لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 6:13-12

كردار 6:13-12 PNTZS

به‌ دوورگه‌كه‌دا گه‌ڕان تاكو گه‌یشتنه‌ پاپۆس. له‌وێ تووشی جادووگه‌رێكی جوو بوون پێغه‌مبه‌رێكی درۆزن بوو، ناوی به‌ڕشووما بوو، له‌گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌وا سرجیۆس پۆڵۆس، كه‌ پیاوێكی تێگه‌یشتوو بوو. به‌رنڤا و شاوولی بانگكرد، داوای كرد گوێی له‌ وشه‌ی خودا بێت. به‌ڵام عه‌لیمی جادووگه‌ر ئه‌مه‌ ناوه‌كه‌ی بوو به‌ربه‌ره‌كانێی كردن و هه‌وڵی دا فه‌رمانڕه‌وا له‌ باوه‌ڕ لابدات. كه‌چی شاوول كه‌ پۆڵۆسی پێ ده‌ووترا، پڕبوو له‌ ڕووحی پارسا و تێیڕووانی، وتی: “ئه‌ی پڕ له‌ هه‌موو فریو و فێڵ! ڕۆڵه‌ی ئیبلیس! دوژمنی هه‌موو خوداناسییه‌ک! له‌ چه‌وتكردنی ڕێگای ڕاستی خودا ناوه‌ستی؟ ئه‌وه‌تا ده‌ستی په‌روه‌ردگارت له‌سه‌ره‌ و كوێر ده‌بیت، بۆ ماوه‌یه‌ک خۆر نابینی”. یه‌كسه‌ر ته‌م و تاریكی دایپۆشی و گه‌ڕا به‌دوای یه‌كێک تاكو ده‌ستی بگرێت. كاتێ فه‌رمانڕه‌واكه‌ بینی چی ڕوویدا، باوه‌ڕی هێنا، له‌ فێركردنه‌كه‌ی په‌روه‌ردگار سه‌رسام بوو.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ كردار 13:6-12 شێوەکاری؟؟؟

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە كردار 6:13-12