لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 1:23-11

كردار 1:23-11 PNTZS

پۆڵۆس ڕووانییه‌ سه‌نهه‌دریم و وتی: “برایان، تاكو ئه‌مڕۆ به‌ ته‌واوی ویژدانێكی پاک بۆ خودا ژیاوم”. خنه‌نیای كاهینی باڵا فه‌رمانی به‌وانه‌ دا كه‌ له‌لای ڕاوه‌ستابوون تاكو به‌ ده‌میدا بكێشن. پۆڵۆس پێی وت: “خودا لێت بدات، ئه‌ی دیواری سپیكراو! چۆن دانیشتووی به‌گوێره‌ی ته‌ورات حوكمم ده‌ده‌یت، كه‌چی پێچه‌وانه‌ی ته‌ورات فه‌رمانی لێدانم ده‌ده‌یت؟” ئه‌وانه‌ی له‌لای ڕاوه‌ستابوون وتیان: “ئایا جنێو به‌ كاهینی باڵای خودا ده‌ده‌یت؟” پۆڵۆس وتی: “برایان نه‌مده‌زانی كاهینی باڵایه‌، چونكه‌ نووسراوه‌: {به‌ خراپه‌ باسی سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌له‌كه‌ت مه‌كه‌} ”. پۆڵۆس ده‌یزانی به‌شێک زادوقین و به‌شێک په‌ڕیشی، له‌ سه‌نهه‌دریمدا هاواری كرد: “برایان، من په‌ڕیشی كوڕی په‌ڕیشیم. له‌به‌ر هیوام به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان وا حوكم ده‌درێم”. كه‌ ئه‌مه‌ی وت، ناكۆكی كه‌وته‌ نێوان په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان و كۆمه‌ڵه‌كه‌ش دابه‌ش بوو. چونكه‌ زادوقییه‌كان ده‌ڵێن هه‌ستانه‌وه‌ و فریشته‌ و ڕووح نین، به‌ڵام په‌ڕیشییه‌كان دان به‌ هه‌موو ئه‌مانه‌دا ده‌نێن. ئینجا هاوار به‌رزبووه‌وه‌، هه‌ندێک ته‌وراتزانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی په‌ڕیشییه‌كان هه‌ستان و به‌ توندی ده‌مه‌قاڵه‌یان ده‌كرد و ده‌یانووت: “تاوان له‌م پیاوه‌دا نابینین! مه‌گه‌ر ڕووحێک یان فریشته‌ له‌گه‌ڵیدا دووابێت، ئێمه‌ دژ به‌ خودا ناجه‌نگین”. كاتێ ناكۆكییه‌كه‌ په‌ره‌ی سه‌ند، فه‌رمانده‌كه‌ ترسا پۆڵۆس پارچه‌ بكه‌ن، جا فه‌رمانی به‌ سه‌ربازه‌كان دا دابه‌زن، له‌نێوانیاندا بیڕفێنن و بیبه‌نه‌وه‌ سه‌ربازگه‌. بۆ شه‌وی پاشتر، په‌روه‌ردگار له‌لای ڕاوه‌ستا و فه‌رمووی: “متمانه‌ت هه‌بێت پۆڵۆس! چونكه‌ وه‌ک له‌ یروشلایم گه‌واهیت بۆ دام، ده‌بێ له‌ ڕۆماش ئاوا گه‌واهیی بده‌یت”.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ كردار 23:1-11 شێوەکاری؟؟؟