ئه‌پیسۆس 3
3
1 به‌م هۆیه‌وه منی پۆڵۆس، بۆ ئێوه‌ی نه‌ته‌وه‌كان دیلی ئیشۆعی مه‌سیحم 2 بێگومان گوێتان له به‌ڕێوه‌بردنی به‌خششی خودا بووه كه له پێناوتان پێم دراوه، 3 كه به ئاشكراكردن نهێنییه‌كه‌ی بۆ ده‌رخستم، وه‌ک پێشتر به كورتی نووسیم. 4 به خوێندنه‌وه‌ی، ده‌توانن له تێگه‌یشتنی من له نهێنیی مه‌سیح تێبگه‌ن، 5 ئه‌وه‌ی له نه‌وه‌كانی دیكه ئاده‌میزادی پێ نه‌ناسێنرا، وه‌ک ئێستا به ڕووح بۆ په‌یامبه‌ره پارسا‌كانی و پێغه‌مبه‌ران ئاشكرا كرا: 6 كه نه‌ته‌وه‌كان به ئینجیل هاومیرات و هاوله‌ش و هاوبه‌شی به‌ڵێنن له مه‌سیحدا. 7 منیش بۆی بوومه ڕاژه‌وان، به‌گوێره‌ی به‌خشینی به‌خششی خودا پێم درا، به‌گوێره‌ی كرداری هێزه‌كه‌ی. 8 هه‌رچه‌نده من بچووكترینی هه‌موو پارساكانم، ئه‌م به‌خششه درایه من: موژده‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیی مه‌سیح بده‌مه نه‌ته‌وه‌كان كه ناپشكنرێت و 9 پلانی نهێنی بۆ هه‌مووان ڕوون بكه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ی له ڕۆژگاره‌كانه‌وه له خودادا شاردراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی ئافراندووه، 10 بۆئه‌وه‌ی ئێستا دانایی هه‌مه‌جۆره‌ی خودا بۆ فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌ڵاتداران له شوێنه ئاسمانییه‌كاندا زانراو بێت، به‌هۆی وارگه‌وه، 11 به‌گوێره‌ی خواستی جاویدانی، ئه‌وه‌ی له ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان هێنایه دی. 12 له ئه‌ودا و به باوه‌ڕی ئه‌و، به متمانه‌وه بوێریمان هه‌یه له چوونه‌لای خودا. 13 بۆیه داواتان لێ ده‌كه‌م له ناخۆشییه‌كانم وره به‌رنه‌ده‌ن كه له‌پێناوی ئێوه‌یه، شكۆمه‌ندی ئێوه‌یه. 14 له‌به‌ر ئه‌مه چۆک بۆ باوكی په‌روره‌دگارمان عیسای مه‌سیح داده‌ده‌م، 15 ئه‌وه‌ی له ئه‌ودا هه‌موو باوكایه‌تییه‌ک له ئاسمان و سه‌ر زه‌ویدا ناونراوه، 16 تاكو به‌گوێره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی خۆیتان بداتێ، به ڕووحه‌كه‌ی به هێزه‌وه له ناخی مرۆڤانه‌تان توانادارتان بكات، 17 تاكو به باوه‌ڕ مه‌سیح له دڵتان‌دا نیشته‌جێ بێت و 18 ڕه‌گ و بناغه‌تان له خۆشویستندا دامه‌زرێت تا توانادار بن، له‌گه‌ڵ هه‌موو پارسا‌كان تێبگه‌ن كه پانی و درێژی و قووڵی و به‌رزیی خۆشویستنی مه‌سیح چییه، 19 تاكو ئه‌م خۆشویستنه بناسن كه سه‌رووی زانینه، بۆ ئه‌وه‌ی پڕبن له هه‌موو پڕییه‌تی خودا. 20 بۆ ئه‌وه‌ی كه تواناداره هه‌موو شتێک بكات زۆر زیاتر له‌وه‌ی كه داوای ده‌كه‌ین یان بیری لێ ده‌كه‌ینه‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و هێزه‌ی كه تیاماندا كارده‌كات، 21 له وارگه و له ئیشۆعی مه‌سیحدا شكۆ بۆ ئه‌وه، تاهه‌تایه بۆ هه‌موو نه‌وه‌كان. ئامین.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
ئه‌پیسۆس 3: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧