ماوه‌یه‌ک له‌وێ مایه‌وه و ده‌رچوو، به ڕیز به ده‌ڤه‌ری گه‌ڵاتیه و پرۆگیادا تێپه‌ڕی و وره‌ی هه‌موو قوتابییه‌كانی به‌رز ده‌كرده‌وه. جووێكی خه‌ڵكی ئه‌سكه‌نده‌ریه به ناوی ئه‌پۆلۆس هاته ئه‌پیسۆس، زمان پاراو و له سیپاره‌كان به‌توانا بوو. شاره‌زای ڕێگای په‌روه‌ردگار بوو، له ڕووح‌دا گه‌رم بوو، به دروستی سه‌باره‌ت به په‌روه‌ردگار ده‌دوا، ته‌نها عه‌مادكردنه‌كه‌ی یوخه‌ننه‌نی ده‌زانی. ئه‌م ده‌ستی پێكرد به‌ئاشكرا له كه‌نیشت قسه بكات. كه ئه‌كیلا و پریسقیلا گوێیان لێی‌بوو، بردییان و دروستتر ڕێگای خودایان بۆ ڕوونكرده‌وه. كاتێ ئه‌پۆلۆس حه‌زیكرد بچێته ئه‌خائیه، برایان هانیان دا و بۆ قوتابییه‌كانیان نووسی پێشوازی لێ بكه‌ن. كاتێ هات یارمه‌تییه‌كی زۆری ئه‌وانه‌ی دا كه به‌هۆی به‌خشش باوه‌ڕیان هێنابوو. چونكه به هێزه‌وه و به ئاشكرا جووی بێده‌نگ ده‌كرد، به‌هۆی سیپاره‌كان ده‌یسه‌لماند ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه.
كردار 18 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 18
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 23:18-28
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان