كردار 1:6-7
كردار 1:6-7 PNTZS
له‌و ڕۆژانه‌دا كه قوتابییه‌كان زیادیان ده‌كرد، جوو یۆنانییه‌كان بۆڵه‌بۆڵیان له‌سه‌ر عیبڕانییهكان كرد كه له یارمه‌تی ڕۆژانه‌ی بێوه‌ژنه‌كانیان پشتگوێ ده‌خرێن. بۆیه دوازده‌كه كۆمه‌ڵی قوتابییه‌كانیان بانگ‌كرد و وتیان: “باش نییه واز له وشه‌ی خودا بهێنین و ڕاژه‌ی خوانه‌كان بكه‌ین. برایان، له‌نێو خۆتاندا حه‌وت پیاو هه‌ڵبژێرن كه ناوبانگیان باش بێت و پڕبن له ڕووحی پارسا و داناییه‌كه‌ی، تاكو له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ركه دایانبنێین. ئێمه‌ش خۆمان ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ نوێژكردن و ڕاژه‌ی وشه‌ی خودا”. هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه ئه‌م پێشنیاره‌یان به‌دڵ بوو، جا ئستیفانۆسیان هه‌ڵبژارد، كه پیاوێكی پڕ له باوه‌ڕ و ڕووحی پارسا بوو، له‌گه‌ڵ پیلیپوس و پروخۆرس و نیكانۆر و تیمۆن و په‌رمیناس و نیقالیئۆسی ئه‌نتاكی كه ببووه جوو. له‌پێش په‌یامبه‌رانیان ڕاگرتن، ئه‌وانیش نوێژیان كرد و ده‌ستیان له‌سه‌ر دانان. ئیتر وشه‌ی خودا گه‌شه‌ی ده‌كرد، ژماره‌ی قوتابییه‌كانیش له یروشلایم زۆر زیاتر بوو، ژماره‌یه‌كی زۆر له كاهینانیش گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕه‌كه بوون.





