کردار 1:11-18
کردار 1:11-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌یامبه‌ران و برایان كه له ئیهوود بوون بیستیان نه‌ته‌وه‌كانیش وشه‌ی خودایان په‌سه‌ند كردووه. كاتێ په‌تڕۆس سه‌ركه‌وت بۆ یروشلایم باوه‌ڕدارانی خروسه‌بڕاو ڕه‌خنه‌یان لێ گرت و ده‌یانووت: “تۆ چوویته ماڵی پیاوانێكی خروسه‌بڕاو و نانت له‌گه‌ڵیان خواردووه!” په‌تڕۆسیش ئه‌وه‌ی ڕوویدابوو یه‌ک له‌دوای یه‌ک بۆیانی ڕوون كرده‌وه و وتی: “من له شاری یۆپێ بووم نوێژم ده‌كرد، له‌هۆش خۆم چووم و بینینێكم بینی: شتێک له ئاسمانه‌وه وه‌ک چه‌رچه‌فێكی مه‌زن به هه‌ر چوار لایه‌وه بۆ لای من شۆڕكرایه‌وه. به وردی سه‌یرم كرد و تێمڕووانی، چوارپێی زه‌وی و ئاژه‌ڵی كێوی، خشۆک و باڵنده‌ی ئاسمانم بینی. ئینجا ده‌نگێكم بیست پێی فه‌رمووم: په‌تڕۆس هه‌سته، سه‌رببڕه و بخۆ! منیش وتم: نه‌خێر په‌روه‌ردگار! چونكه هه‌رگیز شتی پیس و گڵاو نه‌چۆته ده‌مم. ده‌نگه‌كه دووباره له ئاسمانه‌وه فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی خودا پێگه‌ردی كردۆته‌وه تۆ به گڵاوی دامه‌نێ. ئه‌مه سێباره بووه‌وه و هه‌موو شته‌كان بۆ ئاسمان ڕاكێشرانه‌وه. ئه‌وه‌بوو یه‌كسه‌ر سێ پیاو له‌پێش ئه‌و ماڵه ڕاوه‌ستان كه تیایدا بووم، له قه‌یسه‌ڕییه‌وه بۆ لام نێردرابوون، ڕووح پێی فه‌رمووم كه بێ دوودڵی له‌گه‌ڵیان بڕۆم، ئه‌م شه‌ش برایه‌ش له‌گه‌ڵم ڕۆیشتن و چووینه ماڵی پیاوه‌كه. ئه‌ویش بۆی گێڕاینه‌وه چۆن فریشته‌ی له ماڵه‌كه‌یدا بینیوه ڕاوه‌ستاوه و وتوویه‌تی: بنێره بۆ یۆپێ به‌دوای شیمعوندا كه نازناوی په‌تڕۆسه، ئه‌و قسه‌یه‌كتان بۆ ده‌كات به‌هۆیه‌وه خۆت و هه‌موو ماڵه‌كه‌ت ڕزگارتان ده‌بێت. كاتێ ده‌ستم كرد به قسه‌كردن، ڕووحی پارسایان به‌سه‌ردا ڕژا، وه‌ک له سه‌ره‌تادا هاته سه‌ر ئێمه‌ش. فه‌ردمووده‌كه‌ی په‌روه‌ردگارم بیرهاته‌وه كه فه‌رمووی: یوخه‌ننه‌ن به ئاو عه‌مادی ده‌كرد، به‌ڵام ئێوه به ڕووحی پارسا عه‌ماد ده‌كرێن. جا ئه‌گه‌ر خودا هه‌مان به‌هره‌ی به‌وان دابێت هه‌روه‌ک به ئێمه‌ی داوه كه باوه‌ڕمان به ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار هێنا، ئیتر من كێم؟ ئایا ده‌توانم ڕێگا له خودا بگرم؟” كاتێ ئه‌مه‌یان بیست، بێده‌نگ بوون و خودایان شكۆدار كرد، وتیان: “كه‌واته خودا تۆبه‌كردنی بۆ ژیان به نه‌ته‌وه‌كانیش به‌خشیوه!”.
کردار 1:11-18 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
نێردراوان و باوەڕداران کە لە یەهودیا بوون بیستیان کە ناجولەکەکانیش پەیامی خودایان وەرگرتووە. کاتێک پەترۆس گەڕایەوە ئۆرشەلیم باوەڕدارانی خەتەنەکراو ڕەخنەیان لێ گرت و دەیانگوت: «تۆ چوویتە ماڵی خەڵکێکی خەتەنەنەکراو و نانت لەگەڵیان خواردووە!» جا پەترۆس یەک لەدوای یەک دەستی کرد بە ڕوونکردنەوەی ئەوانەی کە ڕوویدابوو و گوتی: «لە شاری یافا بووم نوێژم دەکرد، لەهۆش خۆم چووم و بینینێکم بۆ ئاشکرا کرا، شتێک لە ئاسمانەوە وەک چەرچەفێکی گەورە بە هەر چوار لایەوە بۆ لای من شۆڕکرایەوە. سەیرم کرد و لێی وردبوومەوە، چوارپێی زەوی و ئاژەڵی کێوی، خشۆک و باڵندەی ئاسمانم بینی. ئینجا گوێم لە دەنگێک بوو پێی فەرمووم: ”پەترۆس هەستە، سەربڕە و بخۆ!“ «بەڵام گوتم: ”نەخێر، ئەی پەروەردگار، چونکە هەرگیز گڵاو یان حەرام نەچووەتە دەمم.“ «دەنگەکە دووبارە لە ئاسمانەوە فەرمووی: ”ئەوەی خودا پاکی کردووەتەوە تۆ بە گڵاوی دامەنێ.“ ئەمە سێبارە بووەوە و هەموو شتەکان بۆ ئاسمان ڕاکێشرانەوە. «ئەوە بوو یەکسەر سێ پیاو لەپێش ئەو ماڵە ڕاوەستان کە ئێمەی لێ‌بوو، لە قەیسەرییەوە بۆ لام نێردرابوون، ڕۆحی پیرۆز پێی فەرمووم کە بێ دوودڵی لەگەڵیان بڕۆم، ئەم شەش برایەش لەگەڵم هاتن و چووینە ماڵی پیاوەکە. ئەویش بۆی گێڕاینەوە چۆن فریشتەی لە ماڵەکەیدا بینیوە ڕاوەستاوە و گوتوویەتی: ”بنێرە بۆ یافا بەدوای شیمۆن‌دا کە نازناوی پەترۆسە، ئەو پەیامێکتان دەداتێ بەهۆیەوە خۆت و هەموو ماڵەکەت ڕزگارتان دەبێت.“ «کاتێک دەستم بە قسە کرد، ڕۆحی پیرۆزیان بەسەردا ڕژا، وەک لە سەرەتادا هاتە سەر ئێمەش. قسەکەی عیسای خاوەن شکۆم بەبیر هاتەوە کە فەرمووی: ”یەحیا خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشا، بەڵام ئێوە لە ڕۆحی پیرۆز هەڵدەکێشرێن.“ جا ئەگەر خودا هەمان دیاریی بەوان دابێت هەروەک بە ئێمەی داوە کە باوەڕمان بە عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ هێنا، ئیتر من کێم بتوانم ڕێگا لە خودا بگرم؟» کاتێک گوێیان لەمە بوو، بێدەنگ بوون و ستایشی خودایان کرد و گوتیان: «کەواتە خودا تۆبەکردنی تەنانەت بە ناجولەکەکانیش بەخشیوە بۆ ئەوەی ژیانی هەتاهەتاییان هەبێت.»