بۆ سبه‌ینێ، كاتێ به ڕێگاوه بوون و له شاره‌كه نزیک ده‌بوونه‌وه، نزیكه‌ی كاژێر شه‌ش، په‌تڕۆس بۆ نوێژكردن چووه سه‌ربان. ئه‌وه‌بوو زۆر برسی بوو، ئاره‌زووی نانخواردنی ده‌كرد، كاتێک ئاماده‌یان ده‌كرد، له‌هۆش خۆی چوو. ئاسمانی به كراوه‌یی بینی، شتێک وه‌ک چه‌رچه‌فێكی مه‌زن هاته خواره‌وه، به هه‌ر چوار لاوه به‌سترابووه‌وه و شۆڕكرایه‌وه سه‌ر زه‌وی. هه‌موو جۆره ئاژه‌ڵی چوارپێ و خشۆكی سه‌ر زه‌وی و باڵنده‌ی ئاسمانی تێدابوو. ده‌نگێک هات: “په‌تڕۆس هه‌سته، سه‌رببڕه و بخۆ!” په‌تڕۆس وتی: “نه‌خێر په‌روه‌ردگار، چونكه هه‌رگیز شتی پیس یان گڵاوم نه‌خواردووه”. دیسان ده‌نگه‌كه‌ی بۆ هاته‌وه: “ئه‌وه‌ی خودا بێگه‌ردی كردۆته‌وه تۆ به گڵاوی دامه‌نێ!” ئه‌مه‌ش سێباره بووه‌وه و یه‌كسه‌ر چه‌رچه‌فه‌كه بۆ ئاسمان به‌رزكرایه‌وه. كه په‌تڕۆس سه‌رسام بوو: ئاخۆ ده‌بێت ئه‌م بینینه چی بێت؟ ئه‌وه‌بوو ئه‌و پیاوانه‌ی قورنیلیوس ناردبوونی، به پرس ماڵی شیمعونیان دۆزییه‌وه و له به‌رده‌رگا وه‌ستان. بانگیان كرد و پرسییان: “ئه‌رێ شیمعون كه نازناوی په‌تڕۆسه لێره دابه‌زیوه؟”. له كاتێكدا په‌تڕۆس هه‌ر بیری له بینینه‌كه ده‌كرده‌وه، ڕووح پێی فه‌رموو: “سێ پیاو له‌به‌رده‌رگا لێت ده‌پرسن. هه‌سته بڕۆ خواره‌وه و بێ دوودڵی له‌گه‌ڵیان بڕۆ، چونكه من ئه‌وانم ناردووه”. په‌تڕۆسیش بۆ لای پیاوه‌كان دابه‌زی و وتی: “ئه‌وه‌ی ده‌تانه‌وێ منم. بۆچی هاتوون؟” وتیان: “قورنیلیوسی سه‌رپه‌ل، پیاوێكی خوداناس و له‌خواترسه، هه‌موو گه‌لی جوو گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ن. به‌هۆی فریشته‌یه‌كی پارسا سروشی بۆ هات كه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی بانگت بكات و گوێ له قسه‌كانت بگرێت”. جا بۆ ژووره‌وه بانگی كردن و میوانداری كردن. بۆ سبه‌ینێ په‌تڕۆس له‌گه‌ڵیان ده‌رچوو، هه‌ندێک برایانی خه‌ڵكی یۆپێش هاوه‌ڵی بوون. بۆ به‌یانی چووه قه‌یسه‌ڕییه. قورنیلیوسیش چاوه‌ڕێی ده‌كردن، خزم و دۆستانی نزیكی خۆی بانگهێشت كردبوو. كاتێ په‌تڕۆس هاته ژووره‌وه، قورنیلیوس پێشوازی لێ‌كرد و له‌به‌رپێی كه‌وت و كڕنۆشی برد. په‌تڕۆس هه‌ڵیستاند و وتی: “هه‌سته! منیش مرۆڤێكم!” كاتێ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد چووه ژووره‌وه و خه‌ڵكێكی زۆری بینی كۆبوونه‌ته‌وه، پێی وتن: “خۆتان ده‌زانن بۆ جوو ڕێ پێنه‌دراوه تێكه‌ڵاوی بێگانه بێت یان بچێته لای. به‌ڵام من خودا پیشانی دام به هیچ مرۆڤێک نه‌ڵێم پیس یان گڵاو. بۆیه كه بانگهێشتتان كردم بێ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین هاتم. پرسیش ده‌كه‌م، بۆچی منتان بانگهێشت كرد؟” قورنیلیوس وتی: “چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕۆژووم تاكو ئێستاش، له كاژێر نۆ له ماڵی خۆم نوێژم ده‌كرد. له‌پڕ پیاوێک به جلی بریسكه‌داره‌وه له‌به‌رده‌مم ڕاوه‌ستا، فه‌رمووی: قورنیلیوس نوێژه‌كانت بیستران و خێره‌كانت له‌به‌رده‌م خودا یادكرانه‌وه. بۆیه بۆ یۆپێ به‌دوای شیمعوندا بنێره كه نازناوی په‌تڕۆسه. له ماڵی شیمعونی پێسته‌خۆشكه‌ره، له‌سه‌ر ده‌ریا. ئه‌و هه‌ر كه هات قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات منیش یه‌كسه‌ر به‌دوامدا ناردی، تۆش چاكت كرد كه هاتی. ئێستاش هه‌موومان له‌به‌رده‌م خودا ئاماده‌ین، تاكو گوێ‌بگرین له هه‌موو ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێكردووی”. په‌تڕۆس زاری كرده‌وه و وتی: “له‌ڕاستیدا من وا ده‌بینم كه خودا جوداخوازی كه‌س ناكات، به‌ڵكو له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌وه‌ی ترسی ئه‌وی له دڵدا بێت و كاری خوداناسی بكات، له‌لای په‌سه‌نده. ئه‌و وشه‌یه‌ی بۆ نه‌وه‌ی ئیسڕائیلی نارد، موژده‌ی ئاشتییه به ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگاری هه‌مووانه. ئێوه ئه‌و شتانه ده‌زانن كه له هه‌موو ئیهوود ڕوویدا، به ده‌ستپێكردن له گلیلاوه، دوای ئه‌وه‌ی یوخه‌ننه‌ن بانگه‌وازی عه‌مادكردنه‌كه‌ی كرد، چۆن خودا به ڕووحی پارسا و هێز ئیشۆعی ناسڕه‌تیی ده‌ستنیشان كرد، ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕا و چاكه‌ی ده‌كرد و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئیبلیس به‌سه‌ریاندا زاڵ ببوو چاكی ده‌كردنه‌وه، چونكه خودا له‌گه‌ڵی بوو.
كردار 10 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 10
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 9:10-38
3 Days
We have learned to stay safe in how we live our lives. Within the confines of our comfort, we often remain. The danger in the unknown is troubling to us. How will we handle change, perhaps for the better? Join Pastor Jeff Gwaltney as he takes a look at how God wants us to extend past the boundaries of our own understanding by fully leaning on Him.
4 Days
Are you wanting to encounter the Holy Spirit? Come with us on this 4 day devotional as we explore the scriptures, highlighting all the ways that we can encounter the Holy Spirit today.
5 Days
A.D. The Bible Continues is the epic 12-episode series now airing on NBC. An angel visits the devout Christian Roman officer Cornelius, telling him to send for Peter. Peter has a vision not to call things unclean that God has made clean. Peter visits Cornelius’ home, and the Gentiles receive the Good News of Christ and the Holy Spirit.
5 days
The Essential 100® Bible Challenge is a simple tool to read through the Big Story of God's Word. The reading plan is based on 50 Old Testament and 50 New Testament passages. Continue with the fifteenth part "The Church Is Born." ®Produced by American Bible Society in partnership with Scripture Union, Inc.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان