كاتێ لێیان جیابووینه‌وه، به ده‌ریادا ڕێک به‌ره‌و كووس ڕۆیشتین. ڕۆژی پاشتر بۆ ڕۆدس له‌وێشه‌وه بۆ پاترا. له‌وێ كه‌شتییه‌كمان بینی ده‌چووه پۆنیقێ، سواربووین و ڕۆیشتین. ئینجا سه‌ردانی قوبڕسمان كرد و به‌لای چه‌پدا به‌جێمان هێشت، به‌ره‌و سوریا ده‌چووین و گه‌یشتینه سووڕ، چونكه كه‌شتییه‌كه باره‌كه‌ی له‌وێ داده‌گرت. له‌وێ قوتابییه‌كانمان بینی و حه‌وت ڕۆژ ماینه‌وه، به ڕووح تكایان له پۆڵۆس ده‌كرد سه‌رنه‌كه‌وێته یروشلایم. به‌ڵام كاتێ ماوه‌مان ته‌واو بوو، ده‌رچووین و به‌ڕێكه‌وتین، هه‌موویان تاكو ده‌ره‌وه‌ی شار به ژن و منداڵیانه‌وه ڕه‌وانه‌یان كردین. له كه‌ناره‌كه چۆكمان دادا و نوێژمان كرد. پاشان ماڵئاواییمان له یه‌كتری كرد و سواری كه‌شتییه‌كه بووین، ئه‌وانیش گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كانیان. كه له سووڕه‌وه گه‌شتی نێو ده‌ریاكه‌مان كۆتایی پێ هات، گه‌یشتینه ته‌لمیئوس، سڵاومان له برایان كرد و ڕۆژێک له‌لایان ماینه‌وه. بۆ به‌یانی هاتینه قه‌یسه‌ڕییه و چووینه ماڵی پیلیپوسی موژده‌ده‌ر، كه یه‌كێكه له حه‌وته‌كه، له‌لای ماینه‌وه. ئه‌م چوار كچی پاكیزه‌ی هه‌بوو پێشبینییان ده‌كرد. كه چه‌ندین ڕۆژ ماینه‌وه، پێغه‌مبه‌رێک به ناوی ئاگابۆس له ئیهوودوه هات. هاته لامان و پشتێنه‌كه‌ی پۆڵۆسی برد، ده‌ست و پێی خۆی به‌سته‌وه و وتی: “ڕووحی پارسا ئه‌مه ده‌فه‌رمووێ: خاوه‌نی ئه‌م پشتێنه، جووه‌كان ئاوا له یروشلایم ده‌یبه‌ستنه‌وه و ده‌یده‌نه ده‌ست نه‌ته‌وه‌كان”. كاتێ ئه‌مه‌مان بیست، ئێمه و دانیشتووانی ئه‌وێ، لێی پاڕاینه‌وه نه‌چێته یروشلایم. پۆڵۆس وه‌ڵامی دایه‌وه: “چیتانه، ده‌گریێن و دڵم ده‌شكێنن؟ ئاماده‌م نه‌ک ته‌نها به‌ند بكرێم، به‌ڵكو له‌پێناوی ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار له یروشلایم بشمرم”. كه قه‌ناعه‌تی نه‌هات، بێده‌نگ بووین و وتمان: “با به خواستی په‌روه‌ردگار بێت”. دوای ئه‌و ڕۆژانه ئاماده‌كاریمان كرد و سه‌ركه‌وتینه یروشلایم. هه‌ندێک قوتابی قه‌یسه‌ڕییه‌ش له‌گه‌ڵمان هاتن و ئێمه‌یان برده لای مه‌ناسۆن، كه قوبڕسییه و قوتابییه‌كی كۆنه، تاكو له‌لای بمێنینه‌وه.
كردار 21 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 21
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 1:21-16
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان