كردار 17
17
1 ئینجا به ئه‌مفیپۆلیس و ئه‌پۆلۆنیادا تێپه‌ڕین و گه‌یشتنه تسلۆنیقێ كه كه‌نیشتی جووی لێ‌بوو. 2 پۆڵۆس وه‌كو دابی خۆی چووه لایان، سێ شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌ک به سیپاره‌كان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كردن، 3 ڕوونی ده‌كرده‌وه و ده‌ریده‌خست كه ده‌بووایه مه‌سیح ئازار بچێژێت و له‌نێو مردووان هه‌ستێته‌وه. پێی وتن: ئه‌م ئیشۆعه‌ی من پێتانی ڕاده‌گه‌یه‌نم، مه‌سیحه‌كه‌یه. 4 هه‌ندێكیان قه‌ناعه‌تیان هێنا و چوونه پاڵ پۆڵۆس و شیلا، هه‌روه‌ها جه‌ماوه‌رێكی زۆر له یۆنانیی خواپه‌رست و له ژنه خانه‌دانه‌كانیش كه ژماره‌یان كه‌م نه‌بوو. 5 جووه‌كانیش ئیره‌ییان پێ هات، هه‌ندێک پیاوخراپی بازاڕیان هێنا، خه‌ڵكیان كۆكرده‌وه و ئاژاوه‌یان له شار نایه‌وه. چوونه سه‌ر ماڵی ئیاسون و داوایان كرد پۆڵۆس و شیلا بهێنرێنه لای خه‌ڵک. 6 كاتێ نه‌یاندۆزینه‌وه، ئیاسون و هه‌ندێک برایانیان بۆ لای فه‌رمانڕه‌وایانی شار ڕ‌اكێشا، هاواریان ده‌كرد: “ئه‌مانه كه جیهانیان هه‌ڵگێڕاوه‌ته‌وه، بۆ ئێره‌ش هاتوون، 7 ئیاسون میوانداریی كردوون. هه‌موویان دژی فه‌رمانه‌كانی قه‌یسه‌ڕ كار ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن پاشایه‌كی دیكه هه‌یه، ناوی ئیشۆعه!”. 8 به‌م قسانه كۆمه‌ڵه‌كه و فه‌رمانڕه‌وایانی شاریان وروژاند. 9 ئه‌وانیش ده‌سته‌به‌ر په‌یامیان بۆ ئیاسون و ئه‌وانه‌ی دیكه كرد و ئازادیان كردن.
10 كه شه‌و داهات برایان پۆڵۆس و شیلایان نارده بیڕووئا، كه گه‌یشتن چوونه كه‌نیشتی جووه‌كان. 11 به‌ڵام خه‌ڵكی بیڕووئا له تسلۆنیقێیه‌كان ڕێزدارتر بوون، به‌وپه‌ڕی په‌رۆشییه‌وه وشه‌كه‌یان وه‌رگرت، هه‌موو ڕۆژێک له سیپاره‌كان ورد ده‌بوونه‌وه ئاخۆ شته‌كان ئاوان؟ 12 جا زۆریان باوه‌ڕیان هێنا، هه‌روه‌ها زۆر له ژنه ڕێزداره یۆنانییه‌كان و پیاویش كه ژماره‌یان كه‌م نه‌بوو.
13 كاتێ جووی تسلۆنیقێ زانییان پۆڵۆس له بیڕووئا‌ش وشه‌ی خودای ڕاگه‌یاندووه، هاتن له‌وێش كۆمه‌ڵانه‌كه جۆش بده‌ن. 14 جا یه‌كسه‌ر برایان پۆڵۆسیان بۆ ده‌ریا نارد، به‌ڵام شیلا و تیماتیئوس له‌وێ مانه‌وه. 15 ئه‌وانه‌ی یاوه‌ری پۆڵۆس بوون ئه‌ویان هێنایه ئه‌تینۆس، كاتێ ڕاسپارده‌یان بۆ شیلا و تیماتیئوس برد كه به زووترین كات بێنه لای، ڕۆیشتن.
16 كاتێ پۆڵۆس له ئه‌تینۆس چاوه‌ڕێی ده‌كردن، له ڕووحیدا هه‌ڵچوو كه بینی شاره‌كه پڕه له بت. 17 بۆیه له كه‌نیشت گفتوگۆی له‌گه‌ڵ جوو و خواپه‌رستان ده‌كرد، له بازاڕیش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه تووشیان ده‌هات. 18 هه‌ندێک فه‌یله‌سوفی ئه‌پیقۆری و ستۆیكی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵی ده‌كرد، هه‌ندێک ده‌یانووت: “ئه‌م چه‌نه‌بازه ده‌یه‌وێت چی بڵێت؟” هه‌ندێكی دیكه وتیان: “دیاره بانگه‌واز بۆ خوداوه‌ندێكی نامۆ ده‌كات”. چونكه موژده‌ی ئیشۆع و هه‌ستانه‌وه‌ی ده‌دا. 19 ئینجا بردییانه ئاریۆپاگۆس و وتیان: “ده‌توانین بزانین ئه‌م فێركردنه نوێیه چییه باسی ده‌كه‌یت؟ 20 چونكه شتی نامۆت لێ ده‌بیستین و ده‌مانه‌وێت واتاكه‌ی بزانین”. 21 چونكه هه‌موو ئه‌تینۆسییه‌كان و بێگانه‌كانی تێدا ده‌ژیان، ده‌رفه‌تیان بۆ هیچ شتێک نه‌ده‌دا جگه له باس یان بیستنی شتی نوێ.
22 پۆڵۆس له‌ناوه‌ڕاستی ئاریۆپاگۆسدا وه‌ستا و وتی: “پیاوانی ئه‌تینۆس! ده‌بینم له هه‌موو لایه‌كه‌وه زۆر دیندارن”. 23 چونكه كاتێ ده‌گه‌ڕام و سه‌یری په‌رستراوه‌كانتانم ده‌كرد، قوربانگایه‌كم بینی له‌سه‌ری نووسرا بوو: “بۆ خودای نه‌ناسراو”. جا ئه‌وه‌تان بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نم كه ده‌یپه‌رستن و نایناسن. 24 ئه‌و خوداوه‌نده‌ی جیهان و هه‌موو شته‌كانی نێوی ئافراندووه، كه په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وییه و له په‌رستگای ده‌ستكرد نیشته‌جێ نابێت. 25 به ده‌ستی مرۆڤ ڕاژه ناكرێت وه‌ک پێویستی به شتێک بێت، چونكه ئه‌و به خۆی ژیان و هه‌ناسه و هه‌موو شتێک ده‌داته هه‌مووان. 26 هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی له یه‌كێک دروستكردووه، تاكو له‌سه‌ر هه‌موو ڕووی زه‌وی نیشته‌جێ بن، كات و سنووره‌كانی نیشته‌جێبوونی ئه‌وانی داناوه و دیاری كردووه، 27 تاكو به‌دوای خودا بگه‌ڕێن، به‌ڵكو بیگه‌نێ و بیدۆزنه‌وه، هه‌رچه‌نده له هه‌ر یه‌كێكمان دوور نییه. 28 چونكه له‌ودا ده‌ژین و ده‌جووڵێین و هه‌ین. وه‌ک هه‌ندێک شاعیرانتان وتیان: “ئێمه‌ش نه‌وه‌ی ئه‌وین”. 29 بۆیه جا كه نه‌وه‌ی خوداین، پێویسته بیرنه‌كه‌ینه‌وه كه خودایه‌تی له په‌یكه‌ری زێڕ یان زیو یان به‌ردینه، كه داهێنان و كارده‌ستی مرۆڤ نیگاری كێشاوه. 30 ئێستا خودا فه‌رمان ده‌دات بۆ هه‌موو خه‌ڵک و له هه‌موو شوێنێک كه تۆبه بكه‌ن، بۆیه چاوپۆشی له سه‌رده‌مانی نه‌زانی ده‌دكات. 31 چونكه ڕۆژێكی داناوه تیایدا به‌ته‌مایه به دادپه‌روه‌ری جیهان حوكم بدات، به پیاوێک كه دیاری كردووه، به‌ڵگه‌شی به هه‌مووان داوه كه له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه”.
32 كاتێ گوێیان له هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان بوو، هه‌ندێكیان گاڵته‌یان پێكرد و هه‌ندێكیان وتیان: “جارێكی دیكه له‌م باره‌یه‌وه گوێت لێ ده‌گرین!”. 33 ئیتر پۆڵۆس له‌نێویان ده‌رچوو. 34 به‌ڵام هه‌ندێ كه‌س باوه‌ڕیان هێنا و جوداخوازیان كرد، له‌وانه: دیانیۆنیسییوسی ئاریۆپاگۆس و ژنێک ناوی داماریس بو و كه‌سانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵیان.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
كردار 17: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧