كردار 5
5
1 پیاوێک ناوی خه‌نه‌نیا بوو، له‌گه‌ڵ سه‌فیره‌ی ژنی موڵكێكی فرۆشت. 2 به ئاگاداریی ژنه‌كه‌ی به‌شێک له نرخه‌كه‌ی شارده‌وه و به‌شێكی هێنا و خستییه به‌رپێی په‌یامبه‌ران. 3 په‌تڕۆس وتی: “خه‌نه‌نیا، بۆچی شه‌یتان دڵی پڕكردوویت، تاكو درۆ له‌گه‌ڵ ڕووحی پارسا بكه‌یت و له نرخی زه‌وییه‌كه به‌شێكی بشاریته‌وه؟ 4 ئه‌گه‌ر بمایه بۆ خۆت نه‌ده‌مایه‌وه؟ كه فرۆشراش هه‌ر له ده‌سه‌ڵاتی خۆت نه‌بوو؟ ئیتر بۆچی ئه‌م كاره‌ت خسته دڵت؟ تۆ درۆت له‌گه‌ڵ خه‌ڵک نه‌كرد، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ خودا”. 5 كاتێ خه‌نه‌نیا ئه‌م قسه‌یه‌ی بیست كه‌وت و مرد. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یان بیست ترسێكی گه‌وره‌یان لێ نیشت. 6 گه‌نجه‌كانیش هه‌ستان و كفنیان كرد، هه‌ڵیانگرت بۆ ده‌ره‌وه و ناشتیان.
7 پاش نزیكه‌ی سێ كاژێر، ژنه‌كه‌ی هاته ژووره و نه‌یده‌زانی چی ڕوویداوه. 8 په‌تڕۆس لێی پرسی: “پێم بڵێ: زه‌وییه‌كه‌تان به‌م بڕه فرۆشت؟” وتی: “به‌ڵێ، به‌م بڕه”. 9 په‌تڕۆس پێی وت: “بۆچی ڕێككه‌وتن ڕووحی په‌روه‌ردگار تاقی بكه‌نه‌وه؟ ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی مێرده‌كه‌تیان ناشت پێیان له‌به‌رده‌رگایه، تۆش هه‌ڵده‌گرنه ده‌ره‌وه”. 10 یه‌كسه‌ر له‌به‌رپێی كه‌وت و مرد. كاتێ گه‌نجه‌كان هاتنه ژووره‌وه و بینییان مردووه، هه‌ڵیانگرته ده‌ره‌وه و له ته‌نیشت مێرده‌كه‌ی ناشتیان. 11 ئیتر ترسێكی گه‌وره هاته سه‌ر هه‌موو وارگه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌یان بیست.
12 له‌سه‌ر ده‌ستی په‌یامبه‌ران زۆر نیشانه و په‌رجو له‌نێو گه‌لدا كرا. هه‌مووان یه‌ک دڵ بوون له هه‌یوانی شلیموندا. 13 كه‌س نه‌یده‌وێرا بچێته پاڵیان، چونكه گه‌ل زۆر ڕێزیان ده‌گرتن. 14 خه‌ڵكی زیاتر باوه‌ڕیان ده‌هێنا و ده‌هاتنه پاڵ په‌روه‌ردگار، ژن و پیاو به كۆمه‌ڵ، 15 ته‌نانه‌ت نه‌خۆشیان ده‌هێنایه سه‌ر شه‌قام و له‌سه‌ر جێگا و نوێن دایانده‌نان، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر په‌تڕۆس هات، سێبه‌ره‌كه‌ی بكه‌وێته سه‌ر هه‌ندێكیان. 16 جه‌ماوه‌ری شاره‌كانی ده‌وروپشتی یروشلایمیش كۆببوونه‌وه، نه‌خۆش و ئه‌وانه‌یان هه‌ڵگرتبوو كه به ده‌ست ڕووحی گڵاو ده‌یانناڵاند، جا هه‌موویان چاكده‌بوونه‌وه.
17 به‌ڵام كاهینی باڵا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون له ڕێبازی زادوقی هه‌ستان و پڕبوون له ئیره‌یی. 18 په‌یامبه‌رانیان گرت و فڕێیاندانه زیندانی گشتییه‌وه. 19 به‌ڵام فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له شه‌ودا ده‌رگاكانی زیندانه‌كه‌ی كرده‌وه و بردنییه ده‌ره‌وه، فه‌رمووی: 20 “بڕۆن بۆ په‌رستگا و ڕاوه‌ستن، ته‌واوی په‌یامی ئه‌م ژیانه به خه‌ڵكی بڵێن”. 21 كه بیستیان، به‌یانی زوو چوونه په‌رستگا و ده‌ستیان كرد به فێركردن. ئینجا كاهینی باڵا و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون هاتن، سه‌نهه‌دریم و هه‌موو پیرانی نه‌وه‌ی ئیسڕائیلیان بانگ‌كرد و ناردیان له زیندان بیانهێنن. 22 به‌ڵام كه پاسه‌وانه‌كان هاتن، له زیندان نه‌یاندۆزینه‌وه، گه‌ڕانه‌وه و هه‌واڵیان دا و وتیان: 23 “زیندانه‌كه‌مان بینی به باشی داخرابوو، پاسه‌وانیش له‌به‌رده‌رگاكان ڕاوه‌ستابوون، به‌ڵام كاتێ كردمانه‌وه كه‌سمان تیایدا نه‌بینی”. 24 كاتێ كاهین و سه‌رۆكی پاسه‌وان و كاهینانی باڵا ئه‌مه‌یان بیست، لێیان سه‌رسام بوون: ده‌بێت ئه‌مه بگاته چی؟. 25 ئینجا یه‌كێک هات هه‌واڵی پێ دان و وتی: “ئه‌وه‌تا ئه‌و پیاوانه‌ی فڕێتاندانه زیندان، وا له په‌رستگادا ڕاوه‌ستاون و گه‌ل فێر ده‌كه‌ن!”. 26 ئه‌وسا سه‌رۆک و پاسه‌وانان و ڕاژه‌وانان ڕۆیشتن و بێ توندوتیژی په‌یامبه‌رانیان هێنا، چونكه ده‌ترسان گه‌ل به‌ردبارانیان بكه‌ن. 27 كاتێ ئه‌وانیان هێنا له‌به‌رده‌م سه‌نهه‌دریمدا ڕایانگرتن، كاهینی باڵا لێی پرسین: 28 “به توندی فه‌رمانمان پێ نه‌كردن كه خه‌ڵكی به‌م ناوه فێر نه‌كه‌ن؟ ئه‌وه‌تا یروشلایمتان له فێركردنه‌كانتان پڕ كردووه و ده‌تانه‌وێ خوێنی ئه‌و پیاوه بخه‌نه ئه‌ستۆمان”. 29 په‌تڕۆس و په‌یامبه‌ران وه‌ڵامیان دایه‌وه و وتیان: “ده‌بێت خودا له خه‌ڵک زیاتر گوێڕایه‌ڵی بكرێت. 30 خوداوه‌ندی باوكانمان ئیشۆعی هه‌ستانده‌وه، ئه‌وه‌ی به هه‌ڵواسینی له‌سه‌ر ته‌خته‌دار كوشتتان. 31 خودا ئه‌می وه‌ک سه‌رۆک و ڕزگاریده‌ر به ده‌سته‌ڕاستی خۆی به‌رزی كرده‌وه، تاكو تۆبه‌كردن و لێخۆشبوونی گوناه به ئیسڕائیل ببه‌خشێت. 32 ئێمه گه‌واهیده‌ری ئه‌م شتانه‌ین، هه‌روه‌ها ڕووحی پارساش، ئه‌وه‌ی خودا به‌خشیویه‌تییه ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵن بۆی”.
33 كاتێ گوێیان لێ‌بوو زۆر تووڕه بوون، ویستیان بیانكوژن. 34 به‌ڵام په‌ڕیشییه‌ک ناوی گه‌ملیئێل بوو، ڕابیی ته‌ورات و ڕێزدار بوو له‌لای هه‌موو گه‌ل، له سه‌نهه‌دریم هه‌ستا و فه‌رمانی دا بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م په‌یامبه‌ران ببردرێنه ده‌ره‌وه. 35 ئینجا پێی وتن: “پیاوانی ئیسڕائیل، ئاگاداری خۆتان بن له‌وه‌ی ده‌تانه‌وێ به‌م پیاوانه‌ی بكه‌ن. 36 چونكه پێش ئه‌م ڕۆژانه توداس هه‌ستا و خۆی به شتێک داده‌نا، نزیكه‌ی چوار سه‌د پیاو لێی كۆبوونه‌وه، به‌ڵام كوژرا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی دوای كه‌وتبوون بڵاو بوونه‌وه، بوونه هیچ. 37 دوای ئه‌مه‌ش له ڕۆژانی ناونووسینه‌كه‌دا ئیهوودای گلیلای هه‌ستا و خه‌ڵكانێكی به‌دوای خۆیدا له‌خشته برد، ئه‌ویش له‌ناوچوو و ئه‌وانه‌ی دوای كه‌وتبوون په‌رته‌وازه بوون. 38 ئێستاش پێتان ده‌ڵێم: له‌م پیاوانه دوور بكه‌ونه‌وه و لێیانگه‌ڕێن! چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م بیروباوه‌ڕه یاخود ئه‌م كاره له خه‌ڵكه‌وه بێت، ئه‌وا تێكده‌چێت. 39 ئه‌گه‌ریش له خوداوه بێت، ناتوانن تێكی بده‌ن، ئه‌گینا خۆتان ده‌بیننه‌وه دژی خودا ده‌جه‌نگن”. 40 جا به قسه‌یان كرد، ئیتر په‌یامبه‌رانیان بانگ‌كرد و قامچییان لێدان، ڕایانسپاردن ناوی ئیشۆع نه‌هێنن، ئینجا ئازادیان كردن.
41 به‌ڵام ئه‌وان به دڵشادییه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌نهه‌دریم ده‌رچوون، چونكه وا دانران شایانی ئه‌وه بن بۆ ناوی ئه‌و سووكایه‌تییان پێ بكرێت. 42 ئیتر هه‌موو ڕۆژێک له په‌رستگا و له ماڵان‌دا، خه‌ڵكیان فێرده‌كرد و موژده‌ی ئیشۆعی مه‌سیحیان ده‌دا.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
كردار 5: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧