کردار 36:9-43
کردار 36:9-43 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
قوتابییه‌كی كچ له یۆپێ هه‌بوو ناوی تابیتا بوو، واتا ئاسک، پڕبوو له چاكه‌كاری و خێركردن. ئه‌وه‌بوو له‌و ڕۆژانه‌دا نه‌خۆش كه‌وت و مرد، جا شۆردیان و له ژوورێكی سه‌ره‌وه دایاننا. لۆدیش له یۆپێ نزیک بوو، قوتابییه‌كانیش بیستیان په‌تڕۆس له‌وێیه، دوو پیاویان بۆ نارد و تكایان لێ‌كرد كه له هاتن بۆ لایان دوانه‌كه‌وێت. په‌تڕۆسیش هه‌ستا و له‌گه‌ڵیان هات، كاتێ گه‌یشت، بردییانه ژووری سه‌ره‌وه، هه‌موو بێوه‌ژنه‌كان له‌لای وه‌ستان، ده‌گریان و ئه‌و كراس و جلانه‌یان پیشانی ده‌دا كه ئاسكه كاتێ له‌گه‌ڵیان بوو كردبووی. په‌تڕۆس هه‌مووانی نارده ده‌ره‌وه چۆكی دادا و نوێژی كرد، ئینجا ئاوڕی دایه ته‌رمه‌كه و وتی: “تابیتا، هه‌سته!” ئه‌ویش چاوی كرده‌وه، كاتێ په‌تڕۆسی بینی دانیشت. ئیتر ده‌ستی بۆ ڕ‌اكێشا و هه‌ڵیساند، ئینجا پارسا‌كان و بێوه‌ژنانی بانگ‌كرد و به زیندوویی ڕاده‌ستی كردنه‌وه. ئه‌مه له هه‌موو یۆپێ زانرا و زۆریش باوه‌ڕیان به په‌روه‌ردگار هێنا. ڕۆژانێكی زۆریش په‌تڕۆس له یۆپێ له‌لای شیمعونی پێسته‌خۆشكه‌رێک مایه‌وه.
کردار 36:9-43 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
قوتابییەک لە یافا هەبوو ناوی تابیسا بوو، واتا ئاسک، کە هەمیشە خەریکی کاری چاکە و یارمەتیدانی هەژاران بوو. ئەوە بوو لەو ڕۆژانەدا نەخۆش کەوت و مرد، جا شوشتیان و لە ژوورێکی سەرەوە دایاننا. لودە لە یافاوە نزیک بوو، ئیتر کە قوتابییەکان بیستیان پەترۆس لەوێیە، دوو پیاویان نارد بۆ لای و تکایان لێکرد و گوتیان: «لە هاتن بۆ لامان دوامەکەوە.» پەترۆس هەستا و لەگەڵیان ڕۆیشت، کاتێک گەیشت، بردیانە ژووری سەرەوە، هەموو بێوەژنەکان لەلای ڕاوەستان، دەگریان و ئەو کراس و جلانەیان پیشانی دەدا کە ئاسکە کردبووی لەو کاتەی لەگەڵیان بوو. پەترۆس هەموویانی ناردە دەرەوە، کەوتە سەر چۆک و نوێژی کرد، ئینجا ڕووی کردە تەرمەکە و گوتی: «تابیسا، هەستە!» ئەویش چاوی کردەوە و کاتێک پەترۆسی بینی دانیشت. ئیتر دەستی بۆ ڕاکێشا و هەڵیستاندەوە، ئینجا باوەڕداران و بێوەژنانی بانگکرد و بە زیندوویی ڕادەستی کردنەوە. ئەم هەواڵە بە هەموو یافادا بڵاو بووەوە و زۆر کەس باوەڕیان بە مەسیح هێنا. پەترۆس چەندین ڕۆژ لە یافا لەلای پێستەخۆشکەرێک مایەوە کە ناوی شیمۆن بوو.