لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 36:9-43

كردار 36:9-43 PNTZS

قوتابییه‌كی كچ له‌ یۆپێ هه‌بوو ناوی تابیتا بوو، واتا ئاسک، پڕبوو له‌ چاكه‌كاری و خێركردن. ئه‌وه‌بوو له‌و ڕۆژانه‌دا نه‌خۆش كه‌وت و مرد، جا شۆردیان و له‌ ژوورێكی سه‌ره‌وه‌ دایاننا. لۆدیش له‌ یۆپێ نزیک بوو، قوتابییه‌كانیش بیستیان په‌تڕۆس له‌وێیه‌، دوو پیاویان بۆ نارد و تكایان لێكرد كه‌ له‌ هاتن بۆ لایان دوانه‌كه‌وێت. په‌تڕۆسیش هه‌ستا و له‌گه‌ڵیان هات، كاتێ گه‌یشت، بردییانه‌ ژووری سه‌ره‌وه‌، هه‌موو بێوه‌ژنه‌كان له‌لای وه‌ستان، ده‌گریان و ئه‌و كراس و جلانه‌یان پیشانی ده‌دا كه‌ ئاسكه‌ كاتێ له‌گه‌ڵیان بوو كردبووی. په‌تڕۆس هه‌مووانی نارده‌ ده‌ره‌وه‌ چۆكی دادا و نوێژی كرد، ئینجا ئاوڕی دایه‌ ته‌رمه‌كه‌ و وتی: “تابیتا، هه‌سته‌!” ئه‌ویش چاوی كرده‌وه‌، كاتێ په‌تڕۆسی بینی دانیشت. ئیتر ده‌ستی بۆ ڕاكێشا و هه‌ڵیساند، ئینجا پارساكان و بێوه‌ژنانی بانگكرد و به‌ زیندوویی ڕاده‌ستی كردنه‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ هه‌موو یۆپێ زانرا و زۆریش باوه‌ڕیان به‌ په‌روه‌ردگار هێنا. ڕۆژانێكی زۆریش په‌تڕۆس له‌ یۆپێ له‌لای شیمعونی پێسته‌خۆشكه‌رێک مایه‌وه‌.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ كردار 9:36-43 شێوەکاری؟؟؟