قولسێ 2
2
1 ده‌مه‌وێ بزانن چ خه‌باتێک ده‌كه‌م له‌پێناوی ئێوه و ئه‌وانه‌ی له لاودیكییان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕووبه‌ڕوو منیان نه‌بینیوه، 2 تاكو له خۆشویستندا دڵنه‌وایی بكرێن بۆ ئه‌وپه‌ڕی ده‌وڵه‌مه‌ندی له تێگه‌یشتنی ته‌واو، تاكو نهێنیی خودای باوک و مه‌سیح بناسن، 3 له ئه‌ودا هه‌موو گه‌نجینه‌ی دانایی و زانین شاردراوه‌ته‌وه. 4 ئه‌مه ده‌ڵێم تاكو كه‌س به قسه‌ی لووس چه‌واشه‌تان نه‌كات. 5 چونكه ئه‌گه‌ر به جه‌سته له‌لاتان نیم، به‌ڵام به ڕووح له‌گه‌ڵتانم، دڵشادم كاتێ ڕێكی و پته‌ویی باوه‌ڕتان به مه‌سیح ده‌بینم. 6 بۆیه وه‌ک ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارتان په‌سه‌ند كرد، له‌ویشدا ڕه‌فتار بكه‌ن، 7 له‌ودا داكوتراو بن و بنیاد بنرێن، جێگیر بن له باوه‌ڕدا وه‌ک فێركران، له سوپاسگوزاریتان بڕژێته‌وه. 8 ئاگاداربن كه‌س به فه‌لسه‌فه و لووتبه‌رزیی ناڕه‌وا دیلتان نه‌كات، كه به‌گوێره‌ی نه‌ریتی خه‌ڵک و به‌گوێره‌ی بنه‌ماكانی جیهانه، نه‌ک به‌گوێره‌ی مه‌سیح. 9 چونكه ته‌واوی پڕی خودایه‌تی له مه‌سیحدا نیشته‌جێیه، به له‌شی خۆی، 10 ئێوه‌ش له‌ودا گه‌یشتوونه‌ته ته‌واوه‌تی، ئه‌وه‌ی سه‌ری هه‌موو سه‌رۆكایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتێكه. 11 له‌ویشدا خروسه‌بڕاوان كه به ده‌ست نییه، به داكه‌ندنی جه‌سته‌ی گوناهه ئاده‌میزادییه‌كان، به خروسه‌بڕانی مه‌سیح. 12 له عه‌مادكردنیدا له‌گه‌ڵی نێژران، له‌گه‌ڵ ئه‌ویش هه‌ستانه‌وه به‌هۆی باوه‌ڕتان به كاری خودا، كه له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه. 13 ئێوه‌ش به گوناه و خروسه‌بڕانی جه‌سته‌تان مردووبوون، له‌گه‌ڵیدا زیندووی كردنه‌وه، له هه‌موو گوناهه‌كانتان خۆش‌بوو. 14 ئه‌و تۆماره‌ی سڕییه‌وه‌كه له ئه‌ركه‌كان له‌سه‌رمان بوو، كه له دژی ئێمه بوو، له‌م ناوه‌نده هه‌ڵیگرت و به خاچه‌وه بزماركوتی كرد. 15 سه‌رۆكه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی چه‌ككرد و به ئاشكرا كردنییه په‌ند، له‌خاچدا به‌سه‌ریاندا زاڵبوو.
16 بۆیه با كه‌س له خواردن و خواردنه‌وه یان له‌باره‌ی جه‌ژن یان سه‌ری مانگ یان شه‌ممه حوكمتان نه‌دات. 17 ئه‌مانه سێبه‌ری داهاتوون، به‌ڵام جه‌سته‌كه بۆ مه‌سیحه. 18 با كه‌س شایسته‌یی خه‌ڵاته‌كه‌تان له‌ده‌ست نه‌دات، ئه‌وه‌ی حه‌زی له خاكساری و په‌رستنی فریشته بێت، ئه‌وه‌ی ده‌یبینێت درێژدادڕی لێده‌كات، كه به مێشكه جه‌سته‌ییه پووچه‌كه‌ی لووتبه‌رز ده‌بێت. 19 ده‌ست به سه‌ره‌وه ناگرێت، له‌وه‌وه هه‌موو له‌ش به‌هۆی جومگه‌كان و پارچه‌كان پشتگیری ده‌كرێت و ده‌به‌سترێنه‌وه، تاكو وه‌ک خودا ده‌یه‌وێت گه‌شه بكات.
20 ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به بنه‌ماكانی جیهان له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا مردن، بۆچی وه‌ک ئه‌وه‌ی له جیهاندا ده‌ژین؟ ملكه‌چی ئه‌م ئه‌ركانه ده‌بن: 21 “مه‌یگره! تامی مه‌كه! ده‌ستی لێ مه‌ده!”؟ 22 ئه‌م شتانه به به‌كارهێنان له‌ناوده‌چن، چونكه به‌گوێره‌ی ڕاسپارده و فێركردنی خه‌ڵكن. 23 به ڕواڵه‌ت شێوه‌ی داناییان هه‌یه، له په‌رستنی هه‌ڵبه‌ستراوو و خاكساری و توندوتیژی له‌گه‌ڵ له‌ش، به‌ڵام هیچ به‌های نییه دژی هه‌وه‌سی جه‌سته.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
قولسێ 2: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧