په‌یامبه‌ران و برایان كه له ئیهوود بوون بیستیان نه‌ته‌وه‌كانیش وشه‌ی خودایان په‌سه‌ند كردووه. كاتێ په‌تڕۆس سه‌ركه‌وت بۆ یروشلایم باوه‌ڕدارانی خروسه‌بڕاو ڕه‌خنه‌یان لێ گرت و ده‌یانووت: “تۆ چوویته ماڵی پیاوانێكی خروسه‌بڕاو و نانت له‌گه‌ڵیان خواردووه!” په‌تڕۆسیش ئه‌وه‌ی ڕوویدابوو یه‌ک له‌دوای یه‌ک بۆیانی ڕوون كرده‌وه و وتی: “من له شاری یۆپێ بووم نوێژم ده‌كرد، له‌هۆش خۆم چووم و بینینێكم بینی: شتێک له ئاسمانه‌وه وه‌ک چه‌رچه‌فێكی مه‌زن به هه‌ر چوار لایه‌وه بۆ لای من شۆڕكرایه‌وه. به وردی سه‌یرم كرد و تێمڕووانی، چوارپێی زه‌وی و ئاژه‌ڵی كێوی، خشۆک و باڵنده‌ی ئاسمانم بینی. ئینجا ده‌نگێكم بیست پێی فه‌رمووم: په‌تڕۆس هه‌سته، سه‌رببڕه و بخۆ! منیش وتم: نه‌خێر په‌روه‌ردگار! چونكه هه‌رگیز شتی پیس و گڵاو نه‌چۆته ده‌مم. ده‌نگه‌كه دووباره له ئاسمانه‌وه فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی خودا پێگه‌ردی كردۆته‌وه تۆ به گڵاوی دامه‌نێ. ئه‌مه سێباره بووه‌وه و هه‌موو شته‌كان بۆ ئاسمان ڕاكێشرانه‌وه. ئه‌وه‌بوو یه‌كسه‌ر سێ پیاو له‌پێش ئه‌و ماڵه ڕاوه‌ستان كه تیایدا بووم، له قه‌یسه‌ڕییه‌وه بۆ لام نێردرابوون، ڕووح پێی فه‌رمووم كه بێ دوودڵی له‌گه‌ڵیان بڕۆم، ئه‌م شه‌ش برایه‌ش له‌گه‌ڵم ڕۆیشتن و چووینه ماڵی پیاوه‌كه. ئه‌ویش بۆی گێڕاینه‌وه چۆن فریشته‌ی له ماڵه‌كه‌یدا بینیوه ڕاوه‌ستاوه و وتوویه‌تی: بنێره بۆ یۆپێ به‌دوای شیمعوندا كه نازناوی په‌تڕۆسه، ئه‌و قسه‌یه‌كتان بۆ ده‌كات به‌هۆیه‌وه خۆت و هه‌موو ماڵه‌كه‌ت ڕزگارتان ده‌بێت. كاتێ ده‌ستم كرد به قسه‌كردن، ڕووحی پارسایان به‌سه‌ردا ڕژا، وه‌ک له سه‌ره‌تادا هاته سه‌ر ئێمه‌ش. فه‌ردمووده‌كه‌ی په‌روه‌ردگارم بیرهاته‌وه كه فه‌رمووی: یوخه‌ننه‌ن به ئاو عه‌مادی ده‌كرد، به‌ڵام ئێوه به ڕووحی پارسا عه‌ماد ده‌كرێن. جا ئه‌گه‌ر خودا هه‌مان به‌هره‌ی به‌وان دابێت هه‌روه‌ک به ئێمه‌ی داوه كه باوه‌ڕمان به ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار هێنا، ئیتر من كێم؟ ئایا ده‌توانم ڕێگا له خودا بگرم؟” كاتێ ئه‌مه‌یان بیست، بێده‌نگ بوون و خودایان شكۆدار كرد، وتیان: “كه‌واته خودا تۆبه‌كردنی بۆ ژیان به نه‌ته‌وه‌كانیش به‌خشیوه!”.
كردار 11 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 11
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 1:11-18
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان