كردار 18
18
1 له‌دوای ئه‌مه پۆڵۆس ئه‌تینۆسی به‌جێهێشت و هاته قۆرنتێ. 2 جووێكی بینی به ناوی ئه‌كیلا، خه‌ڵكی پونتوس بوو، تازه له‌گه‌ڵ پریسقیلای ژنی له ئیتالیاوه هاتبوون، چونكه قله‌ودییوس فه‌رمانی دابوو هه‌موو جوو ڕۆما به‌جێبهێڵن، ئیتر هاته لایان. 3 جا به‌هۆی هاوپیشه‌ییان له‌لایان مایه‌وه و ئیشی ده‌كرد، چونكه به پیشه ڕه‌شماڵچی بوون. 4 هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ک له كه‌نیشت گفتوگۆی ده‌كرد، قه‌ناعه‌تی به جوو و یۆنانییه‌كان ده‌هێنا. 5 كاتێ شیلا و تیماتیئوس له ماقیدۆنیاوه دابه‌زین، پۆڵۆس به ڕووح ته‌رخان كرابوو، گه‌واهیی بۆ جوو ده‌دا كه ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه. 6 به‌ڵام كاتێ به‌ره‌نگارییان كرد و كفریان كرد، كراسه‌كه‌ی ته‌كاند و پێی وتن: “خوێنی خۆتان له‌سه‌ر خۆتان! من بێ‌تاوانم. له ئێستاوه ده‌چمه لای نه‌ته‌وه‌كان”. 7 ئیتر ئه‌وێی به‌جێهێشت و چووه ماڵی پیاوێک ناوی تتوس یوستس بوو، خواپه‌رست بوو، ماڵه‌كه‌ی له ته‌نیشت كه‌نیشته‌وه بوو. 8 لێره‌دا قیریسپوسی پێشه‌وای كه‌نیشت خۆی و هه‌موو ماڵه‌كه‌ی باوه‌ڕیان به په‌روه‌ردگار هێنا. زۆر له قۆرنتێییه‌كان كه بیستیان باوه‌ڕیان هێنا و عه‌مادكران.
9 له شه‌ودا په‌روه‌ردگار له بینین‌دا به پۆڵۆسی فه‌رموو: “مه‌ترسه، به‌ڵكو قسه بكه و بێده‌نگ مه‌به، 10 چونكه من له‌گه‌ڵتدام، كه‌س هێرش ناكاته سه‌رت و ئازارت بدات، چونكه گه‌لێكی زۆرم هه‌یه له‌م شاره”. 11 ئیتر ساڵێک و شه‌ش مانگ له‌گه‌ڵیان مایه‌وه و وشه‌ی خودای فێر ده‌كردن.
12 له‌و سه‌رده‌مه‌ی گالیۆن فه‌رمانڕه‌وای ئه‌خائیه بوو، جووه‌كان یه‌ک ده‌ست دژی پۆڵۆس هه‌ستان و بۆ ته‌ختی دادگایان هێنا، 13 وتیان: “ئه‌م پیاوه قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵک ده‌هێنێت كه به پێچه‌وانه‌ی ته‌ورات خودا بپه‌رستن”. 14 كه پۆڵۆس خه‌ریک بوو ده‌می بكاته‌وه، گالیۆن به جووه‌كانی وت: “جووه‌كان، ئه‌گه‌ر پرسه‌كه ناڕه‌وایی یان تاوانێكی خراپ بووایه، وه‌ک هۆیه‌ک گوێم له سكاڵاتان ده‌گرت. 15 به‌ڵام ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه له‌سه‌ر وشه و ناو و ته‌وراتتانه، به خۆتان ته‌ماشای بكه‌ن. چونكه من نامه‌وێت له‌م بابه‌تانه‌دا ببمه دادوه‌ر”. 16 ئیتر له ته‌ختی دادگا قاویدان. 17 ئه‌وسا هه‌مووان سوستینسی پێشه‌وای كه‌نیشتیان گرت و له‌به‌رده‌م دادگا لێیان دا، گالیۆنیش گوێی به‌مه نه‌دا.
18 پۆڵۆس ڕۆژانێكی زۆر مایه‌وه، ئینجا ماڵئاوایی له برایان كرد و له‌گه‌ڵ پریسقیلا و ئه‌كیلا به ده‌ریادا به‌ره‌و سوریا ڕۆیشت. دوای ئه‌وه‌ی له كه‌نخریا سه‌ری تاشی، چونكه نه‌زری له‌سه‌ر بوو. 19 گه‌یشتنه ئه‌پیسۆس و ئه‌وانی له‌وێ به‌جێهێشت، به‌ڵام خۆی چووه كه‌نیشت و له‌گه‌ڵ جووه‌كان گفتوگۆی ده‌كرد. 20 ئه‌وانیش داوایان لێ‌كرد ماوه‌یه‌كی زیاتر له‌لایان بمێنێته‌وه، به‌ڵام قاییل نه‌بوو. 21 به‌ڵكو ماڵئاوایی لێ‌كردن و وتی: “به‌هه‌رحاڵ ده‌بێ جه‌ژنی داهاتوو له یروشلایم بكه‌م، به‌ڵام به‌خواستی خودا ده‌گه‌ڕێمه‌وه لاتان”. ئینجا له ئه‌پیسۆسه‌وه به ده‌ریادا ڕۆیشت. 22 كاتێ له قه‌یسه‌ڕییه دابه‌زی، سه‌ركه‌وت و سڵاوی له وارگه كرد، ئینجا بۆ ئینتیاكیا شۆڕبووه‌وه. 23 ماوه‌یه‌ک له‌وێ مایه‌وه و ده‌رچوو، به ڕیز به ده‌ڤه‌ری گه‌ڵاتیه و پرۆگیادا تێپه‌ڕی و وره‌ی هه‌موو قوتابییه‌كانی به‌رز ده‌كرده‌وه.
24 جووێكی خه‌ڵكی ئه‌سكه‌نده‌ریه به ناوی ئه‌پۆلۆس هاته ئه‌پیسۆس، زمان پاراو و له سیپاره‌كان به‌توانا بوو. 25 شاره‌زای ڕێگای په‌روه‌ردگار بوو، له ڕووح‌دا گه‌رم بوو، به دروستی سه‌باره‌ت به په‌روه‌ردگار ده‌دوا، ته‌نها عه‌مادكردنه‌كه‌ی یوخه‌ننه‌نی ده‌زانی. 26 ئه‌م ده‌ستی پێكرد به‌ئاشكرا له كه‌نیشت قسه بكات. كه ئه‌كیلا و پریسقیلا گوێیان لێی‌بوو، بردییان و دروستتر ڕێگای خودایان بۆ ڕوونكرده‌وه. 27 كاتێ ئه‌پۆلۆس حه‌زیكرد بچێته ئه‌خائیه، برایان هانیان دا و بۆ قوتابییه‌كانیان نووسی پێشوازی لێ بكه‌ن. كاتێ هات یارمه‌تییه‌كی زۆری ئه‌وانه‌ی دا كه به‌هۆی به‌خشش باوه‌ڕیان هێنابوو. 28 چونكه به هێزه‌وه و به ئاشكرا جووی بێده‌نگ ده‌كرد، به‌هۆی سیپاره‌كان ده‌یسه‌لماند ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
كردار 18: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧