کردار 1:23-11
کردار 1:23-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پۆڵۆس ڕووانییه سه‌نهه‌دریم و وتی: “برایان، تاكو ئه‌مڕۆ به ته‌واوی ویژدانێكی پاک بۆ خودا ژیاوم”. خنه‌نیای كاهینی باڵا فه‌رمانی به‌وانه دا كه له‌لای ڕاوه‌ستابوون تاكو به ده‌میدا بكێشن. پۆڵۆس پێی وت: “خودا لێت بدات، ئه‌ی دیواری سپیكراو! چۆن دانیشتووی به‌گوێره‌ی ته‌ورات حوكمم ده‌ده‌یت، كه‌چی پێچه‌وانه‌ی ته‌ورات فه‌رمانی لێدانم ده‌ده‌یت؟” ئه‌وانه‌ی له‌لای ڕاوه‌ستابوون وتیان: “ئایا جنێو به كاهینی باڵای خودا ده‌ده‌یت؟” پۆڵۆس وتی: “برایان نه‌مده‌زانی كاهینی باڵایه، چونكه نووسراوه: {به خراپه باسی سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌له‌كه‌ت مه‌كه} ”. پۆڵۆس ده‌یزانی به‌شێک زادوقین و به‌شێک په‌ڕیشی، له سه‌نهه‌دریمدا هاواری كرد: “برایان، من په‌ڕیشی كوڕی په‌ڕیشیم. له‌به‌ر هیوام به هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان وا حوكم ده‌درێم”. كه ئه‌مه‌ی وت، ناكۆكی كه‌وته نێوان په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان و كۆمه‌ڵه‌كه‌ش دابه‌ش بوو. چونكه زادوقییه‌كان ده‌ڵێن هه‌ستانه‌وه و فریشته و ڕووح نین، به‌ڵام په‌ڕیشییه‌كان دان به هه‌موو ئه‌مانه‌دا ده‌نێن. ئینجا هاوار به‌رزبووه‌وه، هه‌ندێک ته‌وراتزانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی په‌ڕیشییه‌كان هه‌ستان و به توندی ده‌مه‌قاڵه‌یان ده‌كرد و ده‌یانووت: “تاوان له‌م پیاوه‌دا نابینین! مه‌گه‌ر ڕووحێک یان فریشته له‌گه‌ڵیدا دووابێت، ئێمه دژ به خودا ناجه‌نگین”. كاتێ ناكۆكییه‌كه په‌ره‌ی سه‌ند، فه‌رمانده‌كه ترسا پۆڵۆس پارچه بكه‌ن، جا فه‌رمانی به سه‌ربازه‌كان دا دابه‌زن، له‌نێوانیاندا بیڕفێنن و بیبه‌نه‌وه سه‌ربازگه. بۆ شه‌وی پاشتر، په‌روه‌ردگار له‌لای ڕاوه‌ستا و فه‌رمووی: “متمانه‌ت هه‌بێت پۆڵۆس! چونكه وه‌ک له یروشلایم گه‌واهیت بۆ دام، ده‌بێ له ڕۆماش ئاوا گه‌واهیی بده‌یت”.
کردار 1:23-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
پۆڵس ڕوانییە ئەنجومەنی باڵا و گوتی: «برایان، هەتا ئەمڕۆ بە تەواوی ویژدانێکی پاکەوە بۆ خودا ژیاوم.» لەو کاتەدا حەنانیای سەرۆکی کاهینان فەرمانی بەوانە دا کە لەلای ڕاوەستابوون تاکو بکێشن بە دەمیدا. پۆڵس پێی گوت: «خودا لێت بدات، ئەی دیواری سپیکراو! چۆن دانیشتووی بەپێی تەورات حوکمم دەدەیت، کەچی پێچەوانەی تەورات فەرمانی لێدانم دەدەیت؟» ئەوانەی لەلای ڕاوەستابوون گوتیان: «ئایا جنێو بە سەرۆکی کاهینانی خودا دەدەیت؟» پۆڵس گوتی: «برایان، نەمدەزانی سەرۆکی کاهینانە، چونکە نووسراوە: ﴿بە خراپە باسی سەرکردەی گەلەکەت مەکە.﴾» پۆڵس کە دەیزانی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنەکە سەدوقین و بەشێکی دیکەش فەریسی، هاواری کرد و گوتی: «برایان، من فەریسی کوڕی فەریسیم. لەبەر هیوام بە هەستانەوەی مردووان وا حوکم دەدرێم.» کە ئەمەی گوت، ناکۆکی کەوتە نێوان فەریسی و سەدوقییەکان و ئەنجومەنەکە بوو بە دوو بەش، چونکە سەدوقییەکان دەڵێن هەستانەوە و فریشتە و ڕۆح نین، بەڵام فەریسییەکان دان بە هەموو ئەمانەدا دەنێن. ئینجا هاوار بەرزبووەوە و هەندێک لە مامۆستایانی تەورات کە فەریسی بوون، هەستان و بە توندی ناڕەزاییان دەربڕی و گوتیان: «تاوان لەم پیاوەدا نابینین. ئەی ئەگەر ڕۆحێک یان فریشتەیەک لەگەڵیدا دوابێت؟» کاتێک ناکۆکییەکە پەرەی سەند، فەرماندەکە ترسا پۆڵس پارچەپارچە بکەن، بۆیە فەرمانی بە سەربازەکان دا دابەزن، لەنێوانیاندا بیڕفێنن و بیبەنەوە سەربازگە. بۆ شەوی پاشتر، مەسیحی خاوەن شکۆ لەلای پۆڵس ڕاوەستا و فەرمووی: «ورەت بەرزبێت! وەک لە ئۆرشەلیم شایەتیت بۆ من دا، دەبێ لە ڕۆماش ئاوا شایەتی بدەیت.»