ئه‌پیسۆس 2
2
1 ئێوه‌ش به تاوان و گوناهه‌كانتان مردوو بوون، 2 پێشتر تیایدا به‌گوێره‌ی ڕۆژگاری ئه‌م جیهانه ڕه‌فتارتان ده‌كرد، به‌گوێره‌ی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی با، ئه‌و ڕووحه‌ی ئێستا له ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون كارده‌كات. 3 ئێمه‌ش هه‌موو له‌وان بووین، له هه‌وه‌سه‌كانی جه‌سته‌ماندا ده‌ژیاین، به خواسته‌كانی جه‌سته و بیره‌كانمان ده‌كرد، وه‌ک ئه‌وانی دیكه به سروشت ڕۆڵه‌ی تووڕه‌یی بووین. 4 خودا كه ده‌وڵه‌مه‌نده له میهره‌بانی، له‌به‌ر ئه‌و خۆشویستنه مه‌زنه‌ی كه خۆشی‌ویستین، 5 ئێمه كه به گوناهه‌كان مردوو بووین، زیندووی كردینه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سیح به به‌خشش ڕزگارتان بووه 6 له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵیستاندینه‌وه و له شوێنه ئاسمانیه‌كاندا له‌گه‌ڵیدا داینیشاندین، له ئیشۆعی مه‌سیحدا، 7 تاكو له ڕۆژگاری داهاتوو ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌خششی بێ سنووری خۆیمان به نیانی له ئیشۆعی مه‌سیحدا بۆ ده‌ربخات. 8 چونكه به به‌خشش ڕزگارتان بوو به‌باوه‌ڕ، ئه‌مه‌ش له خۆتانه‌وه نییه، به‌ڵكو دیاریی خودایه، 9 له كردار نییه، تاكو كه‌س شانازی نه‌كات. 10 چونكه ئێمه ده‌ستكردی ئه‌وین، له ئیشۆعی مه‌سیحدا بۆ چاكه‌كاری ئافریده‌ین، ئه‌وه‌ی خودا پێشتر ئاماده‌ی كردووه تاكو به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین.
11 بۆیه وه‌بیرتان بێته‌وه، ئێوه له جه‌سته‌دا له نه‌ته‌وه‌كان بوون، پێتان ده‌ووترا خروسه‌نه‌بڕاو له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌ووترا خروسه‌بڕاو، ئه‌وه‌ی له جه‌سته‌دا به ده‌ست كراوه، 12 ئه‌و كاته بێ مه‌سیح بوون، له هاوڵاتییه‌تی ئیسڕائیل بێگانه بوون و له په‌یمانه‌كانی به‌ڵێن نامۆ بوون، له جیهاندا بێ هیوا و بێ خوداوه‌ند بوون. 13 به‌ڵام ئێوه ئێستا له ئیشۆعی مه‌سیحدان، كه پێشتر دوور بوون، به خوێنی مه‌سیح نزیک بوونه‌وه. 14 چونكه ئه‌و ئاشتیی ئێمه‌یه، ئه‌وه‌ی دووانی كرده یه‌ک، په‌رژینی ناوبڕی ڕووخاند، 15 واتا دوژمنایه‌تی. به له‌شی خۆی ته‌وراتی ڕاسپارده‌كانی له ئه‌ركه‌كاندا پووچه‌ڵ كرده‌وه، تاكو له هه‌ردووكیان له خۆیدا مرۆڤێكی نوێ بهێنێته دی، ئاشتی دروست بكات، 16 تاكو هه‌ردووكیان له یه‌ک له‌شدا له‌گه‌ڵ خودا ئاشت بكاته‌وه به خاچ، به‌وه‌ش دوژمنایه‌تیی له‌ناوبرد. 17 هات و موژده‌ی ئاشتیی پێدان، بۆ ئێوه كه دوورن و نزیكن. 18 چونكه به ئه‌و هه‌ردوو لامان له یه‌ک ڕووح‌دا ڕێپێدراویێتیمان هه‌یه بۆ چوونه لای باوک. 19 بۆیه ئیتر نامۆ و بێگانه نین، به‌ڵكو هاوڵاتین له‌گه‌ڵ پارسا‌كان و بنه‌ماڵه‌ی خودا، 20 له‌سه‌ر بناغه‌ی په‌یامبه‌ران و پێغه‌مبه‌ران بنیاد نراون، ئیشۆعی مه‌سیحیش خۆی به‌ردی قولینچكه. 21 هه‌موو خانووه‌كه له‌ودا تێكهه‌ڵكێشراوه و گه‌شه ده‌كات تا په‌رستگایه‌كی پارسا بێت له په‌روه‌ردگاردا. 22 ئێوه‌ش له‌ودا پێكه‌وه بنیادنراون، نیشینگه‌یه‌ک بۆ خودا له ڕووح‌دا.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
ئه‌پیسۆس 2: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧