بۆیه وه‌بیرتان بێته‌وه، ئێوه له جه‌سته‌دا له نه‌ته‌وه‌كان بوون، پێتان ده‌ووترا خروسه‌نه‌بڕاو له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌ووترا خروسه‌بڕاو، ئه‌وه‌ی له جه‌سته‌دا به ده‌ست كراوه، ئه‌و كاته بێ مه‌سیح بوون، له هاوڵاتییه‌تی ئیسڕائیل بێگانه بوون و له په‌یمانه‌كانی به‌ڵێن نامۆ بوون، له جیهاندا بێ هیوا و بێ خوداوه‌ند بوون. به‌ڵام ئێوه ئێستا له ئیشۆعی مه‌سیحدان، كه پێشتر دوور بوون، به خوێنی مه‌سیح نزیک بوونه‌وه. چونكه ئه‌و ئاشتیی ئێمه‌یه، ئه‌وه‌ی دووانی كرده یه‌ک، په‌رژینی ناوبڕی ڕووخاند، واتا دوژمنایه‌تی. به له‌شی خۆی ته‌وراتی ڕاسپارده‌كانی له ئه‌ركه‌كاندا پووچه‌ڵ كرده‌وه، تاكو له هه‌ردووكیان له خۆیدا مرۆڤێكی نوێ بهێنێته دی، ئاشتی دروست بكات، تاكو هه‌ردووكیان له یه‌ک له‌شدا له‌گه‌ڵ خودا ئاشت بكاته‌وه به خاچ، به‌وه‌ش دوژمنایه‌تیی له‌ناوبرد. هات و موژده‌ی ئاشتیی پێدان، بۆ ئێوه كه دوورن و نزیكن. چونكه به ئه‌و هه‌ردوو لامان له یه‌ک ڕووح‌دا ڕێپێدراویێتیمان هه‌یه بۆ چوونه لای باوک. بۆیه ئیتر نامۆ و بێگانه نین، به‌ڵكو هاوڵاتین له‌گه‌ڵ پارسا‌كان و بنه‌ماڵه‌ی خودا، له‌سه‌ر بناغه‌ی په‌یامبه‌ران و پێغه‌مبه‌ران بنیاد نراون، ئیشۆعی مه‌سیحیش خۆی به‌ردی قولینچكه. هه‌موو خانووه‌كه له‌ودا تێكهه‌ڵكێشراوه و گه‌شه ده‌كات تا په‌رستگایه‌كی پارسا بێت له په‌روه‌ردگاردا. ئێوه‌ش له‌ودا پێكه‌وه بنیادنراون، نیشینگه‌یه‌ک بۆ خودا له ڕووح‌دا.
ئه‌پیسۆس 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئه‌پیسۆس 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئه‌پیسۆس 11:2-22
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان