كردار 10
10
1 له قه‌یسه‌ڕییه پیاوێک به ناوی قورنیلیوس هه‌بوو، سه‌رپه‌ل بوو له‌و لیوایه‌ی پێی ده‌ووترا ئیتالی. 2 خۆی و هه‌موو ماڵه‌كه‌ی خواپه‌رست و له‌خواترس بوون، زۆر چاكه‌ی بۆ گه‌لی ده‌كرد و هه‌میشه نوێژی بۆ خودا ده‌كرد. 3 نزیكه‌ی كاژێری نۆی ڕۆژ، له بینینێكدا به ڕوونی بینی فریشته‌یه‌كی خودا هاته لای و پێی فه‌رموو: “قورنیلیوس!” 4 به ترسه‌وه سه‌یری كرد و وتی: “ها گه‌وره‌م؟” پێی فه‌رموو: “نوێژه‌كانت و چاكه‌كانت وه‌ک یاده‌وه‌ری به‌رز بوونه‌ته‌وه به‌رده‌م خودا. 5 ئێستا چه‌ند پیاوێک بۆ یۆپێ بنێره، ئه‌و شیمعونه‌ی پێی ده‌ووترێ په‌تڕۆس بهێنن. 6 له ماڵی شیمعونی پێسته‌خۆشكه‌ره، كه ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ریایه، ئه‌و پێت ده‌ڵێت چی بكه‌یت”. 7 كاتێ فریشته‌كه وا قسه‌ی له‌گه‌ڵ قورنیلیوسی كرد ڕۆیشت، دووان له ڕاژه‌وانه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ربازێكی خواپه‌رستی بانگ‌كرد كه له داروده‌سته بوون، 8 هه‌موو شتێكی بۆ گێڕانه‌وه و ناردیانی بۆ یۆپێ.
9 بۆ سبه‌ینێ، كاتێ به ڕێگاوه بوون و له شاره‌كه نزیک ده‌بوونه‌وه، نزیكه‌ی كاژێر شه‌ش، په‌تڕۆس بۆ نوێژكردن چووه سه‌ربان. 10 ئه‌وه‌بوو زۆر برسی بوو، ئاره‌زووی نانخواردنی ده‌كرد، كاتێک ئاماده‌یان ده‌كرد، له‌هۆش خۆی چوو. 11 ئاسمانی به كراوه‌یی بینی، شتێک وه‌ک چه‌رچه‌فێكی مه‌زن هاته خواره‌وه، به هه‌ر چوار لاوه به‌سترابووه‌وه و شۆڕكرایه‌وه سه‌ر زه‌وی. 12 هه‌موو جۆره ئاژه‌ڵی چوارپێ و خشۆكی سه‌ر زه‌وی و باڵنده‌ی ئاسمانی تێدابوو. 13 ده‌نگێک هات: “په‌تڕۆس هه‌سته، سه‌رببڕه و بخۆ!” 14 په‌تڕۆس وتی: “نه‌خێر په‌روه‌ردگار، چونكه هه‌رگیز شتی پیس یان گڵاوم نه‌خواردووه”. 15 دیسان ده‌نگه‌كه‌ی بۆ هاته‌وه: “ئه‌وه‌ی خودا بێگه‌ردی كردۆته‌وه تۆ به گڵاوی دامه‌نێ!” 16 ئه‌مه‌ش سێباره بووه‌وه و یه‌كسه‌ر چه‌رچه‌فه‌كه بۆ ئاسمان به‌رزكرایه‌وه.
17 كه په‌تڕۆس سه‌رسام بوو: ئاخۆ ده‌بێت ئه‌م بینینه چی بێت؟ ئه‌وه‌بوو ئه‌و پیاوانه‌ی قورنیلیوس ناردبوونی، به پرس ماڵی شیمعونیان دۆزییه‌وه و له به‌رده‌رگا وه‌ستان. 18 بانگیان كرد و پرسییان: “ئه‌رێ شیمعون كه نازناوی په‌تڕۆسه لێره دابه‌زیوه؟”. 19 له كاتێكدا په‌تڕۆس هه‌ر بیری له بینینه‌كه ده‌كرده‌وه، ڕووح پێی فه‌رموو: “سێ پیاو له‌به‌رده‌رگا لێت ده‌پرسن. 20 هه‌سته بڕۆ خواره‌وه و بێ دوودڵی له‌گه‌ڵیان بڕۆ، چونكه من ئه‌وانم ناردووه”. 21 په‌تڕۆسیش بۆ لای پیاوه‌كان دابه‌زی و وتی: “ئه‌وه‌ی ده‌تانه‌وێ منم. بۆچی هاتوون؟” 22 وتیان: “قورنیلیوسی سه‌رپه‌ل، پیاوێكی خوداناس و له‌خواترسه، هه‌موو گه‌لی جوو گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ن. به‌هۆی فریشته‌یه‌كی پارسا سروشی بۆ هات كه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی بانگت بكات و گوێ له قسه‌كانت بگرێت”. 23 جا بۆ ژووره‌وه بانگی كردن و میوانداری كردن. بۆ سبه‌ینێ په‌تڕۆس له‌گه‌ڵیان ده‌رچوو، هه‌ندێک برایانی خه‌ڵكی یۆپێش هاوه‌ڵی بوون.
24 بۆ به‌یانی چووه قه‌یسه‌ڕییه. قورنیلیوسیش چاوه‌ڕێی ده‌كردن، خزم و دۆستانی نزیكی خۆی بانگهێشت كردبوو. 25 كاتێ په‌تڕۆس هاته ژووره‌وه، قورنیلیوس پێشوازی لێ‌كرد و له‌به‌رپێی كه‌وت و كڕنۆشی برد. 26 په‌تڕۆس هه‌ڵیستاند و وتی: “هه‌سته! منیش مرۆڤێكم!” 27 كاتێ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد چووه ژووره‌وه و خه‌ڵكێكی زۆری بینی كۆبوونه‌ته‌وه، 28 پێی وتن: “خۆتان ده‌زانن بۆ جوو ڕێ پێنه‌دراوه تێكه‌ڵاوی بێگانه بێت یان بچێته لای. به‌ڵام من خودا پیشانی دام به هیچ مرۆڤێک نه‌ڵێم پیس یان گڵاو. 29 بۆیه كه بانگهێشتتان كردم بێ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین هاتم. پرسیش ده‌كه‌م، بۆچی منتان بانگهێشت كرد؟” 30 قورنیلیوس وتی: “چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕۆژووم تاكو ئێستاش، له كاژێر نۆ له ماڵی خۆم نوێژم ده‌كرد. له‌پڕ پیاوێک به جلی بریسكه‌داره‌وه له‌به‌رده‌مم ڕاوه‌ستا، 31 فه‌رمووی: قورنیلیوس نوێژه‌كانت بیستران و خێره‌كانت له‌به‌رده‌م خودا یادكرانه‌وه. 32 بۆیه بۆ یۆپێ به‌دوای شیمعوندا بنێره كه نازناوی په‌تڕۆسه. له ماڵی شیمعونی پێسته‌خۆشكه‌ره، له‌سه‌ر ده‌ریا. ئه‌و هه‌ر كه هات قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات 33 منیش یه‌كسه‌ر به‌دوامدا ناردی، تۆش چاكت كرد كه هاتی. ئێستاش هه‌موومان له‌به‌رده‌م خودا ئاماده‌ین، تاكو گوێ‌بگرین له هه‌موو ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێكردووی”.
34 په‌تڕۆس زاری كرده‌وه و وتی: “له‌ڕاستیدا من وا ده‌بینم كه خودا جوداخوازی كه‌س ناكات، 35 به‌ڵكو له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌وه‌ی ترسی ئه‌وی له دڵدا بێت و كاری خوداناسی بكات، له‌لای په‌سه‌نده. 36 ئه‌و وشه‌یه‌ی بۆ نه‌وه‌ی ئیسڕائیلی نارد، موژده‌ی ئاشتییه به ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگاری هه‌مووانه. 37 ئێوه ئه‌و شتانه ده‌زانن كه له هه‌موو ئیهوود ڕوویدا، به ده‌ستپێكردن له گلیلاوه، دوای ئه‌وه‌ی یوخه‌ننه‌ن بانگه‌وازی عه‌مادكردنه‌كه‌ی كرد، 38 چۆن خودا به ڕووحی پارسا و هێز ئیشۆعی ناسڕه‌تیی ده‌ستنیشان كرد، ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕا و چاكه‌ی ده‌كرد و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئیبلیس به‌سه‌ریاندا زاڵ ببوو چاكی ده‌كردنه‌وه، چونكه خودا له‌گه‌ڵی بوو. 39 ئێمه گه‌واهیده‌ری هه‌موو ئه‌و شتانه‌ین كه له ناوچه‌ی ئیهوود و یروشلایم كردی. ئه‌وه‌ی به هه‌ڵواسینی به داره‌وه كوشتیان، 40 به‌ڵام خودا له ڕۆژی سێیه‌م هه‌ستاندیه‌وه و ڕێگای دا ده‌ركه‌وێت، 41 نه‌ک بۆ هه‌موو گه‌ل، به‌ڵكو بۆ ئه‌و گه‌واهیده‌رانه‌ی كه خودا پێشتر هه‌ڵیبژاردن، بۆ ئێمه كه پاش هه‌ستانه‌وه‌ی له‌نێو مردووان، له‌گه‌ڵیدا خواردمان و خواردمانه‌وه. 42 ئینجا ڕایسپاردین بۆ گه‌ل ڕابگه‌یێنین و گه‌واهی بده‌ین كه خودا ئه‌می به دادوه‌ری زیندووان و مردووان داناوه. 43 هه‌موو پێغه‌مبه‌ران گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ن كه هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت، به‌خشینی گوناهه‌كانی به ناوی ئه‌و ده‌ست ده‌كه‌وێت”.
44 كاتێ په‌تڕۆس باسی ئه‌م شتانه‌ی ده‌كرد، ڕووحی پارسا ڕژایه سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی وشه‌كه‌یان ده‌بیست. 45 ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی له خروسه‌بڕاوان بوون سه‌ریان سوڕما، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ په‌تڕۆس بوون، چونكه به‌هره‌ی ڕووحی پارسا به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانیشدا ڕژا، 46 چونكه گوێیان لێیان بوو به زمانه‌كان ده‌دووێن و ستایشی خودا ده‌كه‌ن. ئینجا په‌تڕۆس وتی: 47 “كه‌س هه‌یه ڕێگا بگرێت له ئه‌مانه‌ی وه‌ک ئێمه ڕووحی پارسایان وه‌رگرتووه له ئاو عه‌ماد نه‌كرێن؟ 48 جا فه‌رمانی دا به ناوی په‌روه‌ردگار عه‌ماد بكرێن. ئینجا داوایان له په‌تڕۆس كرد چه‌ند ڕۆژێک بمێنێته‌وه.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
كردار 10: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧