لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 23:18-28

کردار 23:18-28 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ماوه‌یه‌ک له‌وێ مایه‌وه‌ و ده‌رچوو، به‌ ڕیز به‌ ده‌ڤه‌ری گه‌ڵاتیه‌ و پرۆگیادا تێپه‌ڕی و وره‌ی هه‌موو قوتابییه‌كانی به‌رز ده‌كرده‌وه‌. جووێكی خه‌ڵكی ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ به‌ ناوی ئه‌پۆلۆس هاته‌ ئه‌پیسۆس، زمان پاراو و له‌ سیپاره‌كان به‌توانا بوو. شاره‌زای ڕێگای په‌روه‌ردگار بوو، له‌ ڕووحدا گه‌رم بوو، به‌ دروستی سه‌باره‌ت به‌ په‌روه‌ردگار ده‌دوا، ته‌نها عه‌مادكردنه‌كه‌ی یوخه‌ننه‌نی ده‌زانی. ئه‌م ده‌ستی پێكرد به‌ئاشكرا له‌ كه‌نیشت قسه‌ بكات. كه‌ ئه‌كیلا و پریسقیلا گوێیان لێیبوو، بردییان و دروستتر ڕێگای خودایان بۆ ڕوونكرده‌وه‌. كاتێ ئه‌پۆلۆس حه‌زیكرد بچێته‌ ئه‌خائیه‌، برایان هانیان دا و بۆ قوتابییه‌كانیان نووسی پێشوازی لێ بكه‌ن. كاتێ هات یارمه‌تییه‌كی زۆری ئه‌وانه‌ی دا كه‌ به‌هۆی به‌خشش باوه‌ڕیان هێنابوو. چونكه‌ به‌ هێزه‌وه‌ و به‌ ئاشكرا جووی بێده‌نگ ده‌كرد، به‌هۆی سیپاره‌كان ده‌یسه‌لماند ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه‌.

هاوبەشی بکە
کردار 18 بخوێنەوە

کردار 23:18-28 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

پۆڵس ماوەیەک لە ئەنتاکیا مایەوە و پاشان ڕۆیشت و لە ناوچەکانی گەلاتیا و فریجیا شوێن بە شوێن دەگەڕا، ورەی هەموو قوتابییەکانی بەرز دەکردەوە. جولەکەیەکی خەڵکی ئەسکەندەریە بە ناوی ئەپۆلۆس هات بۆ ئەفەسۆس، زمان پاراو و لە نووسراوە پیرۆزەکان شارەزا بوو. فێری ڕێگای مەسیحی خاوەن شکۆ کرابوو، بە دڵگەرمی دەدوا و بە دروستی خەڵکی فێری پەیامی عیسا دەکرد، هەرچەندە تەنها لەئاوهەڵکێشانەکەی یەحیای دەزانی. بە چاونەترسییەوە دەستی کرد بە قسەکردن لە کەنیشت. کە پریسکیلا و ئەکیلا گوێیان لێی بوو، بانگهێشتی ماڵی خۆیان کرد و دروستتر ڕێگای خودایان بۆ ڕوونکردەوە. کاتێک ئەپۆلۆس حەزی کرد بچێت بۆ ناوچەی ئەخایا، برایان هانیان دا و بۆ قوتابییەکانیان نووسی پێشوازیی لێ بکەن. کاتێک هاتە ئەوێ، یارمەتییەکی زۆری ئەوانەی دا کە بەهۆی نیعمەتی خوداوە باوەڕیان هێنابوو، چونکە بە هێزەوە و بە گفتوگۆی ئاشکرا جولەکە بەرهەڵستکارەکانی بێدەنگ دەکرد، لە ڕێگەی نووسراوە پیرۆزەکانەوە دەیسەلماند کە عیسا مەسیحەکەیە.

هاوبەشی بکە
کردار 18 بخوێنەوە