لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئه‌پیسۆس 1

1
1 پۆڵۆس، په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح به‌خواستی خودا، بۆ ئه‌و پارسایانه‌ی له‌ ئه‌پیسۆسدان و باوه‌ڕداران به‌ ئیشۆعی مه‌سیح: 2 به‌خشش و ئاشتیی خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار بۆ ئێوه‌.
3 ستایش بۆ خودا، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، كه‌ به‌ هه‌موو داڕشتێكی ڕووحی له‌ شوێنه‌كانی ئاسماندا داڕشتی كردووین له‌ مه‌سیحدا، 4 كه‌ پێش دامه‌زراندنی جیهان له‌ودا هه‌ڵیبژاردین، تاكو له‌به‌رده‌می به‌ خۆشویستن پارسا و بێ گله‌یی بین. 5 كه‌ پێشتر به‌ئیشۆعی مه‌سیح بۆ ڕۆڵایه‌تی، به‌گوێره‌ی خواستی خۆشحاڵانه‌ی خۆی دیاری كردین، 6 بۆ ستایشكردنی شكۆی به‌خششه‌كه‌ی كه‌ له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا پێمانی به‌خشیوه‌، 7 له‌ودا به‌ خوێنی ئه‌و بۆ ئێمه‌ قوربانیی دا، بۆ به‌خشینی گوناهه‌كان، به‌گوێره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌خششه‌كه‌ی، 8 ئه‌وه‌ی به‌وپه‌ڕی دانایی و تێگه‌یشتنه‌وه‌ به‌سه‌رمانی دا باراند. 9 نهێنی خواستی خۆی پێ ناساندین، به‌گوێره‌ی خۆشحاڵی خۆی كه‌ مه‌به‌ستی بوو، 10 بۆ به‌جێگه‌یاندنی له‌ پڕی زه‌مانه‌دا، تاكو هه‌موو شتێک به‌یه‌كه‌وه‌ كۆبكاته‌وه‌، له‌وانه‌ی له‌ ئاسمانان و له‌سه‌ر زه‌وین، له‌ ژێر یه‌ک سه‌ر، كه‌ مه‌سیحه‌. 11 له‌ویشدا وه‌ک میرات هه‌ڵیبژاردین، پێشتر دیاری كراین به‌گوێره‌ی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌موو شتێک ده‌كات، به‌گوێره‌ی خواستی خۆی، 12 تاكو بۆ ستایشكردنی شكۆی ئه‌و بین، ئێمه‌ كه‌ یه‌كه‌مین بووین هیوامان له‌ مه‌سیحدا بوو. 13 ئێوه‌ش كه‌ تیایدان، كاتێ وشه‌ی ڕه‌واتان بیست، ئینجیلی ڕزگاریتان، له‌ ئه‌ویشدا مۆركران كاتێ باوه‌ڕتان هێنا به‌ ڕووحی پارسای به‌ڵێنپێدراو، 14 ئه‌وه‌ی پێشه‌كیی ده‌سته‌به‌ری میراته‌كه‌مانه‌، بۆ قوربانیدتانی گه‌لی تایبه‌تی خودا، بۆ ستایشكردنی شكۆكه‌ی.
15 بۆیه‌ كاتێ منیش باوه‌ڕتانم بیست به‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگار و خۆشویستنتان بۆ هه‌موو پارساكان، 16 بێ وه‌ستان له‌ سوپاسكردندام له‌ پێناوتان، له‌ نوێژه‌كانم یادتان ده‌كه‌م. 17 داوا ده‌كه‌م تاكو خوداوه‌ندی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، باوكی شكۆ، ڕووحی دانایی و ئاشكراكردنتان له‌ ناسینی خۆی بداتێ. 18 چاوی هزرتان ڕووناک بێته‌وه‌، تاكو بزانن هیوای بانگه‌وازه‌كه‌ی چییه‌، هه‌روه‌ها بزانن ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی میراته‌كه‌ی له‌ پارساكاندا چییه‌، 19 هه‌روه‌ها مه‌زنیی بێ سنووری هێزه‌كه‌ی چییه‌ بۆ ئێمه‌ كه‌ باوه‌ڕدارین. كه‌ به‌گوێره‌ی كاری توانا گه‌وره‌كه‌یه‌تی، 20 ئه‌وه‌ی له‌ مه‌سیحدا كردی، كاتێ له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه‌‌ و له‌لای ڕاستی خۆیه‌وه‌ له‌ شوێنه‌ ئاسمانییه‌كان داینیشاند، 21 له‌ سه‌رووی هه‌موو فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌ڵات و هێز و سه‌ردارییه‌ک و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناویان هه‌یه‌، نه‌ک ته‌نها له‌م ڕۆژگاره‌، به‌ڵكو له‌ داهاتووش. 22 هه‌موو شتێكی خسته‌ ژێر پێیه‌كانی، له‌ سه‌رووی هه‌موو شتێكدا كردییه‌ سه‌ر بۆ وارگه‌، 23 كه‌ له‌شییه‌تی، پڕی ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێک له‌ هه‌موو شتێكدا پڕ ده‌كات.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

ئه‌پیسۆس 1: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە