌م ئیشۆعه، كه له‌نێوانتاندا بۆ ئاسمان به‌رزبووه‌وه، چۆن بینیتان ده‌چووه ئاسمان، ئاواش دێته‌وه”. ئینجا له‌و كێوه‌ی پێی ده‌ووترا كێوی زه‌یتوون گه‌ڕانه‌وه یروشلایم كه به‌قه‌د ڕێكردنێكی شه‌ممه له یروشلایم نزیک بوو. كاتێ چوونه ژووره‌وه، چوونه ژووره‌كه‌ی سه‌ره‌وه كه تیایدا ده‌مانه‌وه، په‌تڕۆس و یاقوو و یوخه‌ننه‌ن و ئه‌ندراوس و پیلیپوس و تۆما، به‌رتولمه‌ی و مه‌تته‌ی و یاقووی كوڕی خه‌لپه‌ی، شیمعونی دڵگه‌رم و ئیهوودای برای یاقوو. هه‌موو به یه‌ک دڵ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر نوێژكردن و نزا، له‌گه‌ڵ ژنه‌كان و مه‌ریه‌می دایكی ئیشۆع و برایانی. ڕۆژێكیان په‌تڕۆس له‌نێوان قوتابیاندا ڕاوه‌ستا كه نزیكه‌ی سه‌د و بیست برا ده‌بوون، وتی: “برایان، ده‌بووایه سیپاره‌كه بێته دی، كه پێشتر ده‌رباه‌ری ئیهوودا، ڕووحی پارسا به زمانی داوید فه‌رموویه‌تی، كه بووه ڕێبه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی ئیشۆعیان ده‌ستگیر كرد. له ئێمه ده‌ژمێردرا و له‌م ڕاژه‌یه‌دا به‌شی هه‌بوو. به پاداشتی سته‌م كێڵگه‌یه‌كی كڕی، به‌ڵام به‌ده‌مدا كه‌وت و له‌ناوه‌ڕاسته‌وه شه‌قبوو، هه‌موو هه‌ناوی هاته ده‌ره‌وه. هه‌موو دانیشتووانی یروشلایم به‌مه‌یان زانی، ته‌نانه‌ت له زمانی خۆیان ئه‌و كێڵگه‌یان ناونا، “حه‌قلد دمما”، واتا: “كێڵگه‌ی خوێن”. چونكه له سیپاره‌ی په‌سنیه‌كاندا نووسراوه: {ماڵی كاول بێت و كه‌س تیایدا نیشته‌جێ نه‌بێت} . هه‌روه‌ها: {با یه‌كێكی دیكه ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌و وه‌ربگرێت}. كه‌واته پێویسته ئه‌و پیاوانه‌ی یاوه‌رمان بوون، به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار هاته نێومان و ده‌رچوو، له عه‌مادكردنه‌كه‌ی یوخه‌ننه‌نه‌وه تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی لێمان به‌رزبووه‌وه، یه‌كێک له‌وان له‌گه‌ڵمان ببێته گه‌واهیده‌ری هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی”. جا دووانیان هێنایه پێشه‌وه: یۆسپ كه به به‌ڕشه‌ببا ناوده‌برا و نازناوی یوستوس بوو، له‌گه‌ڵ مه‌تیاس. نوێژیان كرد و وتیان: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ دڵی هه‌مووان ده‌زانیت، بۆمان ده‌ربخه له‌م دووانه كامه‌یانت هه‌ڵبژاردووه، تاكو شوێنی ئه‌و ڕاژه و په‌یامبه‌رێتییه بگرێته‌وه، كه ئیهوودا لێی لادا، تاكو بچێته شوێنی خۆی”. ئینجا تیروپشكیان بۆ كردن و تیروپشكه‌كه مه‌تیاسی گرته‌وه، له‌گه‌ڵ یازده په‌یامبه‌ره‌كه ژمێردرا.
كردار 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 9:1-26
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان