كردار 6
6
1 له‌و ڕۆژانه‌دا كه قوتابییه‌كان زیادیان ده‌كرد، جوو یۆنانییه‌كان بۆڵه‌بۆڵیان له‌سه‌ر عیبڕانییه‌كان كرد كه له یارمه‌تی ڕۆژانه‌ی بێوه‌ژنه‌كانیان پشتگوێ ده‌خرێن. 2 بۆیه دوازده‌كه كۆمه‌ڵی قوتابییه‌كانیان بانگ‌كرد و وتیان: “باش نییه واز له وشه‌ی خودا بهێنین و ڕاژه‌ی خوانه‌كان بكه‌ین. 3 برایان، له‌نێو خۆتاندا حه‌وت پیاو هه‌ڵبژێرن كه ناوبانگیان باش بێت و پڕبن له ڕووحی پارسا و داناییه‌كه‌ی، تاكو له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ركه دایانبنێین. 4 ئێمه‌ش خۆمان ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ نوێژكردن و ڕاژه‌ی وشه‌ی خودا”. 5 هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه ئه‌م پێشنیاره‌یان به‌دڵ بوو، جا ئستیفانۆسیان هه‌ڵبژارد، كه پیاوێكی پڕ له باوه‌ڕ و ڕووحی پارسا بوو، له‌گه‌ڵ پیلیپوس و پروخۆرس و نیكانۆر و تیمۆن و په‌رمیناس و نیقالیئۆسی ئه‌نتاكی كه ببووه جوو. 6 له‌پێش په‌یامبه‌رانیان ڕاگرتن، ئه‌وانیش نوێژیان كرد و ده‌ستیان له‌سه‌ر دانان. 7 ئیتر وشه‌ی خودا گه‌شه‌ی ده‌كرد، ژماره‌ی قوتابییه‌كانیش له یروشلایم زۆر زیاتر بوو، ژماره‌یه‌كی زۆر له كاهینانیش گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕه‌كه بوون. 8 ئستیفانۆس پڕ له باوه‌ڕ و هێز بوو، نیشانه و په‌رجوی مه‌زنی له‌نێو گه‌لدا ده‌كرد.
9 جا هه‌ندێک له‌وانه‌ی له‌و كه‌نیشته‌ن كه پێی ده‌ووترا كه‌نیشتی ئازادكراوان، له‌گه‌ڵ قه‌ورینێكان و ئه‌سكه‌نده‌رییه‌كان و ئه‌وانه‌ی له قیلیقیا و ئاسیادان، هه‌ستان و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئستیفانۆس كرد. 10 به‌ڵام نه‌یانتوانی به‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌و داناییه و ڕووحه بكه‌ن كه پێی ده‌دووا. 11 بۆیه به‌دزییه‌وه پیاویان هاندا تاكو بڵێن: “ئێمه بیستمان سه‌باره‌ت به مووشێ و خودا كفری ده‌كرد”. 12 ئینجا گه‌ل و پیران و ته‌وراتزانه‌كانیان جۆش دا، هاتنه سه‌ری و ڕفاندیان، بۆ سه‌نهه‌دریمیان هێنا. 13 گه‌واهیده‌ری درۆزنیان دانا، ده‌یانووت: “ئه‌م پیاوه وه‌ستانی نییه له كفركردن دژی ئه‌م شوێنه پارسا‌یه‌و ته‌ورات. 14 چونكه بیستمان ده‌یووت كه ئیشۆعی ناسڕه‌تیی ئه‌م شوێنه تێكده‌دات و ئه‌و نه‌ریتانه ده‌گۆڕێت كه له مووشێوه وه‌رمانگرتووه”. 15 جا هه‌موو ئه‌وانه‌ی له سه‌نهه‌دریم دانیشتبوون چاویان تێبڕی و بینییان ڕووی وه‌ک ڕووی فریشته وایه.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
كردار 6: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧